گه‌نده‌ڵه‌کان له کوردستان فولن !!!!
Saturday, 27/04/2013, 12:00
1496 بینراوە
ئاخ له ته‌مه‌نی پیریم
هیچم نه‌دی له‌ژینم
کوانێ ئه‌و کچه جوانه‌ی
سه‌ر بکاته سه‌رینم
هه‌تا له ژینا گه‌نج بوم
بزر و نادیار بوم
نیشانه‌ی تیری (به‌عس)
هه‌رده‌م له ژێر فشار بوم
ئێستاش به‌هه‌مان شێوه
گه‌نده‌ڵێک نیه بڵێ:
مامۆستا بگه‌ڕێوه
زه‌مه‌ن زه‌مه‌نی به‌عسه
ته‌نها ناوی گۆڕاوه
به دزی لێره و له‌وێ
ناهێلن کورد پێشکه‌وێ
هه‌وڵیان بۆ گیرفانه
له کوردستان گشت فولن
ئه‌و گه‌نده‌ڵ و به‌گانه
ئه‌و ماکه‌ر و سه‌گانه
دڵم به کامه‌ی خۆش بێ
هه‌تاکو هێزی فه‌رهود
داگیر کات کوردستانم
هه‌تا دز سه‌رکرده بێت
دیله من نیشتیمانم
ئاخ له ته‌مه‌نی پیریم
به‌لام هێشتا هه‌ر جوانم
که چڵکاو خۆری (((دز)))) نیم
له گه‌لم پشتیوانم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست