بنەماڵەی بارزانیی و تالەبانی بۆ ئەوەی خیانەتە گەورەکانی خۆیان بچووکتر ببینرێت
 ئیسلامی سیاسیی دروست دەکەن، تا زیاتر ماڵی کوردی پێ وێران بکەن


عەمید ئاسۆى شێخ تەها بۆتە ملازم موحسنى بەدناوى ئیستاى سلێمانى

Sunday, 27/02/2011, 12:00

1033 بینراوە




شۆڕشى گۆڕەپانى ئازادى خەڵكى چاونەترس و راپەڕیوى سلێمانى و دەوربەرى بووە هێمایەك بۆ جەربەزەیى و بوێرى میللەتى ستەمدیدەى دەسەڵاتى تاوانبارى تاڵەبانى و بارزانى ، ئەوەشى خاوەن رەوشت و ویژدان بێت ئەبێت بچێتە سەنگەرى ئەم میللەتە راپەڕیوەوە ، تەنانەت بێدەنگى و بێلایەنیش لەم بارودۆخە هەستیارەدا تاوانە بەرامبەر بەخەڵكى چجـــــاخواى ئەوەى كەسێك دژى ئەو لاوە بێ چەكە بوەستێت و ترسنۆكانە بەرەوشتى بەعس گوللە بارانیان بكات .

ئەوەى ئەلف و بێى شیكردنەوەى پێشهات و رووداوەكانى گۆڕەپانى سیاسى ئەمڕۆى كوردستان بزانێت سوور ئەزانێت ئەم دەسەڵاتە رووە و هەرەسى حەتمیە ، رۆژگارى دادگایكردنى تاوانبار و چڵكاوخۆرەكانى دەسەڵاتیش راستیەكە گومان لەخۆ ناگرێت ، ئەوانەشى وێنەى عەمید ئاسۆى بەرێوبەرى پۆلیسى كارەبا خۆیان سووك و رسوا ئەكەن بۆ پۆستێكى بەرزتر و پاداشت و ئوتومبیلێك ئەبێ دڵنیابن لەوەى پیاراناگەن و ئەكەونە بەر هێزى تۆڵە و توڕەیى میللەتى راپەڕیو و وەك عقید خەڵەف و ملازم عەلاى ئەمنى سلێمانى سەریان پاندەكرێتەوە .

عەمید ئاسۆى بەرێوبەرى كارەباى سلێمانى وەك لەگرتە ڤیدۆییەكەى كوردستانپۆستدا هاتووە بەئاشكرا و بێ هیچ ئەگەر و گومانێك بەدەمانچەكەى تەقە لەخەڵكى سیڤیل و بێ چەك دەكات لەنزیك خەستەخانەى ئەهلى سلێمانى ، ئەمەش بەهەموو پێوەر و لێكدانەوەیەك پڕاوپڕ دەچێتە خانەى كوشتنى ئەنقەستەوە بەپێى مادەى [406] ى یاساى سزادان كە سزاكەى مردنە ، ئەشێ لیژنە كارتۆنیەكانى دكتۆر بەرهەم كوێراییان داهاتبێ و ئەم تاوانە روون و ئاشكرایە نەبینن و عەمید ئاسۆى جەللاد سزانەدەن ؟؟!! .

عەمید ئاسۆ بەرێوبەرى پۆلیسى كارەبایە ئایا كەى ئەوە كار و پیشەى ئەوە مامەڵە لەگەڵ خۆنیشاندەران بكات ئەگەر گەندەڵى و تاوانبارى و بێسەروبەرەیى نەبێت ، عەمید ئاسۆى ترسنۆك بەهەق رۆڵى ملازم موحسنى جارانى سلێمانى دەبینێت و بەم قەتل و عامكردنەى بۆ خەڵكى بێتاوانى سلێمانى ئەیەوێ پارویەكى چەور بچێ بەقوڕگیا ، هەموو ئەفسەرەكان شاهیدى دەست و داوێنپیسى ئەم عەمید ئاسۆیەن كە زۆر بەوە دەنازێ كە خزمى مامۆستا جەلالە و چەندین ساڵە بەمەحسوبیەت لەو پۆستەیدا ماوە .

ئەگەر ملازم موحسن یان عەفو [عەمید ئاسۆ] یەك زەڕە شەرەف و كەرامەت و ئابرووى مەردایەتى و پیاوەتى هەیە بابێتە سەر مینبەرى كوردستانپۆست و بڵێ بەڵێ من ئەو كارەم كرد و ناترسم و پەشیمان نیم ، خۆ وێنەكان زەڕەیەك تۆزى گومان ناگرنە خۆى ، بەڵام ئێمە دڵنیاین كە كاسەلێسى وێنەى عەمید ئاسۆ زۆر زۆر زۆر لەوە بچوكتر و ترسنۆكتر و كۆیلەترە كەبوێرێ رووبەروو لەگەڵ میللەتى خۆى بدوێ ، ئەو فێرە هین فرسەتانە هەلى بێ چەكى چەند لاوێكى راپەڕیو بقۆزێتەوە و ملازم موحسن ئاسا تەقەیان لێبكات و خوێنیان بڕێژێ و دایكیان جەرگ سووتاو بكات و پرسە بخاتە ماڵەكانیانەوە ، بەڵام ئەمجارەش عەمید ئاسۆى ترسنۆك و جەللاد ئاگاداردەكەینەوە كە ئەو هاوشێوەكانى رۆژى حسابیان نزیكە و دەربازبوونیان بێ سزا مەحاڵە ..
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە