نزار محەمەد ...ئازادیخوازە نەک تەقەکەر و تاوانبار، ئەی بۆچی پۆلیس بانگی دەکات؟

Monday, 28/05/2012, 12:00

1828 بینراوە






بە پێ ی هەواڵێک کە لە سبەی دا بڵاوکراوەتەوە "له‌سه‌ر داوایه‌كی لقی (4)ی پارتی، چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كان لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت"؟

یەکێتی لەبەر خاتری گۆڕان بەحساب بڕیاری دەرکرد کە تاوانبارانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواتر دەستگیربکرێن، بەڵام پۆلیس بە پێچەوانەی ئەو بڕیارەوە، نزار محەمەدی چالاکوانی خوپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتی پار و ئەندامی ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی بانگ دەکات....!؟
لە لقی چوارەوە تاوان کراوە و منداڵ و گەنجانیان تیرۆرکردووە و تائێستا نە هیوا ئەحمەد پەرپرسی ئەوکاتەی لقی چوار و نە تەقەکەران گیراون و بانگ کراون بۆ پۆلیس، بەلام لەسەر داوای لقی چوار کە خۆیان تاوانبارن پۆلیس نزارمحەمەد بانگ دەکات...!!
کامەیە سەروەری یاسا...!؟
لەوە ئەچێت یەکێتی لەژێر فشاری پارتیدا ژێر بە ژیر بڕیارەکەی گۆڕیبێت...!؟ گەر پۆلیس ڕاست دەکات بابچن تاوانبارانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواتر بگرن...!
نزارمحەمەد هیچ تاوانێکی نەکردووە تا ئێوە بانگی بکەن یان بیگرن و دەستبەسەری بکەن، بەڵکو ئەو داوای مافی خەڵکی کردووە و خۆپیشاندانی کردووە لە دژی بێمافی و گەندەڵیەکانی دەسەڵاتی هەردووبنەماڵە. ئەوەش مافێکی سەرەتایی هەموو مرۆڤێکە لە ژێر سایەی دەسەڵاتێکدا کە خۆی ناوناوە دیموکراتی؟
ئەی هەڵویستی لیستی گۆڕان چی یە، لەکاتێکدا ئیوە لەگەڵ یەکێتیدا لەسەر چەند خاڵێک ڕێکەوتوون، بەڵام پۆلیس بە پێچەوانەی ئەو ڕێکەوتنانەی ئێوەوە ڕەفتار دەکەن...!؟ بناغەی ڕێکەوتنەکانی ئێوە لەسەر چی بووە و چۆنە بۆ نایخەنە ڕوو بۆ ڕای گشتی...؟ چۆن بە دواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو ىریارە دەکەن؟


ئەرکی هەموو خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانە کە ئەمڕۆ بەرگری لە نزارمحەمەد و گشت ئازادیخوازانی تر بکەن و پێکەوە فشار دروستبکەین تا نزارمحەمەد تووشی لێپچینەوە نەکریت و کەیسەکەی دابخرێت...! ئەوکەسانەی کە پێویستە بانگ بکرێن ئەوە تاوانبارانی لقی چوارن تا سزای یاسایی خۆیان وەربگرن؟


ئەرکمانە کە کەیسی ئازادیخوازانی وەک نزارمحەمەد بگەیەنینە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندە سیاسی یەکانی ئەوروپا و دەرەوەی کوردستان...! تا بتوانرێت فشارێکی نێودەوڵەتی گەورە لەسەر دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی کوردستان بەدەستبهێنرێت، بۆ ئەوەی ڕێز لە مافی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا و خۆپیشاندان بگرن، لەبەرئەوەی لەژێر سایەی دەسەڵاتی هەردوو بنەماڵەدا لە کوردستان یاسا سەرەوەر نییە و هیچ کەسێکی ئازادیخوازیش ژیانی مسۆگەر نیە...!!؟


بۆ خوێندنەوەی هەوالەکە کلیکی سایتی سبەی بکە
http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=7666&LinkID=4


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە