چاودێری کوردۆساید داوای لابردنی به‌په‌له‌ی ناوی حه‌مه‌خانی حاجی دارا و ته‌حسین شاوه‌یس له‌ لیستی شه‌هیدانی کوردستان ده‌کات

Saturday, 05.23.2009, 12:00

955 بینراوە


له‌ پرۆسیسی ئه‌نفالکردنی گه‌له‌که‌مان ، سه‌دان سه‌رۆک جاش و مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ناپاک به‌شداریان کردووه‌‌. وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ زۆرینه‌یان تائێستاش له‌ناو ڕیزه‌کانی پارتی ویه‌کێتی پله‌ی سیاسی وسه‌ربازیان پێداون . به‌شێکیان پاش کوژرانیان خراونه‌ته‌ناو لیستی شه‌هیدان ، به‌پله‌ی به‌رزی سه‌ربازی له‌نمونه‌ی . هه‌ردوو تاوانبار (حه‌مه‌خانی حاجی دارا، ته‌حسین شاوه‌یس) ، که‌ به‌شداری ئه‌نفالکردنی گه‌له‌که‌مانیان کردوه‌ و، هه‌تا دوا هه‌ناسه‌‌ پشتگیریان له‌ رژێمی به‌عسی فاشی کردووه‌. وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ ئه‌م دوو تاوانباره‌،دوای کوژرانیان ، ئێستا ناویان له‌لیستی شه‌هیدانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌.
. هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ داواکارین له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ومه‌کته‌بی سیاسی پارتی و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی کوردستان ، که‌ ناوی ئه‌م دووتاوانباره‌ له‌ لیستی شه‌هیدان ده‌ربهێنێت. چونکه‌ ناوی ئه‌م دوو ئه‌نفالچیه‌ له‌ ناو لیستی شه‌هیدانی کوردستان سووکایه‌تیه‌ به‌ هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان . ئه‌مه‌ شه‌رمه‌زاریه‌کی گه‌وره‌یه‌ ، کاتێک ناوی ئه‌مانه‌ له‌ته‌ک هه‌مان ناوی ئه‌و شه‌هیدانه‌ بێت ، که‌به‌ده‌ستی ئه‌م 2 کورده‌ ناپاکه‌ شه‌هید کرابن .
‌ داوادکارین ‌ پارتی ناوی به‌رزی شه‌هیدان ، تێکه‌ڵ به‌ناوی تاوانباران نه‌کات .

ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید/ چاک
‏21‏/05‏/2009