ئەومۆدێلەی دەسەلات وئۆپۆزسیۆن متمانەی خەلکیان دۆڕاند

Friday, 09/03/2012, 12:00

1376 بینراوە






 
ئەرکی دەسەڵاتی سیاسی هەرووڵاتێک بەدەرلەوەی کە ئایا دیکتاتۆری یە یان دیموکراتی، دابینکردنی لایەنی کەمی پێداویستی یەکانی ژیانی کۆمەڵگا و تاکەکانی کۆمەڵە لە خزمەت گوزاری وەک نان وکارو ئاوو کارەبا و پیداویستی یە کانی تەندروستی وخوێندن و خوێندنگا وشەقام وئامرازەکانی گواستنەوە وئاسایش و زۆرشت و پێداویستی نزیک و دووری هەموو ئەندامانی کۆمەڵ...! بەڵام خەڵک جگە لەم پێداویستی یانەی ژیان پپێویستی بە ئازادی و یەکسانی هەیە و بێ ئازادی مرۆڤەکان ئەو پێداویستی یانەی ژیان هیچ مانایەکی نامێنێت...! ژیان بێ ئازادی و یەکسانی زیندانێکی گەورەیە و مرۆڤەکان وەک ئەو ئاژەڵانە دەژین کە لەباخچەی ئاژەڵان زیندانکراون دوور لە سروشتی ئازادنەی خۆیان!
جگەلەوەی دەسەڵات مانای دروستکردنی چوارچێوەیەکی سیاسی و ئابووری یە لە سنورێکی دیاریکراوی نەتەوەیەک یان چەند نەتەوەیەکدا کە پێ ی دەوترێت دەوڵەت و لە چوارچێوەی دا بەپێ ی پەیمانێکی کۆمەڵایەتی کە پێ ی دەوترێت دەستوری هەمیشەیی، دەسەلات و جەماوەرتیایدا ژیان بەسەردەبەن و ئەرک و مافەکانی هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا بە دەسەڵاتیشەوە تیایدا بە یاسا دیاریکراوە.
لە کوردستان دووبنەماڵەی دەسەلاتدارهەن کە بڕوایان بە دەستورو یاسایەک نی یە کە خۆیان و شەرعیەتیان بخاتە ژێر پرسیارەوە و بەهیچ شێوەیەک بڕوایان بە ئاڵوگۆڕی دەسەلاتەکان نی یە بە هەلبژاردن و کاتێکیش باس لە هەڵبژاردن و دیموکراتی دەکەن، تەنها بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکی ناڕازی کوردستانە....! لەبەرئەوەی ئەوان بە کردار سەلماندوویانە کە هەڵبژاردنەکانیان تەنها شانۆگەری یەکی سیاسی ئاشکرایە و ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕاستەقنیەش کەس نازانێت چی بووە، لەبەرئەوەی هەرلەسەرەتاوە بە زۆر شێوازی ساختەکاری ئەنجامی هەڵبژارد نەکان ساختە کراون و دەکرێن بۆقازانجی خۆیان و پارت و بنەماڵە کانیان....!!
١٧ ی شوباتی پار لووتکەی ناڕەزایەتی و هەولدان بوو بە بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕازی چەوساوەکانی کوردستان بۆ گۆڕینی سیستمی دەسەڵاتی بنەماڵەیی...!!
بەڵام دڕندەیی دەسەڵاتی هەردووبنەماڵە گەیشتە ئاستێکی وا کە گەنج و منداڵی ڕاپەڕی و ناڕازی یان تیرۆرکرد و خەونەکانیان بە بەهارێکی نوێ هەڵوەراندن!!
هەرچی هەڵوێستی بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانیش بووبینیمان چۆن بە کردارلە دژی داخوازی یەکانی شەقام هەڵسوکەوتیان کرد و بوونە هۆی زیدنووکردنەوەی دەسەڵاتی ناشەرعی بارزانی و تاڵەبانی و دانیشتنی نەزۆکیان کرد لە گەڵیان...!!!
گەربە ناوئۆپۆزسیۆنەکان بە گشتی و لیستی گۆڕان بە تایبەت بیانوویستایە دەیان توانی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ وتاوانبارە بگۆڕن وببنە هاوکاری شەقام و مەیدانەکانی ئازادی ولەجێگایدا دەسەڵاتێکی شارستانی وئازاد ویەکسان دابنێن، کە هەموودەنگ و ڕەنگەکانی کوردستان بەشدرابوونایە تیادا...!!!!!
بەڵام لیستی گۆڕان لەوهاوکێشە سیاسی یەی کوردستاندا بەکردار بەرەی دەسەلاتی بارزانی و تاڵەبانی هەڵبژارد و بوونە جەمسەرەکەی تری هاوکێشەی دەسەڵات و ڕایانگرتوون و مانەوە و بوونی خۆیان و سەرکردەکانیان لە مانەوەی ئەو هاوکێشەیەدا دەبینن، ئەم هەڵوێستەیان نەک خزمەت بە خەڵکی ناڕازی ناکات، بەڵکو دژی ئامانجەکانی گۆڕانخوازانیشە و تەمەنی دەسەڵاتی بنەماڵەیان درێژ کردەوە بۆکاتێکی نادیار! هەرکاتێک خەڵکی ناڕازی هۆشیاردەبنەوە ولەم گەمە سیاسی یە قێزەونە تێدەگەن، دەتوان بە هێزی خۆیان گۆڕانکاری بکەن...!
لە دوای ١٩ی نیسانی پاریشەوە ناوهێنانی لیستی گۆڕان بە ئۆپۆزسیۆن، ئیهانەیە بە خۆێنی شەهیدەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواتر، چونکە ئەوان بە لاوازی هەلویست و هەلپەرستی خۆیان دەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانی یان زیندووکردەوە!!!
سەرکردەکانی لیستی گۆڕان و هێزە ئیسلامی یەکان بوونە فریادڕەسی دەسەلاتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و ئاغایەتی سەرکردەکانی خۆیان....!!!
هەرچی ئیسلامی سیاسی وهێزە ئیسلامی یەکانن نەک تەنها ئەلتەرناتیڤ نین بۆ دەسەڵاتی بنەماڵەیی بارزانی و تاڵەبانی بەڵکو ئەوان خۆیان لایەنێکی تری کێشەکانن کە ڕێگرن لەبەردەم گۆڕانی سیستمی بنەماڵەیی بۆسیستمێکی شارستانی ومۆدێرن و دیموکراتی کە دینەکان لە دەسەڵات جیادەکاتەوە...!! دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی هەمیشە ڕێگرە لە لەبەردەم سیستمێکی ئازاد و دیموکراتی کە بڕوایی بە ئازادی تاک و بیرو بڕوا هەیە، لەبەرئەوەی ئەوان بە ناوی دینەکانەوە هەمووکات ئازادی تاک بەگشتی و کچان و ژنان سنوورداردەکەن....!!!
نموونەی دەسەڵاتی ئیسلامیشمان زۆرە وەک ئێران و زۆر ووڵاتی تر...!!!!!!

لە ڕاستی دا ئەرکی لیستی گۆڕان وەک ئۆپۆزسیۆن جووتبوون بوو لە گەڵ هەڵکشان و ڕاپەڕینی خەلکی ناڕازی وەک یەک جەستەی خەڵکی ناڕازی کوردستان و پێکەوە هەوڵدان بە پشتیوانی جەماوەری گۆڕانخوازان بۆ گۆڕینی سیستمی دەسەڵاتی بنەماڵەیی ودانانی سیستمێکی شارستانی و مۆدێرن وەک کۆرپە یەکی نوێ ی سیستمی دەسەڵات، کە بڕوای بە ئازادی و یەکسانی مرۆڤی کورد هەبێت! نەک هەر بە قسەی بریقەدار و پڕسۆزوهەست بزوێن، گەنجان و خەڵکی ناڕازی لە ناو لیستی گۆڕاندا هەڵبخەڵەتێنن و چاوبەستیان بکەن بەو دروشمانەیان تا هەمیشە لە خەیاڵ و ئەندێشەدا بژین بۆگۆڕان، نەک خۆیان پشت ئە ستوور بە هیزوتوانای لەبن نەهاتووی خۆیان سیستمی دەسەڵاتی بنەماڵەیی تاوانباربگۆڕن!
خەڵکی ناڕازی دەمێکە متمانەی بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی بارزانی و تاڵەبانی نەماوە، بەڵام تازە وا خەریکن لە سەرکردەکانی لیستی گۆڕان و نەناوئۆپۆزسیۆن تیدەگەن و متمانەیان لێدەسێننەوە وخۆیان سەرکردەی مەیدانی ترهەڵدەبژێرن...!!!
دەسەڵات و ئۆپۆزسێۆن بوونەتە دوو ڕووی قەڵبی یەک دەسەڵاتی بنەماڵەیی دیکتاتۆرو تەواوکەری یەکترن بۆیە بێ یەکتری ناژین و بوونیان نامینیت...!!!!!
خەڵکی ناڕازی کوردستان دەبێت تەنها بڕوا بە هێزی خۆیان بکەن و دوودڵ نەبن لە هێزوتوانای لەبن نەهاتووی خۆیان بۆ گۆڕانی ڕاستەقینە بە یەکگرتوویی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانی خوازیاری گۆڕانێکی ڕاستەقینەی دەسەلاتی سیاسی!
هەرکاتێک مرۆڤی کورد بڕوای هەبوو بە بیروهێزی خۆی، ئەوا ئەنجامدانی پرۆسەی گۆڕانی سیستمی دەسەڵات کارێکی ئاسانە..! بە پێچەوانەوە بێ بڕوایی بە هێزوتوانای خۆمان بێ هیوامان دەکات و بە قازانجی مانەوەی هەردووبنەماڵە و ئاغاکانی ناوئۆپۆزسیۆنی شەریکی هەردووبنەماڵەیە تا وەک برا دەسەڵات بەش بکەن و بەردەوام بن لە گەوجاندنی گەنجان و خەڵکی ناڕازی کوردستان...!!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە