ئەو چوار نمرەیەی د.ئەلبیرت عیسا شێخ جەمال تالەبانی پێدەرچاندبوو

Thursday, 22/04/2010, 12:00

987 بینراوە


من دەمەوێت وەك مامۆستایەكی زانكۆ تەنیا تیشك بخەمە سەر تەنیا یەك بابەتی نوسینەكەی بەرێز رێبوار موسا سەبارەت بە د.ئەلبێرت عیسا.ئەو وتانەی ئەلبێرت عیسا سەبارەت بە دەستكاری كردنی نمرەی جێگری یەكەمی مەلبەندی سلێمانی شێخ جەمال تالەبانی لەئاوێنەدا داویەتی و تێیدا بەرگری لەخۆی دەكات لەرویەكی زانستی و ئیداریەوە ناراستن. كاتی خۆی لەئاوێنەدا وەلامی ئەلبێرت عیسا دراوەتەوە.دەبینرێ كەئەلبێرت عیسا سەرۆكی لیژنەی ئیعترازاتی تاقیكردنەوەكان بووە.كاری ئەم لیژنەیە بریتیە لەوەی كە ئەو خوێندكارانەی گومانیان لەكۆكردنەوەی ژمارەی نمرەكانیان هەیە ناوی خۆیان لەتۆمارگەی كۆلێجەكە دەنوسن بۆ پێداچوونەوە بەنمرەكانیان لەلایەن لیژنەی ئیعترازاتەوە. بەلام تەنیا بۆ ئەوەیە نەوەك ژمارەكان، نمرەی پرسیارەكان بەهەلە لەلایەن مامۆستای وانەكەوە كۆكرابێتەوە نەك بۆ ئەوە بێت دەستكاری نمرە بكرێت دوای دانانی لەلایەن مامۆستای وانەكەوەو تەسلیم كردنی دەفتەری تاقیكردنەوەكان بەلیژنەی تاقیكردنەوەكان.ئەگەر وابێت ئەوا دەبێت دەستكاری دەفتەری تاقیكردنەوەی دەیان خوێندكاری تر بكرێن.من پرسیارێك لەم ڕاگرەی پێشووی كۆلێجی زانستە رامیاریەكان كاك ئەلبیرت دەكەم ئایا لەهەموو مێژووی كۆلێجەكەیدا روویداوە دەستكاری نمرەی خوێندكاری تر كرابێت وەك ئەوەی بۆ ئەم بەرپرسە حیزبیەو زۆریكَی كەش كراوە؟ بۆ دەبێت رێكەوتەكە وابێت بەرپرسێكی حیزبی بێت نەك خوێندكارێكی هەژاری بێ پشتوپەنا. ئەمانە هەمووی جێگای گومانن.بۆچی ئەندامەكانی تری لیژنەی ئیعترازی كۆلێج ئەم فەزیحەیەیان قبول كرد؟ یەكێك لەئەندامی لیژنەنی ئیعتیراز كەسەرۆك بەشی كۆلێجەكەش بوە وەك پۆستیكی زانستی بریتیە لە د.سامان فەوزی كە خۆی یاساییەو ئێستە بۆتە ئەندام پەرلەمانی بەغدا لەسەر لیستی یەكێتی.ئەمەش جێگای گومانە.كەواتە راگری كۆلێجی ناوبراو ئەم كارە ناشەرعیەی بۆ بەرپرسیكی حیزبی ئەنجامداوە بۆ بەرژەوەندیەكی شەخسی و لەهەمان كاتیشدا حیزب ئەم پۆستەی داوەتێ وەك هەموو ئەوانەی تر كەواتە دەبێت كاریشیان بۆ بكەن.لێرەدا بەروونی مەترسی دەولەتی حیزبی وجێگرتنەوەی یاسا لەلایەن حیزبەوە دەردەكەوێت. بێدەنگی سەرۆكی زانكۆو یاریدەدەرەكەی بۆ كاروباری زانستی لەم دیدەوە دەبێت ببینرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە