عەمید (بەمۆ هاواری) كۆنە جاش و داوێن پیس وەك خۆی بناسن

Friday, 21/08/2009, 12:00

1939 بینراوە


زۆرن ئەو خائین و خۆفرۆشانەی كە لە سایەی هەردوو دەسەڵاتی گەندەڵ و بۆگەنی پارتی و یەكێتیدا بوونەتە خاوەن پلەو پایەو سەروەت و سامانێكی بێ شوومار بە جۆرێك كە تائێستاش لە لای خۆیان وەك خەون و خەیاڵ دێتە بەرچاویان یەكێك لەو كۆنە جاش و خائن و خۆفرۆش و تازە پیا كەوتووانە عەمید { بەمۆ هاواری } ە كە ئێستا لێپرسراوی هەواڵگری ئەركانە , سەرەتای ساڵانی هەشتاكان كاتێك ڕژێمی بەعس سەرگەرمی دروستكردنی{ فەوجەكانی جاشایەتی }بوو كە لەلای هەموومان بە { افواجی خفیفە } ناسرابوون , یەكێك لەو گەورە خائین و جاشە ناسراوانە { ێباح هاواری } بوو كە ئامر فوجی یەكێك لەم فەوجانە بوو هەر لە سەرەتای دروستكردنی فەوجەكەیەوە ئەم عەمید { بەمۆ هاواری } ە ی ئێستا دەبێتە یەكێك لە جاشە سەرەتایی و دڵسۆزەكانی ئامر فەوجەكەی بەجۆرێك كە لەزۆربەی شەڕەكان و سەیران و ڕابواردنەكانی سەرۆك جاشەكەی دەبێتە خزمەتكارو حیمایەو .... هتد لێرەدا دەمەوێ بڵێم كە زۆربەی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانە لەبەردەستدان و پارێزراون كە تێیدا زۆر بە ڕوونی عەمید { بەمۆ هاواری } تێدا بەدی دەكرێت وەك خزمەتكارو حیمایەی ئامر فەوجی ناوبراو بەڵام لەبەر پاراستنی گیانی هەندێ كەس كە لە وێنەكاندا دەركەوتوون بە باشم زانی بڵاوی نەكەمەوە تا دەرفەتێكی گونجاوو لەبار دێتە ئاراوە , بۆ زیاترپەردە لابردن و ئاشكرا كردنی ڕابردووی ئەم تازە عەمیدوكۆنەجاشە دەمەوێ ئەم بەسەرهاتەی بە بیر بێنمەوە كاتێك كە فەوجەكەیان بە واجب دەچنە ناوچەی ئەحمەد ئاوا هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە هێرشێكدا تەواوی فەوجەكە تەفرو تونا دەكات ودەستی بەسەردا دەگیرێت بەجۆرێك ترسابوون كە ئامر فەوجەكەیان خۆی پیس دەكات و یەكێك لەو جاشە مخلێانەی خۆی كە عەمید { بەمۆ هاواری }ە هەڵدەستێت بە پاككردنەوەی پاش ئەوەی كە هەموویان بە دیلی دەكەونە دەست هێزی پێشمەرگە پاش ماوەیەك لە ڕێ ی هەندێ خێر خوازەوە ئازاد دەكرێنەوە , لێرەوە دەمەوێت كەمێك لەسەر ڕەوشت و هەڵس و كەوتی نابراو بدوێم ئەم كابرایە لەناو فەرماندەیی و تەواری هێزی پێشمەرگە بەوە ناسراوە كە هەموو هۆش و بیركردنەوەی لای ئافرەتی سۆزانیە بەجۆرێك زۆر لەو پارەو ئیمكاناتەی كە موڵكی ئەم میللەتە ڕەش و ڕووتەیەو كەوتۆتە بەردەست ئەم گەندەڵە بۆ سۆزانیەكانی خەرج دەكات , لە كۆتاییدا دەمەوێت ڕووی پرسیارم لەم دوو دەسەڵاتە بكەم و بپرسم :

1 . جگە لە جاشێكی پاشەڵ بۆگەن زیاتر كەسێكی ڕابردوو بێ گەردو بەهەڵوێست نەبوو ئەم پۆستەی بدرێتێ ؟

2. تاكەی ئەم دوو دەسەڵاتە ئیهانەی خوێنی شەهیدان و كەس و كاری سەربەرزیان دەكەن ؟

3. دووا پرسیاریشم لەو پێشمەرگە دێرین و ماندووانە دەكەم كە تاكەی قبوڵ دەكەن ڕەنج و تێكۆشانی ئێوە لەكە دار بكرێت ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە