نامەیەكى كراوە بۆ تاڵەبانى

Tuesday, 13/12/2011, 12:00

1331 بینراوە


ئێمەكۆمەڵێك كادیرى یەكێتیى ن كەزۆرینەى تەمەنى خۆمان لەناویەكێتیى بەسەربردووەتاڵیوسوێرى زۆرمان بینیوەئەمەى كەواشانازى پێوەبكەین خەبات وماندووبونەكەمانەئەمەبۆتەسەرمایەوشەڕەف بۆئێمەكەواشانازى پێوەبكەین .ئێمەستەموناعەداڵەتى مان قبوڵ نەكردلەڕژێمى بەعس كەدەرهەق بەگەلەكەمان دەیكرد.ئێمەلەدژى ناعەداڵەتى شۆڕش مان بەرپاكرد. ئێمەشانازیمان بەخەبات و ماندووبونمان دەكردبەڵام وادیارەئەوەى كەحسابى بۆنەكرێت ئێستالەناویەكێتى خەبات و ماندوبونەبۆبەڵگەش لێژنەیەكتان داناوەبۆخانەنشین كردنى كادیران ئەم لێژنەیەبەهیچ شێوەیەك خەبات و ماندوبونى تێداڕەچاونەكراوەبەڵكولەسەرئەساسى تەكەتتولات و پیاوپیاوانێ و میزاجى شە خسى كاریان كردووە،كەسانى نەشیاوبەروتبەى لیوا و عەمید و عقید و مقدم و هتد... بۆیان كراوەكەشیاوى ئەم ڕوتبانەنین.كادیرانى ماندوى ڕۆژانى سەختى خەباتیش وەك خێریان پێكرابێت بەروتبە نزمەكان بۆیان كراوە،
ئێمە وەك حیزبێكى سۆشیال دیموكرات لەسەرجەم كۆڕووكۆبونەوەكان باس لەعەدالەتى كۆمەڵایەتى دەكەین وەشانازى بەوەدەكەین كەیەكێتیى ئەندامى سۆسیال دیموكراتەو سكرتێرەكەشى جێگرى سۆسیال دیموكراتە،بەڵام ئەگەرلەناوخودى یەكێتى نەتوانین عەدالەتى كۆمەڵایەتى پەیڕەوبكەین چۆن دەتوانین لەناوكۆمەڵانى خەڵكى كوردستان بڵێین ئێمەكاربۆعەدالەتى كۆمەڵایەتى دەكەین؟ئەم لێژنەیەى كەوائاماژەمان پێكردووەكەبەناعەدالەتى كاریان كردووەپێویستەلێپێچینەوەیان لەگەڵدابكرێت و سزاى بدرێن بەپێى پەیڕەوى ناوەخۆ،لەهەموى سەیرترئەوەیەبۆپێداچونەوەى سكاڵاكانى كادیرانى غەدرلێكراوهەمان لێژنەیان داناوەبۆپێداچونەوەكەئەمەش لەدونیادانەكراوەوهیچ یاساورێسایەك قبولى ناكات.ئەمەش ناوى ئەندامانى لێژنەى ناوبراوەكەوالەخوارەوەئاماژەیان پێدەكەین.
1. هەلۆپێنجوێنى ئەندامى سەركردایەتى سەرۆكى لێژنە.
2. دلێرماوەتى ئەندامى مەكتەبى ڕێكخستن ئەندامى لێژنە.
3. مامۆستاحسێن هەولێرى ئەندامى لێژنەى باڵاى مەكتەبى ڕێكخستن.
4. بختیاركاوانى ئەندامى مەكتەبى ڕێكخستن ئەندامى لێژنە.
ئێمەداوادەكەین لێژنەیەكى ترتەرخان بكرێت بۆپێداچونەوەى سكاڵاكان،ئێمەلەدژى هەرناعەدالەتیەك هەڵوێستمادەبێت كەخەباتیشمان كردووەهەرلەپێناوناعەدالەتى بووەكەبەرامبەرگەلەكەمان دەكرالەلایەن ڕژێمى بەعسى لەناوچوبۆیەوەك ئاماژەمان پێكردناعەدالەتى قابیلى قبوڵ نیەولەكەسیش قبوڵ ناكەین یارى بەخەبات و ماندووبوونمان بكات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە