مارشێك بۆ لیستى حەچە كەرەكە

Wednesday, 08/07/2009, 12:00

3571 بینراوە













من لیستى حەچە كەرەكەم
بە پێچەوانە ڕێ ئەكەم
لەگەڵ گورگا گۆشت ئەخۆم و
لەگەڵ مەڕیشا شین ئەكەم

لیستى ژمارە پەنجا و چوارم
خەونى دزى لادێ و شارم
تا من هەبم گەل پیادەیە
خۆشم سەردار و شاسوارم

لیستى پاراستن و زانیاریم
دوژمنى گشت كوردەواریم
جاشایەتى ڕێبازمە و
بۆتە پێناسەى بێ باریم


من لیستى باوكى مەسرورم
لیستى جاشى بێ سنورم
ڕێوى لەڕى ناو كۆڵان و
نەڕەشێرى كونى ژوورم
تێبینى : هەر ئاواز دانەرێكى بەڕێز بفەرموێت و ئاواز بۆ ئەم ماڕشە دابنێت بۆ لیستى حەچە كەرەكە دەستەكانى ماچ ئەكەم و لە دڵەوە خۆشەویستى پێشكەش ئەكەم كە لە ئێستادا هەر ئەوەنەم لە دەست دێت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە