كاك كۆسرەت، بەدرخان بۆ وا دەكات؟!

Thursday, 15/07/2010, 12:00

1145 بینراوە


ئەوەى خوێنەرى گۆڤار و رۆژنامە و بڵاوكراوەكانى كوردستان بێت، ئاسان نییە خۆى لەهەندێك بابەت بەدوور بگرێت و نەیخاتە چوارچێوەى بیركردنەوە و لێكدانەوەكانى. هەڵبەت ئەوەى من مەبەستمە بڵاوكراوەى "بەدرخان"، كە نەمدیوە هیچ دەزگایەك بەقەد ئەو تواناى دارایى و هونەرى پارە وەرگرتن و چەواشەكردنى بەرپرسانى كورد بەگشتى و یەكێتى نیشتمانى (چەند بەرپرسێك نەوەكو هەموو) بەتایبەت هەبێت، چونكە ساڵانە بەناوى سالیادى رۆژنامەى كوردییەوە، چەندان كەس دەباتە وڵاتانى دەرەوە و قژیان دەتاشێ و حەمامیان بۆ گەرم دەكا و خواردنیشیان پێدەدا،و زۆرترین پارەش بەم بۆنە وەردەگرێت.
هاورێیەكى نزیك لە بەناو ستافە كاراكەى بەدرخان بۆى گێرامەوە و ووتى: كورەكەى (ئەبوبەكر) واتە (حەمید)، بەردەوام دەڵێت من باكم بەكەس نیە، چونكە من سێ دەروازەى سەرەكى هاوكاریم هەیە كە بریتین لە كاك كۆسرەت و د.كەمال و عەدنان موفتى، واتە ئەم سیانە بەیتولمالیان بۆ حەمید ئاوەڵایە هەركاتێك بیەوێت دەتوانێت پارە وەربگرێت و گەشت بكات. هەلبەت باشترین گەواهى بۆ ئەم قسەى حەمید، دەركردنى ئینسكلۆپیدیاى هەولێر بوو كە لەسەر ئەركى كۆسرەت رەسول چاپكرا، ئەگەرچى دواتر دەركەوت كە ئەم كارە لەبەرخاترى عبدالله عەلیاوەیى كراوە و هاوكارى كراون، نەوەكو لەبەرخاترى تووكە سپی و گوێ گەورەكانى حەمید بووبێت. بەڵام لە هەموو دۆخەكاندا حەمید دەیكاتە پاڵەوانێتى و داستانێكى دیكە بۆخۆى.
دواى خوێندنەوەى ئەو چەندان بابەت و راپۆرت و بەدواداچوونە رۆژنامەوانیانەى ماوەیەكى بەر لە ئێستا لەلایەن رۆژنامەى میدیا و چاودێر وفشار بڵاوكرایەوە، پتر راستیەكانم بۆ دەركەوت كە تا چەند ئەم كابرایە یەكێتى و چەند بەرپرسێكى بۆخۆى كردۆتە ئامانج و بەكاریاندەهێنێت. بەبێ ئەوەى یەك كەس لەوانەى لە بڵاوكراوەى بەدرخان شت دەنووسن پاداشت كرابن بە برە پارەیەكى شایستە. چونكە هەموو ئەوانەى تیایدا دەنووسن بەخۆراییە، ئەوەشم لێ بۆتە مەراق كە بۆچى ئەوانەى تیایدا كاردەكەن و دەنووسن بەكەمترین پارە یان بێ بەرامبەر رازیین؟؟؟!!
لێرەدا بابەتەكەم چڕ دەكەمەوە و دەڵێم هەموو ئەوانەى هاوكارى ئەم دەزگایە دەكەن ئایا بۆچى ئەم پرسیارانە لە خۆتان ناكەن:
1-دەزانن بەرپرسى دەزگاى بەدرخان فەرمانبەر موتەفەریغە لە یەكێك لە چاپخانەى زانكۆكان و مووچەكەشى خۆى لە سەروو ملیۆنێك دەدات؟
2- ئایا ئاگادارى ئەوەن كە كەمال فوئاد برى سێ دەفتەر دۆلارى بە حەمید دا و ئەویش خانیەكى لە بەختیارى كرى؟
3-ئایا دەزانن یەكێك لەو هونەرانەى حەمید هەموو دەم كارى لەسەر دەكات، درۆكردنە، بۆ نموونە لەلاى كەسێك ووتبووى رۆژەك لەگەڵ پەیامنێرێكى رۆژنامەى ؟؟؟؟؟ دانیشتبووم، لە خۆمەوە زانیم ئەگەر درۆ بكەم بەیانى ئەم پەیامنێرە دەیكاتە هەواڵ و بڵاوى دەكاتەوە، بۆیە وەك حەمید ووتى: بە پەیامنێرەكەم ووت، دكتۆر كەمال فوئاد هەزار دۆلارى داوتە هەر ئەندامێكى بەدرخان، بەیانى هەمان هەواڵ لەم رۆژنامەیە بلاوبووەوە، حەمید ووتى: منیش رۆژنامەكەم بردە لاى كەمال فوئاد و ووتم، ئەوە راستە تۆ پارەت داوەتە ئێمە؟! ئەوە ئیستا لەسەرمان بوویتە مار، لۆیى دەبى ئەتوو ئەو پارەیەمان بدەیێ، دەنا كارمەندەكانم پێمدەرێن دزى كردیە، بۆیە د.كەمال پارەكەى پێدام، ئەوەیە هونەر چاوت دەخۆم؟
4- دەووترى جارێكیان حەمید شەش مانگ كرێى خانووەكەى نەدا، ئەو شوێنەى نووسینگەى بلاوكراوەكەیتى لە هەولێر، لەبەرانبەردا، خاوەن شوێنەكە سكالاى لەسەر حەمید و دەزگاكەى نووسى، حەمیدیش هەمان سكالاى لە بلاوكراوەى بەدرخان بلاوكردەوە تەنانەت نازمى گوناهیش گۆشەیەكى لەسەر نووسى بەناوى "مامە فریابكەوە بەدرخان دادەخرێ" ئێستا نێوانى نازم و حەمید زۆر خراپە، بۆیە حەمید روودەكاتە لاى عەدنان موفتى، ئەویش كرێى ئەو شەش مانگەى بۆ خەرج دەكات، كەچى بۆ كەسوكارى شەهیدان كەس نایانگاتێ، خەباتت بۆ ئەوە كرد؟
5- لەدواى 2003ەوە ڤیستیڤالى بەدرخان و سالیادى رۆژنامەگەرى كوردى، لە كوردستان بەرێچوو، ئەوەبوو لە دهۆك سازكرا، دواتر لە هەولێر و بەهاوكارى و لەژێر چاودێرى نێچیرڤان بارزانى بوو، لەگەڵ هاوكارى ماددى چەند بەرپرسێكى دیكە، كەس نازانێت برى ئەو پارەى لە نێچیرڤان وەرگیرا چەند بوو؟ چۆن خەرجكرا؟؟؟؟؟؟ لەهەولێر لە كاتى خوێندنەوەى ناوى ئەو كەس و لایەنانەى هاوكاریان كردوون، ناوى نێچیرڤان لە پلەى دووەم و سێیەم هات، بەلكو ناوى كەمال فوئاد و كەسانى دیكە خرایە پێشى، بۆیە نیچیرڤان توورە بوو دواى كەمێك شوێنەكەى جێهێشت، نێچیرڤان لە وەزعەكە گەیشت بۆیە وخێراتر دەرگاى درۆكردنى حەمیدى داخست و پشتى تێیكرد، بەڵام كەسانى وا هەن تا ئێستا باوەریان وایە حەمید فریاد رەسى رۆژنامەگەرى كوردیە، ئایا ئەركى سەندیكایە سالیادى رۆژنامەگەرى كوردى ساز بكات و خەلك بانگ بكات، یان دەزگاى بەدرخان؟
6- دواى كەشف بوونى دەستى و درۆكانى بەردەوام حەمید ئەو كەسانەش دەگۆرێت كە هاوكارى دەكەن و هەر جارە و بە نەزمێك دەخوێنێت، دوایین كەسیش كە كەوتە داوى حەمیدەوە قوباد تالەبانى بوو، كە ئەركى بەشێكى بانگهێشت و خەرجى سەفەرەكەى ڤیستیڤاڵى 2010ى گرتە ئەستۆ، تخوا ئەگەر خانەوادەى زیندانییەك یان شەهیدێك بیەوێت بە چەند مانگ دەگاتە لاتان و چەندێك هاوكارى دەكەن، ئێوە چۆن بۆ ئەم پیاوە بەمشێوە رووخاون؟
7-ئەى ئەو كەسانەى بە نەزانیەوە هاوكارى حەمید ئەبوبەكر دەكەن، بۆ لە خۆتان ناپرسن، چ پەیوەندییەك هەیە لەنێوان (یۆنان و ڤیستیڤاڵى بەدرخان، چ پەیوندیەك هەیە لەنێوان فرانكفۆرت و سالیادى رۆژنامەگەرى كوردى، ئەمریكا و سالیادى رۆژنامەگەرى كوردى)؟ ئەگەر تەنها گیرفان پركردن و برینەوە نەبێت؟
8-تا ئێستا چەندان كەس لە بلاوكراوەى بەدرخان كارى كردووە و رۆیشتوون و چەندێكیان پارەیان پێدراوە لەبەرانبەر كارەكانیان، حاكم قاسم تەنها رۆژێك پێش مردنى چووە لاى حەمید و بابەتێكى زۆرى تەرجەمەكراوى پێدا، ئەوانیش لەسەر زیاتر لە 100هەزار دینار ریكەوتبوون، بۆیە حاكم قاسم بەپەلە بابەتەكە وەردەگیرَێ و بۆ پارەكەش دەچێتە لاى حەمید پێى دەڵێ كاك حمید پارەكەم بدێ من دەچمە سلێمانى، ئەوەبوو حەمید تەنها 100 هەزار دینارى دایەن حاكم قاسمیش توورەدەبى و دەرێ ئەوە زۆركەمە زۆرماندووبوویمە حەمیدیش دەلێ هەر ئەوەندەم هەیە، حاكم قاسم بە توورەبوونێكەوە پارەكەى وەرناگرێت و دەروات، سەد مەخابن كە چووە سلێمانى ئیتر نەگەرایەوە هەولێر و كۆچى یەكجارى كرد و بە عادزى سەرى نایەوە، لە كاتێكدا حاكم قاسم یەكێك بوو لە حاكمەكانى شۆرش و پێشمەرگەیەكى ماندوونەناس، كەچى كردتانە قوربانى حەمید، ئاى ویژدان، بۆیە حەمید لەبلاوكراوەكەى گۆشەیەكى داخ و ئەسەفى بۆنووسى، وەك ئەوەى نەبایدیبێ نەباران، ئەوەیە زانیاریتان لەسەر حەمید؟
9- بۆ ناپرسن هاورێ مستەفا رەواندزى، چۆن موئامەرى لێكراو بەرى رەنجى ئەوە ئیستا كوڕەكەى ئەبوبەكر دەیخوات؟
10- بۆناپرسن دلزار حەسن و سمكۆ كەریم ونازم دلبەند وسەباح شیخانى و سەرباز سیامەند و تالیب مەحەمەد و شوان تاڤینگ و دەشتى سەباح وستار باقى و حسامەدین سەردارى و عبدالا عەلیاوەیى و هاورى مەلا زادە رزگار سیان، شەهرام نامیق و رێكەوت و فەرهاد پیربار وعبدالله زەنگەنە و نامیق عەلى و حەسیبە بابۆڵى و سەركەوت رەسور........ چەندێك پارەیان وەرگرت لەكاتى كاركردنیان لەلاى حەمید و چەندێك غەم و سكالایان هەبوو؟
11- شاگردێكى حەمید ووتبووى ئەو بابەتەى لەسەر بەدرخان بەمدواییە بلاوكراوتەوە بۆ ئەوەیە نێوان بەدرخان و كاك كۆسرەت و مەلا بەختیار تێكبدەن، لۆیى ئەمنیش ئەو بابەتە دەبەمە لاى كاك كۆسرەت و پێى دەڵێم كە بزانە چیان نووسیوە، هەلویستى تۆ چییە، ئەوەش موزایەدە و موجامەلەیەكى دیكەیە! دیارە لەلاى حەمید و شاگردەكانى چوونە لاى كاك كۆسرەت و بەرپرسانى دیكە ئەوەندە سووك و سانایە، لە ئاو خواردنەوە ناسكترە، ؟
12-ئایا دەزانى حەمید ئەبوبەكر، پتر لە 7 كەسى وەك پۆلیس لە سەر حیسابى سلێمانى بۆ دامەزرێنراوە و مووچەش لەوێندەر وەردەگرن، كە جگە لە 2-3كەسیان نەبێت ئەگینا كەسیان دەوام ناكەن، ئەویش بە جلى مەدەنین و زۆربەشیان خزموكەسى نزیكى حەمیدن.
رەنگە ئەوەى من باسمكردیە مستەكى خەروارەك بیتن، خەركى دیكەش شتیان هەیە بەس تا كاتى دێت و بۆیان دەگونجێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە