پەیامى پۆلیسێكى نان بڕاو بۆ تاڵەبانى

Wednesday, 09/09/2009, 12:00

1709 بینراوە


 هەرچەندە ئەزانم جەنابت تاقەتى ئەوەت نیە گوێ لە ئێمە و مانان بگریت و ئەو پەیامەى كە هەمانە بیخوێنیتەوە بەڵام من هەر بۆت دەنوسم , بۆیە ئەوەشت بۆ دەنوسم كە هۆش خۆت بێیتەوەكە دارو دەستەكەت بە ناوى ئەوەى ئێمە سەر بە گۆڕانین چى بە خەڵكى داماو ئەكەن و ئەوەى ڕقیشیان لێى بێت بە ناوى ئەوەى دەنگى بۆ گۆڕان داوە نان بڕاوى دەكەن و پێشمان دەڵێن ئەمە بڕیارى مام جەلالە ,نازانم بۆ ئەبێت ئەمانە نەوێرن خۆیان ناوى خۆیان بهێنن و هەر تۆ تاوانبار دەكەن , من دڵنیاشم ئەم ئیشە قۆڕانە هەر لە تۆ دەوەشێتەوە , تۆ ئەمە بە باشترین ڕێگا دەزانیت بۆ ڕێگا گرتن لە شكستەكانى ئاییندەتان تازە ئەم جارە ڕۆیشت , بەڵام ئیش بۆ جارەكانى تر ئەكەیت , تۆ وا ئەزانى ئەم ترساندن و هەڕەشە و نان بڕٍینە ساردمان ئەكاتەوە لە دەنگدانمان بە گۆڕان و گۆڕانكارى , با ئەم ڕۆ من دەربكرێم , با مناڵەكانمان نان بڕاو بكرێن , بەڵام ڕۆژێك دێت و ئێوەش ئەبێت ئەو سزایە بدرێن , تاڵەبانى باش بزانە ئەوانەى ئەمڕۆ سزاى من دەدەن ئەوانەن كە هۆى سەرەكى ئەو تێك شكاندنەن كە یەكێتى و ئێًوە توشى بوون , من ئەفسەرم هەبوە تا بینە قاقاى گەندەڵ بوە , بەرتیل خۆرو سەرانە وەرگربوە كەچى ئەمڕۆ ئەو من بانگ دەكات و پێم دەڵێ تۆ نابێت لێرە بمێنى , لە كاتێكدا هەمومان دڵنیاین ئەویش دەنگى نەداوە بە لیستەكەى تۆ , لێپرسراوى كۆمیتەى ڕێكخستنەكەم و كارگێڕەكانى ,ئەوان لە هەموو كەس خراپتر بوون,ئەوان  تەنها بۆ ئابونە بڕٍین ئەویش لە موچەكانمان بەزۆر و بێ خواستى خۆمان ئازان, بەس كادرى ڕێكخستن نەبوون و تەنها خەریكى دەعوەت خواردن بوون كەچى ئێستا ئەو من بانگ دەكات و لێپرسینەوەم لەگەڵ دەكات و پێم دەڵێ وەرە قورعان و تەڵاقم بۆ بخۆ بزانم تۆ دەنگت داوە بەكێ ؟ ئادەى تاڵەبانى پێم بڵێن كێ لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەدا ئەكات , ئەفسەر هەبوە و سور ئەزانم دەنگى داوە بە لیستى گۆڕان كەچى ئێستا ئەو خەڵك دەر ئەكات , من لە تۆ ئەپرسم ئەى كێ لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانە دەكات ؟ بۆ بەس بە خەڵكى داماو و هەژار ئەوێرن , ئێوە لە باتى بێن ئەوانە سزا بدەن كە سەرچاوەى گەندەڵى و ناشیرین كردنى حكومەت و حیزبن , كەچى دێن بە ناوى تۆوە ئێمە نان بڕاو دەكەن , ئەفسەرم هەیە لە سەر ڕابواردن لەگەڵ سۆزانیەكدا سوێندى بە سەرى جەنابت خواردوە كەچى لەبەر ئەوەى دەنگى داوە بە لیستەكەى تۆ كەس قسەیەكى پێ ناڵێ , ئەفسەرمان هەیە پێى ووتین بەرتیل لە سەوزە فرۆش و عەرەبانچیش وەربگرن , منیش شەریك بكەن ئەوە بۆى دەرچوو منیش نان بڕاو دەكرێم , ئەگەر سەیرى ئەو وێنەیەى سەرەوە بكەیت باش دەزانى ئەمڕۆ هەموو كاربەدەستانى تۆ و حكومەتەكەت خەریكى ئەوەن لە پارەى ماڵ و مناڵى ئێمە خۆیان دەوڵەمەند بكەن , من نازانم پۆلیسى حیزبم یان هى حكومەت , ئەگەر هى حیزبم بابزانم ؟ ئەگەریش هى حكومەتم بۆ لێپرسراوى مەڵبەند یان كۆمیتە دەرم ئەكەن , ئەوان چین لەم حكومەتەدا ؟ ئەوەى ئێمەى نیگەران كردوە كەس نازانێ كێ حكومەتە و كێش حیزبە ؟ با حیزب دەرم بكات بەڵام بۆ نان بڕاوم ئەكەن لە حكومەت, ئەى جەنابت داوا ناكەیت حیزب و حكومەت لێك جیا بن , بە چ هەقێك كارگێڕى كۆمیتەكەم بانگى من دەكات و لێپرسینەوە م لەگەڵ دەكات , نازانم ئەو چیە لە حكومەتدا بەناوى حكومەتەوە لێپرسینەوە لەگەڵ من دەكات , ئەم حكومەت و حیزبە وەكو چێشتى مجەورى لێ هاتوە , واى لێ هاتوە فەراشى كۆمیتەكەش بۆى هەیە پۆلیس دەر بكات , من پێش ئێوەش پۆلیس بووم كەچى ئێستا ئێوە نانم ئەبڕن , بۆیە ئەمەم بۆ نوسیت بۆ ئەوەى بزانى من بە ناوى تۆوە نان بڕاو كرام , لە حیزب قەیناكە ئەى حكومەت بۆ ؟ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە