دیاردەیەکی گەردوونی ....یان ڕووداوێکی دەستکردی مرۆیی...!؟

Friday, 08/06/2012, 12:00

1672 بینراوە



 

دوێنێ شەو لە زۆر سایت و کەناڵەکانی کوردستان و ووڵاتانی دراوسێ باس لەو دیاردەیە کراوە کە لەسەر کوردستانیش لەلایەن خەڵکەوە بینراوە...!

گەردوون زۆر بەرفراوانەوە و کەس نازانێت کۆتایی لەکوێ یە و پڕیەتی لە ئەستێرە و هەسار و زۆریک لەو سیستمەی ڕۆژ کە زەوی بەشێکە لێی...!
ڕۆژانە و شەوانە چەندەها ڕووداوی جۆربەجۆر لە گەردووندا ڕوودەدەن....لەبەرئەوەی گەردوون بەردەوام لە گۆڕان و جولەدایە، و بۆ ساتێکیش ناوەستێت...!
بەڵام ئەوانەی بەڕۆژ ڕوودەدەن لەبەر ڕوناکی ڕۆژ نابینرێن و جگە لە زانایانی بواری گەردوونناسی و فیزیا...، کەس ئاگای لێی نی یە.؟ ئەو دیاردانەی گەردوون کە لەهەموو ساتێکدا ڕوو ئەدەن زۆر ئاسایی و سروشتین و بەشێکن لە گۆڕانی گەردوون کە بەپێ ی سیستمێک و هاوکێشەیەکی گەردوونی هاوسەنگی گەردوونیان ڕاگرتووە ...!!

بەڵام بەبۆچوونی من ئەو ڕووداوەی کە شەوی ڕابووردوو لەسەر زۆر ناوچەی سنووری نێوان کوردستان و ئێران ڕوویداوە لە دیاردەیەکی گەردوونی ناچێت...زیاتر لە ڕووداوێکی مرۆیی دەچێت کە یان ئێران خۆی دروستکەرێتی...یان ئەوەتا ئەمریکا و ئیسرائیل چاودێری ناوچە سنوری یەکان دەکەن بۆ مەبەستی تایبەتی سیاسی و سەربازی خۆان.؟ ئەم دیاردەیە لەسەر زۆر شوێنی تری کوردستان و ووڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بنیراوە..؟. کە بەبڕوای من ئەو ئەگەرە دەسەلمێنن کە ئیسرایل وەک دژە ئێران ئەو کارەی لەبەرئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل ترسیان لە ئێرانە کە چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت و ئەوان وەک هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ئیسرائیل و ناوچەکەو ئەمریکا دەیبینن...!؟
پۆلیسی ئیسرائیلسش هەرزوو شەوی ڕابووردوو ئەوەی ڕەتکردەوە کەوان هیچ چالاکی یەکیان کردبێت... کورد واتەنی"دارهەڵبڕە سەگی دز دیارە..؟". ئەی بۆجی ئەو قسەیە دەکەن...؟. ناوچەکە پڕیەتی لە کێشە و ململانێ ی نیودەویڵەتی و ناوچەیی، بۆیە ئەم بابەتە زۆر لێکدانەوەی سیاسی و زانستی هەڵدەگرێت...!؟

لە ڕاستیشدا ئێران دەبێتە هەڕەشەیەکی گەورە، گەربێت و بتوانێت چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت، چونکە سیستمی ئێران ئیسلامی تووندڕە و دیکتاتۆری یە و لەسەرەتای هاتنەسەر دەسەڵات لە ساڵی ١٩٧٩ وە خومەینی ئەندازیاری پانئیسلامی بوو وە جوڵانەوەی چەکداری ناردووە بۆ ووڵاتانی درواسێ و عەرەبی بەناوی ڕزگارکردنی گەلانی موسوڵمانی ناوچەکە لەدەست ئیمپریالیزیمی ئەمریکی و زایۆنی "ئیسرائیلی"...!! بەڵام لە ڕاستیدا لە تاریکستان و کۆیلایەتی هیچی تری بۆ گەلانی ئێران و ناوچەکە پێ نەبووە و نابێت...! بەڵام ئێران زۆر ووریایانە کەڵکی لە ناکۆکی یەکانی ئەمریکا و ڕوسیا و چین و کۆریا و...وەرگرتووە و توانیویەتی تەکنیک و چەکی پێویست بەدەستبهێنێت!
ئەمە خۆی لە خۆیدا باسێکی قوڵتر و چڕتر هەڵدەگرێت....!

ئەوەی گرنگە لەم جۆرە ڕووداوانەدا کە هەوڵبدریت لێکدانەوەی زانستی بۆبکرێت نەک بێ لێکدانەوە بکرێتە دیاردەیەکی گەردوونی بەبێ شیکردنەوەیەکی زانستی بۆی...!؟
تەکنیکی سەربازی گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر بەرز کە بتوانن موشەک و فڕۆکەی بێ شۆفێر بنێرن بۆ ئاسمان و لە شوێنێکدا بیوەستێنن و پاشان لە پڕێکدا بە خێرایی یەکی زۆر بفڕن بە ئاسماندا....! ناوچەکە بە گشتی بۆتە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەی زۆر چەک و تەکنیکی نوێ...! کە لەگەڵ خۆیاندا زۆر کارەسات و نەخۆشی کوشندە دەهێنێت بە دیاری بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکە....! ئەوان زۆر چەکی یۆرانیۆمی یان لە عێراق بەکارهێناوە کە ئێستا بۆتە هۆکاری زۆر نەخۆشی گەورە و منداڵان، وەک نەخۆشی ڕێرپەنجەی خوێن کە ئێستا زۆرمنداڵ لە عێراق تووش بوون و چارەسەریان نی یە چاوەڕوانی مەرگ دەکەن، یان زۆریان مردوون...!!؟؟

ئەم جۆرە ڕووداوانە لە سەدەی پێشوودا بۆ هەڵخەڵەتاندی خەڵک لە زۆر ووڵاتاندا بەکاردەهێنرا، کە لە ڕاستیدا مەبەستی سیاسی لە پشتەوەبوو...!؟ ئەم جۆرە ڕووداوانە گەر بەنەزانی بێ وەڵام بمێنێتەوە، ئەوا زۆر لایەنی ئیسلامی سیاسی بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان بەکاری دەهێنن، تا خەڵک بەناوی ئیسلام و خواوە بۆلای خۆیان ڕابکێشن؟ یان ئەوەتا دەسەڵاتدارانی کوردستان بۆ ماوەیەکدەیکەنە بابەتێک بۆ سەرگەرمکردنی خەڵکی کوردستان و لەبیر بردنەوەی کێشە هەنووکەیی یەکانی سەرگۆڕەپانی سیاسی ...!؟؟؟.
بەڵام خەڵک دەبێت هۆشیار بن و نەهێڵن بکرێنە سووتەمەنی ئامانج و مەبەستەکانی دەسەڵاتداران، تا بە نەزانی بیانهێڵنەوە...!؟

ئەم ڕووداوە پرسیارێکی بێ وەڵام بە دوای خۆیدا بەجێدەهێلێت، کە ئەرکی گەردوونناسان و کەسانی هۆشیارە وەڵامێکی زانستی بدەنەوە، بەڵام جێگای بڕوابێت...نەک بکرێتە ئەفسانەیەکی نادیاری بێ وەڵام بۆ گەوجاندنی خەڵک ...!؟.


بۆنمونە سایتی سبەی وا باسی ڕووداوە دەکات: "دیاردەکەی ئەمشە و پاشماوەی موشەکە".

http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=8029&LinkID=4

کوردسات وا باسی ڕووداوەکەی کرد: لێکدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ تیشکدانه‌وه‌ ئاسمانییه‌که‌ ده‌کرێت
http://www.kurdsat.tv/hewal.php?id=3554&cor=kurdistani

فلیمێک لەسەر بەکارهێنانی چەکی یۆرانیۆم کە دەبێتە هۆی نەخۆشی کوشندە....لە کەناڵی جزیرە دا بلاوکراوەتەوە:
عاێفە الیورانیوم - الجزو الأول

http://www.youtube.com/watch?v=tc-Nsn9Cd6c&feature=related

سباق التسلح - القنبلە النوویە - الجزیرە الوپائقیە
http://www.youtube.com/watch?v=I4L1FU0Svxw&feature=related

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە