وەلامێك بۆ بەناو فارمانبەرەكەى شارەوانى

Saturday, 26/03/2011, 12:00

1490 بینراوە


بەناوى بنەمالەى نانەكەلى
ماوەى چەند ڕۆژێكە لە سایتى كوردستان پۆست هەواڵێكى هەڵبەستراو دوور لەڕاستى ئاراستەى زەعیم على ئەندامى مەكتەبى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان كراوە . من بەناوى بنەماڵەى ناوبراوەوە ڕوونكردنەوەیەك لەبارەى ئەم هەواڵە بۆ ڕاى گشتى بڵاو دەكەمەوە. سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بەوە بكەم كە زەعیم على كوڕى شارى هەولێرەو هەمووكەسیش باش دەیناسێت كە چ كەسێكەو چى هەیەو چى نییە و بنەماڵەكەى كێیەو سەروەت و سامانى بنەماڵەكەى چەندەو پێشترچییان هەبووەو ئێستاش چییان هەیە . هەرچەندە مێژووى بنەماڵەكەمان دیارەو هەركەسێك دەتوانێت بپرسێت و ڕاستییەكان لەنزیكەوە بزانێت , بەلام دەمەوێت بڵیم شەرم بۆ ئەو كەسانەى كە بێ زەمیڕن وبێ وویژدانن كە كاتێك بیانەوێت كەسانێك لەكەداربكەن كە مەبەستێكى شاراوەیان لەپشتەوەیە ئەوا بەبێ گوێدانە هیچ بەهایەك بووختان و گووتەى بێ بنەما هەڵدەبەستن بێ گوێدانە ئەوەى كە ڕۆژگارێك دێت ڕاستییەكان بەدیار دەكەون و ئەوانیش ملیان شۆڕدەبێت . من لێرەوە بەناوى بنەماڵەكەمانەوە بەئامانەتەوە بۆ ڕاى گشتى ڕادەگەیەنم كە ئەم بابەتەى لە كوردستان پۆست بڵاوكراوەتەوە لەبارەى ئەوەى كە گوایە لە وەزارەتى شارەوانى پارچەزەوییەكى 600 مەترى لەجێگایەكى ناوشارى هەولێر وەرگیرابێت و بەناوى كوڕى كچەكەى زەعیم على كرابێت , ئەوا بەوپەڕى دڵنیاییەوە ئەم هەواڵە هیچ بنەماو ڕاستییەكى بۆ نییە و ئەو فەرمانبەرەى كە بەناو لە شارەوانى هەولێرە كە هەرچەندە من هیچ باوەڕم بەوە نییە كە ئەسڵەن فەرمانبەرى شارەوانى بێت دوورە لەڕاستییەوە ئەگەر پێشى وایە ڕاست دەكات و دڵنیایە لە قسەكانى با بەبەڵگەوە بیسەلمێنێت كە فعلەن ئەوپارچە زەوییە پێشى نەك مانگێك بەڵكوو چەند مانگێك و دواى 2 ساڵى دیكەش بەناوى كوڕى كچەكەى كرابێت یان هەركەسێكى دیكەى بنەماڵەكەى . هەرچەندە زۆر ئاساییە كە پارچە زەوى بۆ كوڕى كچەكەى بەپارەى خۆى بكڕێت وەك هەر كەسێك كە دیارى بۆ كوڕى كچەكەى دەكڕێت , بەڵام ئەمەشى نەكردووە و لەگیرفانى خۆشى بۆى نەكڕیوە ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە ئەم هەواڵە درۆیەكى تەواو شاخ دارە . بۆیە لێرەوە داوا لە و فەرمانبەرەى بەناو شارەوانى دەكەین كە چۆن توانى هەواڵێكى لەم شێوەو دوور لەڕاستی بڵاو بكاتەوە بەو شێوەیەش بەڵگەى وەرگرتنى زەوییەكە پێشانى كوردستان پۆست بدات و بڵاوى بكاتەوە ئەگەر تەنها بەڵگەیەكى بچووكیش بێت . هەركاتێك ئەوبەڵگەیە سەلمێندرا كە ئەم زەوییە بەناوى كوڕى كچەكەى ناوبراوەوەیە كە گوایە 600 مەترەو لەناوشارى هەولێرە بەناوى ئەوكەسە دەكرێت كە بابەتەكەى نووسیوە بەڵام بەمەرجێك بەبەڵگەوە بیسەلمێنێت كە بەناوى كوڕى كچەكەى بێت . وەئەگەر پێشى نەسەلمێندرا ئەوا ڕووڕەشى شەرمەزارییە و دەبێتە پەندوو عیبرەت بۆ ئەو كەسانەى كە گووتەى هەڵبەستراو بەناوى خەڵك بڵاو دەكەنەوە , جگەى لەوەى بەڵگەیەك دەبێت بۆخوێنەران كە بەهەموو گوتەو بوختانێكى هەڵبەستراو بڕوانەكەن كاتێك بەڵگەكان ئاشكرا نەكرێت . لەگەڵ ڕیزماندا

قاسم نانەكەلى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە