سێ هه‌زار ئیمزا دژی ئێران ته‌سلیم به‌ په‌رله‌مانی دانیمارک کرا

Tuesday, 11.17.2009, 12:00

605 بینراوە


زیاتر له‌ سێ هه‌زار ئیمزای خه‌ڵکی نارازیی دژ به‌سزای سێداره‌ له‌ ئێران ته‌سلیم به‌ په‌رله‌مانی دانیمارک ده‌کرێت..
هه‌زاران خه‌ڵکی ناڕازیی و ئازادی خواز له‌نه‌ته‌وه‌ جیایاکانی حیهان و ده‌یان سیاسه‌تمه‌دار و ڕێکخراوی مه‌ده‌نی، به‌به‌شداری چاودێری کوردۆ ساید له‌دانیمارک، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 19.11.2009 له‌به‌رده‌م ته‌لاری په‌رله‌مان به‌ئامه‌ده‌بوونی ده‌یان ڕێکخراو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئه‌و ئمیزایانه‌ ته‌سلیم به‌ په‌رله‌مانی دانیمارک ده‌که‌ن . به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ده‌ست به‌جێێ سزای سێداره‌ له‌سه‌ر مرۆڤه‌ ئازدی خوازو سڤیله‌کانی ئێران. دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان نامه‌ی ناڕه‌زایی و خۆ پێشاندان له‌سه‌ر تاسه‌ری دونیا کرا بۆ ڕاگرتنی سزای له‌ سێداره‌ دانی فه‌تاحی ئیحسانیان، دژ به‌ حکومه‌ت جمهوری ئیسلامی ئێران
به‌ڵام هه‌وڵه‌کان بێ سود بوون. ئێستاش ڕژێمی ئێران سوره‌ له‌سه‌ر له‌سێداره‌ دانی ده‌یان چالاکوانی تر.