عیماد ئەحمەد بە شایەت ناخوات

Thursday, 14/01/2010, 12:00

1641 بینراوە


دوایى نزیكەى سێ مانگ لە بڵاو بونەوەى ڕاپۆرتە پڕ درۆینەكەى تاڵەبانى لە پلینیۆمدا كە زۆربەى تەرخان كرابوو بۆهێرش كردنە سەر كاك نەوشیروان تازە بەتازە عیماد ئەحمەد پێمان دەڵێ ((من شایه‌تیی‌ ده‌ده‌م ئه‌و قسانه‌ی‌ مام جه‌لال كه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، هه‌ندێكی‌ قسه‌ی‌ مام جه‌لال نین، به‌هۆی‌ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ هونه‌رییه‌وه‌ ئه‌و خه‌له‌له‌ دروستبووه‌)) , جاوەرە خەڵكینە سەرتان لەم درۆیە دەربچێ , ئەو ڕاپۆرتە لەبەر چاوى 1600 كەسدا خوێندرایەوە , دواى ئەوەش زیاد لە دە ڕۆژ لە ڕاگەیاندنەكانى جەلالیەكانەوە بڵاو كرایەوە , ئەو قسانە بەتەواوى هى مام جەلال بوو , دواى نزیكەى سێ مانگ ئەو مەكتەب سیاسیە عەبقەریانە هەستیان بەوە كرد هەڵەیەكى هونەری هەیە , لەو ماوەیەدا دەیان كەس شایەتى ئەوەى دا قسەكانى مام جەلال بەرامبەر كاك نەوشیروان هەمووى ڕاستە , یەكێك لەوانە فوئاد مەعسوم بوو كە ئەو قسانەى جەلالى پشت ڕاست كردەوە و ووتى ئێستا هیچیش نەوتراوە ,سەرەتا كاك نەوشیروانیش ووتى من ئەوەم بە بەڵگەى ڕەسمى نەبینیوە و قسەى كەسى دووەم و سێ یەمن , بەڵام هاتن بەڕەسمیش بڵاو یان كردوە , بۆیە ئەم هەنگاوەى جەلالیەكان هانى كاك نەوشیروانى دا ئەویش وەڵامێك بنوسێ بەڵام وەڵامێكى گورچك بڕ كە تا دوا هەناسەى تاڵەبانى بیرى ناچێتەوە , ئیتر زانیان ئەوەى كردویانە بێجگە لە شكاندنى زیاترى خۆیان هیچى ترى لێ چاوەڕوان ناكرێ , بۆیە كە شەڕى ڕاگەیاندن وەستا , لە دواى سێ مانگ دەڵێن ئەو قسانە نیوەى هى مام جەلال نەبوە , ئەى هى كێن ؟بڵێیتمەكتەب سیاسى جنۆكەى تیابێت , هەڵەى هونەرى چیە ؟ ئەبێت دوو لاپەڕەى تەواوى ئەو ڕاپۆرتە هەڵەى هونەرى بێت , ئەبێت 1600 كەس هەستى بەم هەڵە هونەریە نەكردبێت , ئەبێت تازە مەكتەب سیاسیە خەساوەكە هەستیان بەوە كرد كە هەڵەى هونەرى هەیە , خوا یە بێ چاوێنى بن عەبقەریەكانى مەكتەب سیاسى و سیاسەتمەدارەكانى كورد , بەڕاستى ئەم عەبقەریەتەى ئێوە نەبوایە كورد دەمێك بوو ماڵ وێران دەبوو , عیماد دەڵێ ئەو قسانە نیوەى هى مام جەلال نیە , باشە ئەى قسەى كێن ؟ ئەبێت ئەو مام جەلالەى تۆ ئاگاى لە شتى وا نەبێت , خۆ نەخوێندەوار نیە تا خەڵك شتى بۆ بنوسێ , ئەى ئەگەر ئەوە قسەى خۆى نیە بۆ لێپرسینەوە ناكەن , با یەك شت بە عیماد بڵێم جەلالى خەڵەفاو لاى برادەریكى سوێند ى خواردبوو كە ئەو فریاى ڕاپۆرت نوسین نەكەوتوە و مەلا بەختیارى ڕاسپاردوە بۆى بنوسێ , مەلا ش بۆى نوسیوە و تا ئەو كاتەى چۆتە هۆڵى كۆبونەوەكەوە ئینجا داویەتیە دەست تاڵەبانى , تەنانەت مەلا نەیهێشتوە مەكتەب سیاسیش بیبینێ , ئێوە خۆشتان باش ئەزانن كە ئەوانە قسەى مەلا بەختیارە بەڵام ناوێرن هیچ بكەن چونكە بە پشتگیرى تاڵەبانى كردویەتى , ئەگەر بە پشتگیرى ئەو نەیكردوە ئەى بۆ وەكو تاڵەبانى كە سكرتێرە و ئێوەش كە بەرزترین ئۆرگانى یەكێتین بۆ لێپرسینەوەتان لەگەڵ مەلا و ئازاد ى علوجد ا نەكردوە , ئەى ئێوە چین ؟ دیارە ئێوەش هیچ نین , تەنها پلەیەكى سەرشۆڕیتان هەیە و هیچى تر , ئەوەى ئێستا ئەیڵێى ئەبوایە لە دواى پلینیۆمەكەوە بتوتایە نەك ئێستا تازە پولێك ناكات , ئەوەتا بەدیع عارف پارێزەرەكەى سەدام ئەڵێ ((كێ ئەوەی بە خەیاڵدا دەهات كە سەرۆك تاڵەبانی پێش ماوەیەك گوتی، یەكێك لە بەرپرسەكانی كورد هێزە داگیركەرەكانی ئێرانی هێنایە نێو هەڵەبجەوە)) ئەمە قسەى پارێزەرەكەى سەدامە كە باشترین بەڵگەى دەست كەوتوە كە تاڵەبانى بۆتە پارێزەرى سەدام و بەرگریان لێ دەكات , باشە گریمان ئەو ڕاپۆرتەى پلینیۆم هەڵەى هونەرى بوو, گریمان قسەى خۆى نەبوە , ئەى چاوپێكەوتنەكەى شەرق ئەوسەت بڵێیت ئەوەش هەر هەڵەى هونەرى بوبێت یان مەلا بەختیارو ئازادى علوج وەڵامەكانیان بۆ نوسیبێت , دواى وەڵامەكەى كاك نەوشیروان و خۆشتان گەیشتنە ئەو ڕاستیەى چ تاوانێكتان كردوە بەرامبەر تێكۆشەرەكانى دوێنێ ئێستا هەست بە خەجاڵەتى دەكەن ئەتانەوێ بەمە ئەو خەجاڵەتیە لەكۆڵ خۆتان بكەنەوە , بەڵام تازە كاتەكەى دواكەوتوە , ئەگەر ئێوە ڕاست ئەكەن ئەوە وانیە و هەڵەى هونەریە و قسەى جەلالى خەڵەفاو نیە فەرمون باتاڵەبانى خۆى ڕوون كردنەوەیەك بدات , تاڵەبانى خۆى قسەى كردوە و لە ژیانیشدا ماوە بۆى هەیە و پێویستیشە ئەو قسە بكات نەك تۆ , هەر كاتێكیش داواى شایەت كرا ئەو كاتە ئەگەر شایەتى تۆ خواردى قسەى خۆت بكە ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە