کلیکی ئێرە بکە، تا ئەو وڵاتانەی کە کۆرۆنا گرتوویەتەوە لەگەڵ زنیاریی دیکە بزانیت


پاڵێوراوه‌ پیره‌کانی لیستی که‌ره‌ دێزه‌ی بنه‌ ماڵه‌ مافیاکانی کوردستان‏

Friday, 05.29.2009, 12:00

689 بینراوە


ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر په‌رله‌مانه‌ کارتۆنیه‌که‌ی(مه‌کته‌ب نا سیاسیه‌کانی هه‌ردوو حزبه‌که‌ی کوردستان) به‌ کۆی ده‌نگ پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌کان ، وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی کوردستان په‌سند کرد، له‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ دا یه‌کێک له‌ بڕگه‌کانی ئه‌وه‌ بوو که‌ ته‌مه‌نی ئه‌ندام په‌رله‌مان که‌مکرایه‌وه‌ بۆ 25 ساڵ و وه‌ ڕێژه‌ی ئافره‌تان زیاد کرا بۆ 30%، ئه‌مه‌ش به‌لای هه‌ندێک له‌ رێکخراوه‌کانی ژنان و ئافره‌تان و ،،،،هتد ،بووه‌ جێگای ده‌ست خۆش و به‌ هه‌نگاوێکی باشیان دایه‌ قه‌ڵه‌م به‌ره‌و دیموکراتی بوون و به‌ مه‌ده‌نی بوونی کۆمه‌ڵگا.
وه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا جێگای ڕامان و هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر کردنه‌ ته‌مه‌نی کاندیدکراوانی لیستی ئه‌سپه‌ عه‌ره‌بیه‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی عه‌ره‌ب په‌روه‌ره‌،،، کاتێک ئه‌مڕۆ ناوی پاڵێوراوانم خوێنده‌وه‌، له‌ سایتی په‌یامنێر ،سه‌یرده‌که‌ی ته‌نها چه‌ند کاندیدێک ته‌مه‌نیان له‌ 30 ساڵه‌ وه‌ 2 له‌و کاندیدانه‌ له‌ دایک بووی 1983ن. سه‌یری ئه‌م لینکه‌ بکه‌نhttp://www.peyamner.com/filesbank/pdf/280509080732.pdf
وه‌ ئه‌و هه‌موو هاش و فشه‌ی که‌ ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی هه‌ردوو حیزب ده‌هۆڵیان بۆ ده‌کووتا ،ئێستا هه‌مووی درۆ ده‌رچوون، ته‌نها خه‌ڵک چه‌واشه‌ کردن بوون و هیچی تر.
وه‌ ده‌یانه‌وێ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی که‌ له‌ دزی ڕاهاتووه‌ و له‌ تاقی کردنه‌وه‌کانی ئه‌وانه‌وه‌ ده‌رچوون چه‌ندین ساڵه‌ ،، درێژه‌ به‌ کاره‌کانیان بده‌ن و شوێنیان چۆڵ نه‌بێ. بۆیه‌ پێویسته‌ خه‌ڵک هۆشیار ببێته‌وه‌ له‌و هه‌موو درۆیانه‌ی که‌ ئه‌و دوو حیزبه‌ ده‌یکه‌ن و خه‌لکی پێوه‌ چه‌واشه‌ ده‌که‌ن

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)