نووسه‌ر و رووناکبیرێک رای وابوو، ئه‌و گه‌نجانه‌ له‌ مه‌یدانی ئازادیی کێشه‌ی سێکسیان هه‌یه‌!

Friday, 17/06/2011, 12:00

1819 بینراوە


زۆر به ‌ئۆپۆزیسیۆن گوترا، ‌نه‌که‌ی، به‌ڵام گوێی نه‌گرت.
نه ‌ئۆپۆزیسیۆن و نه‌ ده‌سه‌ڵات هیچکامیان له‌ سایکۆلۆجی کۆمه‌ڵگا تێنه‌گه‌یشتتون، ئه‌گینا ڕۆژگاری ئه‌و خه‌ڵکه‌ به‌م ڕۆژه‌ نه‌ده‌گه‌یشت، ئیستاشی له‌گه‌ڵدا بێت له‌وه‌ ناچێت ئه‌وان له‌وه‌ بگه‌ن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیی زۆری بۆ هات و توڕه‌بوو، هیج هێزێک نییه‌ دایبمرکێنێته‌وه‌. با ئۆپۆزیسیۆن وا تێنه‌گات، که‌ ئه‌وان ده‌توانن جڵه‌وی ئه‌و خه‌ڵکه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرن و به‌ ئاره‌زووی خۆیان که‌ی یان چۆنیان ویست ئاوا رایبکێشن، ئه‌وه‌ی له‌ رابردوودا کراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌، که‌ متمانه‌یه‌کیان لای ئه‌و خه‌ڵکه‌ هه‌بوو‌، متمانه‌ و خۆشه‌ویستیی که‌متر بوویه‌وه‌ ئه‌وا ئێوه‌ش ده‌خرێنه‌ ریزی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، نه‌ک به‌ قسه‌تان ناکه‌ن، به‌ڵکو لێشتان ده‌ده‌ن.
یه‌مه‌ن، لینیا، سوریا به‌ڵگه‌یه‌، ئه‌وه‌تا به‌پێش چاوی خۆتانه‌وه‌ ده‌بینن، که‌ رژێمی ئه‌سه‌د و دۆسته‌که‌ی بارزانیی و تاله‌بانی، به‌ئاگر و ئاسن به‌ربۆته‌ گیانی خه‌ڵکی سڤیلی سوریا، که‌چی باکیان نییه‌، هه‌موو دڵنییان ‌به‌مزوانه‌، ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵنه‌یه‌ت، ئه‌وا به‌ کوژراوی یان به‌ زیندانکراوی ده‌یبینین.
ئۆپۆزیسیۆن یان ئه‌وه‌تا هیچ له‌ ره‌وشتی کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵکه‌که‌ نه‌گه‌یشتووه، یاخود ئه‌وه‌تا، ئۆپۆزیسیۆن هێشتا ده‌ڵه‌مه‌یه‌، یان به‌ عه‌قڵی خۆیان وا ده‌زانن ده‌بێت سه‌ر‌ده‌میانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که‌ بکه‌ن.
ما‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ی، که‌ لێره‌دا ئاماژه‌ بۆ بکرێت، که‌ ئۆپۆزیسیۆن، تا ئێستا له‌ مه‌تالیتیه‌ت، یا خوێندنه‌وه‌یان نییه، بۆ ساکۆلۆژیه‌تی گه‌ل.
هه‌رله‌ سه‌ره‌تاوه‌ کاتێک له‌ مه‌یدانی ئازادیی یه‌کێک له‌ رووناکبیر و نووسه‌ره‌کان بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی کرد، که‌ لاوان پێویستیان به‌ ماچه‌، به‌م قسه‌یه‌ ئه‌مه‌ی  خسته‌ بخاته‌ گیرفانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، که‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ژن بۆ ئه‌م گه‌نجانه‌ بهێنن ئه‌وا کێشه‌که‌ کۆتایی پێدێت، به‌مه‌ش یه‌که‌م ته‌ور وه‌شێندرا له‌ بنی ئه‌و پاپۆڕه‌ی، که‌ هه‌موومان له‌ هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتبوو
که‌ده‌ڵێن لاوان پێویستیان به‌ ماچه‌، مانای وایه‌ ده‌ڵێت  خه‌ڵکینه دانیشین، وازبێنن
پاشان که‌سێک نه‌بوو بپرسێت به‌گیرفانی به‌تاڵه‌وه‌ ماچ له‌کوێ بهێنن.
له‌سه‌ره‌تاشه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن خوێندنه‌وه‌ی هه‌بایه‌، بۆ ناسینی مانتالیتێت، هه‌ر ئه‌و کاته‌ی که‌ گه‌نجێکیان له‌ زه‌ڕایه‌ن شه‌هید کرد، ده‌بوو 4 جه‌لالی له‌جێگایدا بکوژرایه‌.
ئه‌و کاته‌ی که‌ گوێی مێرمنداڵێکیان به‌ که‌ته‌ر بڕی، ده‌بوو گوێی 5 جه‌لال به‌که‌ته‌ر ببڕدرایه‌، چونکه‌ عیساش هه‌ڵه‌یه‌ که‌ ئه‌ڵی: ئه‌گه‌ر زله‌یه‌کیان له‌ لای چه‌وپدا ئه‌وسا ڕوی ڕاستی تێکه‌ با زله‌یه‌ک له‌لای ڕاستیشت، بدات.
عیسا کاتێک ئه‌و قسه‌ییه‌ی کرد، که‌ به‌ده‌سه‌ڵات نه‌گه‌یشتبوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی عیساییه‌کان به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن، "ڕیچارد دڵ شێر" له‌ ئه‌و په‌ڕی جیاهنه‌وه‌ گه‌یشته‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌یگوت ئێره‌ ماڵ و موڵکی ئێمه‌یه‌.
سه‌ره‌پای دینه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه‌ ڕه‌فتاریان کردووه‌، به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی که‌ ده‌گه‌نه‌، ده‌سه‌ڵات، ئیر باسی خۆشه‌ویستی و جامی شه‌راب، حوری، منداڵی جوان، جۆگه‌له‌ی ڤۆدگا و ویسکی سپێشه‌ڵ ده‌کات، نه‌ک ته‌واوی کتێبه‌ ئاینه‌کان دووبه‌شه‌، به‌شی یه‌که‌م پێش ده‌سه‌ڵات، به‌شی دوه‌م پاش ده‌سه‌لات،هێنده‌ی ئاسمان و ڕێسمان جیاوازن.
ته‌نانه‌ت، ئه‌و به‌ره‌ی له‌شه‌ڕدا لێگه‌ڕا یه‌که‌م گورز بخوا، ئه‌سته‌مه‌ جارێکی دیکه‌ بتوانێت ساڕێژی برینی یه‌که‌م گورز، بکات.
ئۆپۆزۆسۆنیش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات،شه‌ڕ ده‌کات، ئیتر ده‌ته‌وێت ناوی بنێ ململانێ، ده‌سه‌ڵات سامانی گه‌ل نیشتیمان ده‌دزێت، تۆش ده‌ته‌وێت، لێبسه‌نیته‌وه‌ و بیده‌ته‌وه‌ به‌گه‌ل، نایدات، مادام ئه‌و توانی بدزێ، ئه‌ویرێت به‌رگریش له‌خۆی بکات، چونکه‌ یه‌که‌م جار شه‌رمی نه‌کرد شه‌ڕ له‌گه‌ل برسی بکات، تا خۆی جانه‌وه‌رانه‌ بیخوا، ئه‌وسا شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌کات.

له‌کۆتایی جه‌نگی دوه‌می جیهانیدا، ئه‌ڵمانیا یه‌که‌م گورزی کوشنده‌ و ئاشبه‌تاڵی پێکرا، هه‌روه‌ها هێز و وزه‌ی ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆژییا ژاپۆن له‌ئاست وزه‌ و توانی ئه‌مه‌ریکادا بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا به‌ فرسه‌تی زانی و دوو بۆمبی ئه‌تۆمی کێشا به‌ ناکازاکی و هێڕۆشیمادا، ئیتر ژاپۆن ئاشبه‌تاڵی کرد.
ته‌نها بۆ زانین پێه‌ر ئارنێت، ڕۆژنامه‌نووسی سی ئێن ئێن ئه‌ڵی: جه‌نگی که‌نداوی یه‌که‌م دوومانگ نه‌بوو، به‌ڵکوو ته‌نها 25 ده‌قیقه‌ بوو، چونکه‌ به‌ په‌لاماری هه‌وای 25 ده‌قیقه‌ی یه‌که‌م، ته‌واویی هێزی هه‌وایی عێراق تێک شکێندرا، درێژکردنه‌وه‌ی جه‌نگ بۆ ماوه‌ی دوومانگ، ئه‌وه‌ پڕکردنه‌وه‌ و واژۆکردنی داوکارییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوو، له‌ سه‌ر سه‌دام حسین.
 کاتێک تۆ به‌ ئه‌زموونێکی تاڵ پڕکاره‌ساتدا ده‌ڕۆی و   ده‌سه‌ڵات ده‌ناسیت، ئیتر دانوساندنی چی؟! پاشانیش دانوساندن له‌گه‌ڵ کێ، ئه‌وه‌ مه‌سعود به‌رزانی نه‌بوو، که‌ سوێندی خوارد ئیتر جارێکی دیکه‌ ده‌ست نه‌خاته‌ ده‌ستی جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه‌؟
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ مه‌سعود به‌رزانی نه‌بوو، سوێندی خوارد، که‌ ئیتر نه‌هێڵێت کوڕی کورد به‌ ده‌ستی کورد بکوژریت؟
ئه‌ی گه‌رمیانه‌کان به‌ده‌ستی مه‌سعود به‌رزانی تیرۆر نه‌کران؟
ئه‌رێ ئه‌وه‌ جه‌لال تاله‌بانی نه‌بوو، گوتی: ئه‌گه‌ر بمرم پاره‌م نییه‌، بمان نێژن مه‌گه‌ر شاره‌وانی بمان نێژێت؟
باوه‌ڕکردن به‌و گه‌جه‌ر و گوجه‌رانه‌، وه‌ک ئه‌و قسه‌ پاشای سعودیه‌ وایه‌ که‌ بۆ که‌ناڵی العه‌ره‌بیه‌ گووتی: به‌خوا من له‌به‌ر نه‌ته‌وه‌که‌م خه‌وم لێناکه‌وێت، من هیچ نیم من ته‌نها نۆکه‌ری گه‌له‌مم!
که‌سایه‌تییه‌کی وه‌کو ئه‌م سه‌رۆکه‌ کوردانه‌ به‌و ئه‌ندازه‌ درۆزن بن، به‌گه‌له‌که‌ی بڵێ ڕه‌وشت سه‌گ، که‌سێک به‌ پێش چاوی هه‌موومانه‌وه‌ بڵێ با تێیپه‌ڕێنین‌ تا دیارنین، که‌سێک بڵێ هه‌مووتان ده‌گێم، چۆن ده‌وێرن چاوه‌ڕیی چاکسازی لێبکه‌ین؟ ئه‌مانه‌ پێویسته‌ وه‌ک ووڵاخ چوار سمه‌یان بکه‌یت و نه‌شیان خه‌سێنیت.

ده‌سه‌ڵاتیش بێ ئه‌زموون یا به‌ڕاستی گه‌وج کێوی.
دڵنیام وه‌ک ڕۆژی ڕوناک باوه‌ڕم به‌سه‌رکه‌وتنی گه‌ل، هه‌یه‌. لێگه‌ڕین پێتان ناکرێت واز له‌گه‌ڵ بهێنن،17 شوبات، جارێکی دیکه‌ ئه‌و زه‌مین له‌رزه‌ دێته‌وه‌، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ دووباره‌ و سێباره‌ ده‌بێته‌وه‌، هه‌تا ته‌واویی گه‌رماو که‌فوکوڵی زه‌وی به‌ته‌واویی دێته‌ ده‌ره‌وه‌.
17 شوبات ئه‌و زلله‌یه‌یه‌، که‌ "فایده‌ حه‌مدی" کێشای‌ "ڕومه‌تی محمه‌د بو عه‌زیز".

http://en.wikipedia.org/wiki/Mohamed_Bouazizi

وه‌ک زانستی فیزیا ئه‌ڵی: ئه‌گه‌ر پارچه‌ لۆکه‌یه‌ک چه‌ور بکه‌ین و له‌به‌ر خۆر دایبنێین له‌ په‌نا‌یه‌کدا، یه‌کسه‌ر کڵپه‌ ناستێنێت، به‌ڵکوو وورده‌ ورده‌ وزه‌ی گه‌رما له‌خۆی کۆده‌کاته‌وه‌، پاشان له‌پڕ کڵپه‌ ده‌ستێنێت.

مێژوی ده‌سه‌ڵات هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌، ته‌ژییه‌،له‌ چه‌ته‌یی و دزیی و تاڵانکردن ، ناپاکی و خوێنڕێژیی و نۆکه‌ریی بۆ دوژمنانی خاک و گه‌ل، بابڵێین، که‌ ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵه‌ نه‌بوو، ئه‌م دانسوتاندنه‌ دوا شانسێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خوێن نه‌ڕێژرێت، ده‌بوو ده‌سه‌لات به‌خۆدا بهاتبایه‌وه‌ته‌وه‌، لێبوردن و دڵفراوانی گه‌ل و نیشتیمانی بپه‌رژاندایه‌، بۆ جارێک له‌جاران مه‌سعود و جه‌لال خۆیان ڕاوه‌شاندایه‌، بیرێکیان له‌ خه‌ڵک بکردایه‌ته‌وه‌، ئه‌وسا ده‌یانزانی که‌ دوا شانیسیانه‌، به‌لام، حه‌جکردن بۆ ‌هه‌موان، ماشێنی جام ڕيش‌ بورهانه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات چاوی نابینێت، ئه‌وه‌ش‌ تراژیدیایه‌که‌، که‌ سامان و خۆشگوزه‌رانیی ئیدمانیکردن و مێشکیان جامی کردووه‌، وه‌ک جامکردنی ئامێره‌کان.

مامۆستا حه‌میان مامۆستا پیشه‌سازی به‌شی سه‌یاره‌، که‌ که‌سێکی هه‌تا بڵێی له‌سه‌رخۆ به‌ڕیزه‌، گووتی: به‌ قوتابیه‌کم گووت: ئه‌و مه‌کینه‌ بکه‌ره‌وه‌ ده‌رچوویت له‌ تاقیکردنه‌وه‌که‌دا.
کاک حه‌مه‌یان گووتی: پاش30 ده‌قه‌، دیتم قوتانیه‌که مه‌کینه‌که‌ی کردۆته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ قوتانیه‌که‌م پرسی چۆنت کرده‌وه‌؟
قوتانیه‌که‌ گووتی:کردوومه‌ته‌وه‌، من ده‌رچووم، تکایه‌ وازم لێبهێنه‌.
مامۆستا حه‌مه‌یان گووتی: نا فه‌لسه‌فه‌ی کردنه‌وه‌که‌ وه‌ڵامه‌، نه‌ک کردنه‌وه‌ی ماشێنه‌که‌.
قوتابیه‌که‌ گوتی وه‌ڵا مامۆستا نازانم چۆن کردوومه‌ته‌وه‌؟
ماۆستا: باشه‌ باسی بکه‌، که‌ چیت کرد، که‌وا ئه‌و ماشێنه‌ کرایه‌وه‌؟
قوتابیه‌که‌: به‌راستی مامۆستا به‌هێزترین ئیسپانه‌م (ئامێرێکه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی برغوو) به‌کار هێنا، هه‌روه‌ها ئیسپانه‌ی کاره‌بایشم به‌کار‌هێنا، هێچم بۆ نه‌کرا، ناچار ویستم بیشکێنم، بۆیه به‌‌ سنلگ (ئامێرێکه‌، بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌نه‌ قورسه‌کان) دوو سێ جار به‌رزم کرده‌وه‌، پاشان له‌پڕ به‌رمدایه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بیشکێنم، چونکه‌ زانیم که‌ ئیتر له‌ تاقیکردنه‌وه‌که‌دا ده‌رناچم.به‌ڵام، له‌دڵی خۆدا گووتم با بۆ دوا جاریش یه‌ک دوو که‌ڕه‌تی دیکه‌ تاقی بکه‌مه‌وه‌، که‌ دیم زۆر به‌ئاسانی به‌بێ به‌کار هێنانی ووزه‌یه‌کی زۆر، هه‌موو برغوه‌کان کرانه‌وه‌.
مامۆستا حه‌مه‌یان: ئێ دوای ئه‌وه‌، مه‌رجه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ وه‌ڵام وه‌ربگرم، ئه‌وسا تۆ سه‌رکه‌توو ده‌نوسرێیت، ده‌زانی؟
مامۆستا حه‌مه‌یان: ده‌رده‌چێنم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت که‌ بزانیت، ئه‌و ماشێنه‌ جامی کردووه‌،
ئه‌م نموونه‌یه‌ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ هێنامه‌وه‌ که‌ مرۆڤیش عه‌قڵی جام ده‌کات، تا نه‌یده‌یت به‌ زه‌وییدا تێناگات،  ئه‌قڵی مه‌سعود و جه‌لالیش مێشک و شعور و هه‌ستیان جامی کردووه‌، ته‌نها پێدا کێشان چاره‌یه‌.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە