پارتی هیچ شتێکی به ده‌سته‌وه نه‌ماوه
Friday, 25/02/2011, 12:00
996 بینراوە
وه‌ك ده‌بینین و شاره‌زای وه‌زعه‌که بووین، پارتی هیچ شتێکی به ده‌سته‌وه نه‌ماوه جگه له‌وه‌ی که ته‌قه له خه‌ڵك بکات و ئاژاوه بنێته‌وه.....تا دووایی،گه‌ر بێمه سه‌ر نووسینی خراپه‌کانی که له ده‌ستی پارتی دێن ئه‌وا تاواوبوونی نییه.
هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه هاوڕێیه‌کم بینی که له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌وام ده‌کات ووتم ئه‌وه چی ده‌که‌یت، ووتی و الله هه‌تا1ی چووار ده‌واممان نییه، گۆتم بۆ؟؟ ووتی مه‌جمووعه‌یه‌ك ئاساییش هاتن و پاش ئه‌وه ووتیان مه‌یه‌نه‌وه..... به‌ڕاستی ئێمه هه‌موومان ده‌زانین که کوردستانه‌که‌مان وا به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن ده‌ڕووات، جا من لێره‌وه داوا ده‌که‌م له هه‌موو کوردێکی شاری هه‌ولێر، ده‌نگیان بده‌نه پاڵ ده‌نگی شاری سلێمانی و با پێکه‌وه سه‌رکه‌وتن تۆمار بکه‌ین ..، ترسێکی زۆر له ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه نیشتووه‌و به‌م ده‌ست و به‌و ده‌ست پاره و سه‌یاره ئه‌به‌خشنه‌ووه.
هیوادارم که ئه‌و گه‌نجا خوێن گه‌رمانه سارد نه‌بنه‌وه و به‌رده‌وام بن له‌وه‌ی که ئامانجیانه و به پاره و سه‌یاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه فریوو نه‌خۆن، که خۆمان ئازاد بووین ده‌توانین هه‌م سه‌یاره‌مان هه‌بێت هه‌م پاره‌ش.
جه‌ماوه‌ری هه‌ولێری هۆلاکۆ به‌زێن... ئێمه ئه‌زانین که ئێوه چاو نه‌ترسن و هه‌رگیز له‌م ده‌سه‌ڵاته هیچه سڵ ناکه‌ن،،، هیوادارین که به یه‌کده‌نگ ده‌ست بکه‌ن به ڕاپه‌ڕین و ده‌ست له‌م گه‌نده‌ڵانه نه‌پارێزن.... ئه‌ی ئاساییشی هه‌ولێر ئه‌ی گه‌نجان ئێوه هه‌مووتان هاوزمانی یه‌کن، به فتووا کانی ده‌سه‌ڵای تێنه‌که‌ون... چاوتان لێ‌بوو که دوێنێ شه‌و چۆن له ڕێگای که‌ناڵه‌کانیانه‌وه ئه‌وه‌یان بڵاو ده‌کرده‌وه که تیرۆریست هه‌یه ؟؟؟ به دڵنیاییه‌وه درۆ بوو، ئازانن بۆ؟؟ چوونکه به 2 ده‌قیقه و که‌لیمه‌یه‌ك له ده‌میان ئه‌هاته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه نه‌که‌ن و درۆکه‌یان له‌شف بێت.
ئێمه‌ین که سه‌ر ئه‌که‌وین و ئازادی تۆمار ئه‌که‌ن بۆ خۆمان و بۆ گه‌له‌که‌مان....
بژی کورد بژی کوردستان
به‌ره‌و ڕاپه‌ڕین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست