من خزمێک و هه‌ڤاڵێکی قاسم ئاغام، ده‌مه‌وێت بۆ کوردستانپۆست چه‌ند راستییه‌ک ئاشکرا بکه‌م (به‌شی سێیه‌م)

Friday, 29/10/2010, 12:00

3514 بینراوە


جارێکی دیکه‌ لێره‌وه‌ ‌ئه‌مه‌وێت دووپاتی بکه‌مه‌وه‌، که ‌من به‌رگری له ‌هیچ تاوانبارێک، یان تاوانێک ناکه‌م که‌ قاسم ئاغا کردوویه‌تی ، له‌هه‌مان کاتیش نامه‌وێت تاوانی درۆزنانه‌ بۆ هیچ تاوانبارێک بهۆنرێته‌وه‌. له‌کاتێکدا گه‌ر گشت سکاڵاکه‌ره‌کان و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌ست له ‌داواکانیان بکشێنه‌وه‌، هه‌مدیسان قاسم ئاغا تۆمه‌تباره ‌و له‌دادگای تاوانه‌کانی ئه‌نفالی عێراق داواکراوه‌!
ئه‌بێت خوێنه‌رانیش ئه‌م ڕاستیانه ‌بزانن، که‌ بۆچی ‌ که‌سێک خۆی تۆمتباره ‌و داواکراوه ‌که‌چی تاوانی بێبنه‌مای ئه‌خه‌نه ‌پاڵ. من دیسانه‌وه ‌ئه‌ڵێم من داکۆکی له ‌تاوانێک ناکه‌م که ‌کردوویه‌تی . به‌ڵام تیشکیش ئه‌خه‌مه ‌سه‌ر تۆمه‌ته ‌بێبنه‌ماکان.
دوای ئه‌وه‌ی ڕوونکردنه‌وه‌م له‌ سه‌ر نزیکی 15 تاوانی بێبنه‌ما و روونمکرده‌وه ‌و که ‌هه‌ندێکیان له ‌به‌یانامه‌که‌ی که‌مپینه‌که‌ی کۆیه‌دا هاتبوون، ‌هه‌ندێک له‌م تۆمه‌تانه ‌نه‌ک دووربوون له ‌ڕاستی به‌ڵکو زۆر درۆی زه‌ق و شاخداریشی تێدا بوو، که ‌ماییه‌ی سه‌رسورمان گاڵته‌جاڕی بوون بۆ هه‌موو لایه‌ک، بۆیه ‌هاتن 3 که‌س به‌ناوی ماکۆک و نه‌وه‌ و هیوا وه‌ڵامیان دامه‌وه ‌و هه‌رسێکیشیان جه‌ختیان له‌وه ‌کرده‌وه‌، که ‌یه‌کێتی هانی نه‌داون و ئه‌مانه‌ ویستیان به‌رگری له ‌یه‌کێتی یاخود باشتره ‌بڵێم له‌ باڵی جه‌لالی بکه‌ن .
له ‌کاتێکدا یه‌کێتی پیوست بوو خۆیان بێنه ‌ده‌نگ و چونکه ‌ئه‌م روونکردنه‌وانه ‌له ‌کوردستانپۆست تا ڕاده‌یه‌ک ڕایه‌کی گشتیی دروستکرد و دواتر ئه‌بووایه ‌یه‌کێتی داوای مافی خۆی کردبا له ‌دادگا و ببوایه‌ به ‌پارێزه‌ری خه‌ڵکی خۆی، گه‌ر دڵنیان که‌سێک ئه‌مه‌نده‌ خوێنڕێژه‌ ئه‌بوایه‌ هاتبنایه سه‌ر‌خه‌ت و به‌رگریان له‌ قوربانییه‌کان کردبا.
هه‌ندێک داوا له ‌من ده‌که‌ن خۆم بناسێنم . منیش ئه‌ڵێم یه‌کێتی به‌م زه‌بلاحیه‌ی خۆی . نایته ‌ده‌نگ و ئه‌ترسێت. ئیتر من چۆن بتوانم خۆم بناسێنم !
(دواتر به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ک جه‌لال له‌کۆبوونه‌وه‌یکی داخراو راشکاوانه ‌ووتبووی که‌مپین ئه‌که‌ن چی ئه‌که‌ن بیکه‌ن نابێت قاسم ئاغا له ‌کوردستان دانیشێت).
منیش ئه‌ڵێم ئه‌ی جه‌لال چی کردووه ‌جگه ‌له ‌ئاژاوه ‌و دووبه‌ره‌کی و شه‌ڕی ناوخۆ و به‌تاڵانبردنی سامانی خه‌ڵک و تیرۆری داڕێژراو پیلان گێران؟
گه‌ر باسی جاشاییه‌تی ده‌کات ئه‌وه ‌خۆی دامه‌زرێنه‌ری بیرۆکه‌ی جاشاییه‌تیه‌.
گه‌ر قاسم ئاغا له ‌به‌ر نه‌زانی و که‌م ئه‌زموونی و قه‌ده‌ر بوبێت به‌ جاشی عێراق و تاوانی کردبێت و به‌شداری ئه‌نفالی کردبێت ، ئه‌ی جلال که‌ خۆی پێ سیاسیی و ڕۆشنفیکر و به‌ئه‌زموونه‌. کێ ماوه ‌جاشایه‌تی بۆ نه‌کات له‌66 بووبه‌ جاشی عێراق
دواتر له‌83 هه‌مان هه‌ڵه‌ی دووباره‌کرده‌وه ‌و له‌ساڵی 1987 سوپای پاسدارانی ئێرانی هێنایه ‌ده‌شتی کۆیه ‌و خاڵ خاڵان و تۆپ بارانی بیره‌نه‌وته‌کانی که‌رکوکی کرد که‌ ئه‌م (ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ئێستا سه‌رۆکی ئێرانه ‌ئه‌وسا به‌رپرسی هێزه ‌ئێرانییه‌کان بوو له‌هێرشه‌که‌) له‌ ئاکامی ئه‌م هه‌ڵه‌یه ‌ئه‌نفال و کیمابارنی لێکه‌وته‌وه‌.
تاڵه‌بانی له‌ ساڵی 1992 بو به‌جاشی تورکیا و به‌شدار بوو له‌گه‌ل پارتی بۆ له‌لێدانی پ ک ک
له ‌ساڵی 1995 سوپای پاسداران و تۆپخانه‌کانی ئێرانی هێنایه ‌هه‌یبه‌ت‌سوڵتان و دیموکراتی تۆپبارن ئه‌کرد و له‌ کۆیه‌، له‌کاتێکیشدا ده‌یانی وه‌ک قاسم ئاغا و له‌و تاوانبارتری داڵده‌داوه‌.
جه‌لال خۆی هۆکار بوو بۆ ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، که‌چی هه‌ر خۆشی (تارق ره‌مه‌زان)ی فرۆکه‌وانی بکوژی 5000 خه‌ڵکی بێتاونی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئازاد کرد و بوو به ‌پارێزه‌ری نزار خه‌زره‌جی و وه‌فیق سامه‌رایی خاوه‌ن بیرۆکه‌ی ئه‌نفال ئه‌کاته ‌ڕاوێژکاری خۆی و ئاماده‌ش نییه ‌ئیمزا بکات بۆ له‌سێداره‌دانی سوڵتان هاشم، که‌چی داوی هاندانی خه‌ڵک ئه‌کات دژ به ‌قاسم ئاغا!
لیره‌دا دوو ڕوویی جه‌لال زۆر به‌جوانی ئه‌بینرێت. له‌کاتێکدا خۆشی ئاگاداری هاتنه‌وه‌ی قاسم ئاغا بووه‌،
جه‌لال جاشی دینار و تومه‌ن و لیره‌ی تورکی و دۆلار و پاوه‌ند بووه‌ جگه‌ له‌ ڕوبلی روسی و لیره‌ی سوری.
هه‌روه‌ها ئه‌بینم زۆر کوێرانه‌ هێرش ئه‌کرێته‌سه‌رم و به‌جاش و چی خراپه‌ناوم ئه‌هێین . ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی رووخانه ‌له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێک ڕاستیدا. من که ‌هاتووم له ‌سه‌ر که‌یسی که‌سێکی وه‌ک قاسم ئاغا ڕوونکردنه‌وه‌ ئه‌ده‌م ئه‌وا گه‌ر سایتێکی وه‌ک کوردستانپۆست نه‌با هیچ سایت و که‌سێکی تر بڕوا ناکه‌م بیتوانیبا ئه‌م ڕوونکردنه‌وانه‌ ڕاشکاوانه‌ دابه‌زێنێت، چونکه ‌لێشاوی هێرش کردنه ‌سه‌ر قاسم ئاغا له ئاستێک بوو . گه‌ر کوردستانپۆست نه‌با هه‌ر سایتێکی تر با، ئه‌وا ره‌گ و ڕیشه‌ی له ‌بن ئه‌ها.

هه‌ر لێره‌شه‌وه ‌ئه‌ڵێم من وه‌ڵامی ئه‌م که‌سانه ‌ناده‌مه‌وه‌ که‌ هێرش ئه‌که‌ن و جنێو ئه‌ده‌ ، به‌ڵام ته‌نیا وه‌ڵامی ئه‌م کوڕه‌که‌ی جمال خۆشناو ئه‌ده‌مه‌وه ‌که‌ من وه‌ک نووسه‌ر به (زۆڵه‌کورد و خۆفرۆش و جاش و سه‌گ له ‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات)، منیش ئه‌ڵێم: به‌ڕێزتان (له‌چاوی خۆته‌وه ‌سه‌یری خه‌ڵک ئه‌که‌ن).
تۆ که‌سێکی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی پارێزه‌ریت، مه‌خابن به‌م قسانه ‌ئه‌دوێت .  ئه‌ڵێیت قاسم ئاغا خۆی له ‌کونه‌مشک شاردۆته‌وه‌،
منیش ئه‌ڵێم گه‌ر قاسم ئاغا دووژمنی ئێوه ‌بووه ‌بۆچی تا ڕاپه‌رینه‌که‌ش هاتوچۆی ماڵی پوره‌کانتی ئه‌کرد و دۆستایه‌تیتان گه‌رم بوو؟ رۆژێک له‌رۆژان پوره‌کانت له ‌ڕوویان نه‌دا بڵێن تۆ بکوژی جمالی برامانی . گه‌ر دوژمناییه‌تیشتان پێنه ‌ئه‌کرا خۆ ئه‌تان توانی دۆستاییه‌تی نه‌که‌ن؟!
داوتر تۆ هاتوویت که‌سێکی وه‌ک شێخ جه‌نگی برای جه‌لال تاڵه‌بانی، که‌ به‌ شاهید ناچێت، چونکه ‌خۆی له‌پێش قاسم ئاغا ئامر فرسان بوو له ‌کۆیه‌، له‌بانی مسته‌وسه‌فی سه‌ر ڕه‌زان واجبی ئه‌گرت و له‌ساڵی 1974 یش که‌ پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌یلول هێرشیان بۆ کرد (عومه‌ری معارف ئاغا غفوری) که ‌پێشمه‌رگه‌بوو. شه‌هید کرا به‌ده‌ستی ئه‌م خائینه ‌و خۆفرۆشه، ‌که‌ جاش بوو. دواتر ئه‌ته‌وێت به ‌وێنه‌یه‌ک که‌ گیراوه ‌له‌گه‌ڵ جه‌لال خۆت وا نیشان بده‌یت که ‌بنه‌ماڵه‌یکی پاکیت . بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌ڵێم جه‌لال خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌شی ناپاکه‌ و جا ئه‌م حه‌وزه‌ خاوێنه‌شی نییه‌ که ‌ناپاکی خه‌ڵکی تێدا بشورێته‌وه‌،
دواتر ئێستاش وه‌ڵامی یه‌کلا که‌ره‌وه‌ت نه‌داوه، ئایا باوکت ئیستخبارت بووه‌یان نا؟
دواتر گه‌ر خانوه‌که‌شتان 350 مه‌تر بوو بێت ببوره‌ من هه‌ڵه‌بووم .ووتم 500 بووه‌، به‌ڵام قه‌ت نه‌م بیستوه‌ باوکت ده‌وامی له‌ ئینحسار کردبێت ، هه‌موو خه‌ڵکی کۆیه‌ به‌ته‌مه‌نه‌کانیش ئه‌زانن که‌ باوکت به‌رده‌وام هاتووچوی ئیستخباراتی کردووه ‌و ده‌مانچه‌شی به‌رده‌وام به‌قه‌ده‌وه ‌بووه‌.
من ئه‌وه‌نده ‌ئه‌زانم تا وه‌کو جنێودانه‌کانیشت نه‌قاسم ئاغا و نه‌که‌س تۆیان به‌دوژمن دانه‌نابوو!
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ قاسم ئاغا له ‌ڕێگای (ئاکۆی عباس ئاغا) نوێنه‌ری یه‌کێتی له‌ سوریا داوای سولحی له ‌تۆ کردبێت ئه‌مه‌ دووره ‌له‌ ڕاستی و هه‌ردووکیان له‌دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ قاسم ئاغا ئه‌م هه‌واڵه‌یان به‌درۆ خسته‌وه ‌و که ‌شتی وایان له‌گه‌ڵ تۆ باس کردبێت) گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ش لێره‌ باسم کردووه ‌و پێان درۆیه ‌با لێره‌خۆیان وه‌ڵام بده‌نه‌وه ‌و ئه‌وسا ئه‌زانین کام لا درۆ ئه‌کات .
دوا شت تۆ منت بێمنه‌ت کرد و ووتت کوا به‌ڵگه‌که‌ت منیش ئه‌ڵێم فه‌رموو ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌.
ئه‌م په‌رتووکه ‌په‌رتووکێکی به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌عسه ‌که‌ له‌دوای ڕاپه‌رین ده‌ستکه‌وتوون .
ئه‌م په‌ڕتووکه‌ناوی (تونی مه‌رگ) له ‌نووسینی زیاد عه‌بدو لره‌حمانه ‌و له‌لاپه‌ڕه‌203 نووسراوه، ‌که ‌باوکیت سه‌یاره‌کی جۆری پیکاب تویۆتای وه‌رگرتووه‌. ناوی له ‌لیستی مه‌فره‌زه ‌تایبه‌تیه‌کانی سه‌ر به ‌(م.اس.م.ش) له‌ئه‌یلولی 1981ه
ئه‌م کتێبه ‌له‌ سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی کوردستان ده‌رکراوه، ‌که ‌باس له‌تاوانبارانی کورد و مه‌فره‌زه‌تایبه‌تیه‌کان ئه‌کات.
له ‌هه‌مان ناوی قاسم ئاغا به‌ ژماره‌18 ناوی هاتوه ‌و دوو شۆفرلێتی وه‌رگرتوه ‌و باوکیشت ژماره‌83 یه ‌و یه‌ک پیکابی وه‌رگرتوه‌.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، که ‌ئێستا باوکت شه‌هیدانه‌ی هه‌یه ‌له‌ یه‌کێتی و بۆ (تانه‌)م لێنه‌گرتووه‌. له‌دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ ئه‌وا ئه‌بێت یه‌کێتی خۆی بڕیاری خۆی بدات و لێرشدا ئاشکرایه‌ که ‌یه‌کێتی خۆی سووکایه‌تی به‌ شه‌هیده‌کانی ئه‌کات له‌کاتێکدا ناوی باوکیشت به‌ووته‌ی خۆت. له‌لیستی شه‌هیدانی یه‌کێتیه‌!
له‌ دوای بینینی به‌ڵگه‌ی جاسوسی باوکت و ئاشکراکردنی مووچه‌ی شه‌هیدانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه ‌به‌ووته‌ی خۆت باخوێنه‌ران دادوه‌ربن، که‌ ئایا قاسم ئاغا سوکایه‌تی به‌شه‌هیدان ئه‌کات یان یه‌کێتی به‌ شه‌هیدان؟
سه‌باره‌ت به ‌تێبینیه‌کانی خوێنه‌رێک ئه‌ڵێم به‌ڕێزم .
قاسم ئاغا ئه‌م 5000 جاشه‌ی که‌ هه‌یبوه ‌گشتی له ‌کۆیه‌ نه‌بوون و به‌ڵکو کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵی 200 بۆ 300 نه‌فه‌ری هه‌بووه‌.
سریه‌ی زۆر بووه‌ بۆ نمونه‌ له‌ دوکان و خه‌له‌کان و شه‌قلاوه ‌و سولیمانی و که‌رکوک و سکتان وته‌قته‌ق و رانیه‌و پشده‌رو ره‌واندز و هه‌ولێر و هتد سریه‌ی هه‌بووه‌. دواتر له ‌کۆیه ‌به‌ته‌نیا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بووه‌ خه‌ڵکی تریش هه‌بوونه‌ و نفوزیان گه‌ر له‌م زیاتر نه‌بوو بێت که‌متر نه‌بووه‌.
دواتر من باسم کردووه، ‌مامۆستا نه‌ریمان، که‌ شه‌هید کراوه‌. ئه‌مه ‌فه‌وجێکی تر بووه ‌و له‌ نزیک دێگه‌ڵه‌ شه‌هیدیان کردوه ‌و بکوژانیش. گیرابوون و جاشی ئه‌م نه‌بوونه‌. (من هه‌ر ئه‌ڵێم نێره‌که‌چی به‌ڕێزتان ئه‌ڵێن بیدۆشه‌).
دواتر من به‌زمانێکی کوردی ساده ‌کارساته‌کان باس ئه‌که‌م و هیوادارم فێرمان بکه‌یت چۆن پرۆفیشناڵانه ‌قسه‌بکه‌ین !
هه‌روه‌ها داوای لیبوردن ئه‌که‌م له ‌کورده‌ عمر قایمقامی پێشووی کۆیه‌که ‌له ‌به‌شی دووه‌م باسم کردبوو که ‌له ‌ڕاپه‌رینی هه‌شتاکان قاسم ئاغا ئازادی کردووه ‌شانبه‌شانی کچه‌کانی تری کۆیه‌. ئه‌بێت ببورێت و به‌هه‌ڵه‌ناوی ئه‌مم به‌گه‌ل ئه‌م کچانه‌دابوو. چونکه‌ئه‌وسا ئه‌و نه‌گیرابوو.
سه‌باره‌ت به ‌ماکۆک ئه‌سوه‌د سعید ره‌زا مام یه‌حیا که‌ وه‌ڵامی منی دابوه‌وه ‌به‌جاش و خۆفرۆش له‌قه‌ڵه‌می دابووم !
ئه‌ڵێت - وەڵامدانەوەی کەسێک کە خۆی بە خزم و هەڤالێکی قاسم ئاغا بناسێنێت (کە ئەمە خۆی لە خۆی دا پێناسەیەکی جوانە بۆ خۆی)

سه‌ره‌تا پێویسته‌‌ تۆ به‌خوێنه‌ران بناسێنم
باوکت ژماره‌11 و (ئه‌سوه‌د سعید مام ڕه‌زا) مامت ژماره‌12(ئه‌کره‌م سعید مام ره‌زا) له‌لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می فه‌وجی 86 کۆیه‌ جاش بوون لای مام یه‌حیا که‌ مسته‌شار بوو ، واته ‌تۆ کوره‌ جاشی .(تۆش ئه‌توانی نکۆڵی بکه‌یت له‌ جاشایه‌تی باوکت وه‌ک هیوا)
لێپرسراوی حمایه‌کانی مام یه‌حیا (حه‌مه‌ نه‌زیف فارس ره‌زا) بوو له‌گه‌ڵ (نافیز فارس ره‌زا) ئه‌م دوانه ‌خاڵی باوکت و شه‌هید سه‌فین بوون.
سه‌باره‌ت به‌م که‌مینه‌ی که ‌شه‌هید سه‌فین تێدا شه‌هید بوو . ناچار بووم به‌دوای ڕاستیه‌کان بکه‌وم .
راستیه‌که‌ش ئه‌مه‌یه ‌که ‌مه‌فره‌زه‌ی ئه‌من به‌سه‌رپه‌رشتی (مفه‌وز حمید) که‌مینیان دانابوو. له‌م ناوچه‌یه‌ش که‌ شه‌هید سه‌فین تێیدا شه‌هید بوو قاسم ئاغا که‌مینی ده‌رنه‌ده‌کرد و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م ناوچه‌یه ‌له‌ژێر نفوزی ماڵی مام یه‌حیادا بوو بۆیه‌ش قه‌ت قاسم ئاغا له‌م شوێنانه ‌که‌مینی ده‌رنه‌ده‌کرد و ماڵی مام یه‌حیاش به‌هه‌مان شێوه ‌له‌م ناوچانه‌ی نزیک نفوزی قاسم ئاغا که‌مینیان ده‌رنه‌ده‌کرد . چونکه ‌که‌م یان زۆر خۆیان له‌وه‌ ده‌پاراست له‌گه‌ڵ یه‌ک توشی کێشه‌بن. لێره‌دا ئه‌ڵێم و دووباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه، ‌که ‌قاسم ئاغا هیچ په‌یوه‌ندی به‌شه‌هیدبوونی سه‌فینه‌وه‌ نیه‌،
منیش ناوی ئه‌م خه‌ڵکه‌ ناهێنم که ‌له‌مه‌فره‌زه‌که ‌بوون و ئه‌مه‌ کاری خۆتانه‌، خۆشتان ئه‌زانن کێن که ‌له‌م مه‌فره‌زه‌یه‌ بوون، به‌ڵام قاسم ئاغا وه‌ک سه‌لکی کافری لێهاتووه‌. هه‌ر ئه‌وه‌نده ‌ماوه‌ له‌ده‌رگای قه‌برستانه‌کانیش بنوسن مردووه‌کانی ده‌ستی ئیزرائیل قاسم ئاغا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ش ئه‌وا مام یه‌حیا بۆی وه‌رگرتنه‌وه‌. له ‌نه‌خۆشخانه‌ی کۆیه‌.
نه‌پاڕانه‌وه‌ی تێدا بووه‌! نه‌ تکا کردن و نه‌ هه‌ڕه‌شه. تۆ هاتووی مردووم بۆ ئه‌که‌یته ‌شاهید منیش زیندوو،
(ئه‌م ڕاستیانه‌ی قسه‌ی خزمه‌کانی خۆتن).
سه‌باره‌ت به‌شه‌هید کاوه ‌ته‌نیا به‌یانیه‌که‌ی چووبووه ‌لای مام یه‌حیا و به‌سیفه‌تی هاوسێیه‌تی پێ ووتبوو که‌ ئه‌م که‌سه‌ی شه‌هید کراوه‌ په‌نجه‌یه‌کی نیه ‌و من ته‌رمه‌که‌م بینیووه، چونکه ‌ئه‌وسا (کارۆخی مام یه‌حیا) پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی بوو له‌مه‌ڵبه‌ندی 3.
شه‌ویش له‌دوای ته‌قه‌کان ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوبۆوه، ‌که ‌کاڕۆخ شه‌هید بووه‌. کاوه‌ش به‌س هه‌واڵه‌که‌ی بردبوو! ئینجا زانرا که ‌شه‌هیده‌که‌ سه‌فینه‌.
له ‌کاتێک ئێوه‌ش و له‌ژێر چه‌تری ماڵی مام یه‌حیا بوونه‌ ئاسان نه‌بووه ‌و مه‌نتق رێنادات ئه‌وه‌تان پێکرابێت که ‌وه‌ک باست کردووه‌.
تۆ لیره ‌مه‌به‌ستته ‌ته‌نیا قاسم ئاغا به‌تاوانبار بناسێنی . ئه‌وه‌ت بیر چووه، ‌که ‌ئه‌مه‌لاوازی خۆتان نیشان ئه‌دات و ئه‌م درۆ هه‌ڵبه‌ستنه‌شت سوکایه‌تی کردنه‌به‌خودی خۆت .
شه‌هید سه‌فین ساڵیک پێش شه‌هیدبوونی له ‌بتوێن بریندار بوو دواتر بێستوونی برای مام یه‌حیا بردیه ‌به‌غداد له‌نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌شید نه‌شته‌رگه‌ری چاوی بۆ کرد و چاوێکی ده‌ستکردی بۆ دانا و ئینجا هێنایه‌وه ‌کۆیه ‌وته‌سلیمی باوکی کرده‌وه ‌و شه‌هید سه‌فین ئینجا گه‌راوه‌ بۆ ناو پێشمه‌رگه‌.
بۆیه ‌لێره ‌حه‌قه‌ بنه‌ماڵه‌ی مام یه‌حیا یاخود بێستونی مام یه‌حیا بێنه ‌ده‌نگ و بڵین کێ ده‌ستی هه‌بووه ‌له‌شه‌هید کردنی سه‌فین و چۆنیش و به ‌چ حه‌قێک پێشمه‌رگه‌یکی برینداریان له‌نه‌خۆشانه‌ی ڕه‌شید چاره‌سه‌ر کرد؟
گه‌ر قاسم ئاغا ئه‌م کاره‌ی کردبێت چۆن بنه‌ماڵه‌ی مام یه‌حیا بێده‌نگیان کردووه‌. ؟
سه‌باره‌ت به‌ کاوه‌ی ئه‌حمه‌دی مام ڕه‌شید ئه‌و تاکه ‌تاوانی ئه‌وه‌بووه‌، که‌ جاش بووه‌، هه‌واڵه‌که‌ی داونێ .
دواتر کاوه‌له‌2- 11-1995 خه‌ریکی سایه‌ق ته‌کسیه‌تی بوو وازی له ‌محمد حلاق هێنابوو. به‌ڵام یه‌کێتی به‌فێری ته‌کسی هه‌مان رۆژ بردیانه ‌بازگه‌ی تۆبزاوا و له‌وێ به‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵکوژیه‌که ‌درا!
لێخوندنی بنه‌ماڵه‌ی ئێوه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی کوشتنی کاوه‌ بوون . ئه‌وا به‌ئاشکراش ووتت بۆ ناوی شه‌هیدیت پێوه‌لکاندووه‌.
من وه‌ک ڕیزلێگرتنێک ئه‌ڵیم شه‌هید چونکه ‌له‌کاتی کوژرانی جاش نه‌بوو ، به‌ڵکو گه‌له‌جاش شه‌هیدیان کرد.
کاوه‌ راسته ‌پێشتر جاش بوو به‌هۆی دوژمنداریه‌وه‌. به‌ڵام له‌هه‌مان کات هێلی نێوان قاسم ئاغا و محمد حلاقیش بوو. هه‌ر بۆیه‌ش تا ئامۆزایه‌کی قاسم ئاغا که‌ خوێندکار بوو و به‌‌هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن شوعییه‌کان کوژرا . ئه‌وسا گرژیه‌ک دروست بوو.
(ئایشه‌گوڵ)ی دایکی محمد حلاق له ‌کۆیه ‌له‌لایه‌ن قاسم ئاغاوه‌ یاخود به‌ئاگاداری ئه‌م هاتوچۆی ئه‌کرد و ئه‌م کاوه‌یه‌ی پێت ڕه‌وا نیه ‌ناوی شه‌هیدی بدرێتێ . وه‌ک کوڕێکی دڵسۆز و کوردپه‌روه‌ر له‌خزمه‌تی ئایشه‌گوڵ و حیزبی شوعی دابوو گه‌ر درۆ ئه‌که‌م باحیزبی شیوعی بڵێن وا نییه.

سه‌باره‌ت به ‌وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌وه‌ی برای شه‌هید شه‌فیق بفه‌رموون ئه‌مه ‌وه‌ڵامه ‌بۆی تکایه ‌سه‌یری ئه‌م لینکه‌بکه‌ن

 له‌ خزمێک و هه‌ڤاڵێکی قاسم ئاغاوه‌ بۆ کاک نه‌وزاد

*****************************************

(سه‌باره‌ت به‌قوربانی غه‌ریب شێخه‌روانی که ‌له‌به‌شی پێشوو باسم کردبوو .داوای لێبوردن له ‌بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌که‌م، چونکه ‌غه‌ریب 6 ڕۆژ بوو ببوو به‌چه‌کدارو ئه‌ویش ته‌قه‌ی نه‌کردبوو به‌ڵکو زووتر ئه‌و کوژرابوو دواتر جاشه‌کانی تر ته‌قه‌یان کردبوو دوو پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید کرد و بۆزانیاری غه‌ریب پورزای شه‌هید یه‌کێتی مه‌جیده ‌و دایکی شه‌هید
یه‌کێتیش زۆر سه‌رکۆنه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کردبوو که ‌چۆن ئه‌م هه‌موو سیاره‌یان به‌سه‌ر ته‌رمی غه‌ریب دابردبوو، ووتبوی حیسابی ئه‌مه‌تان کردبا که‌خزمی ئێمه‌بوو).
بۆزانیاریتان ئه‌م کرده‌وه‌ی یه‌کێتی که ‌کردیان
ئه‌م غه‌ریب شێخه‌روانیه ‌له‌دوای کوژرانی یه‌کێتی ده‌یان سه‌یاره‌ و لۆریان ناچار کرد که ‌به‌سه‌ریدا بڕۆن پانیان کرده‌وه. له‌م ساته‌وه ‌تا ئێستا بۆته ‌هۆکاریک خه‌ڵکی قیز له‌ چنارۆک بکه‌نه‌وه ‌و وه‌ک شوێنێکی گه‌شتیاری سه‌یر ناکرێت، له‌به‌ر ئه‌و کاره‌پیسه‌ی یه‌کێتی کردیان، خه‌ڵکی کۆیه ‌به‌رده‌وام ئه‌م تراژدیانه‌یان به ‌بیر دیته‌وه ‌که ‌به‌چنارۆکدا ئه‌ڕۆن.

سه‌باره‌ت به‌شه‌هید کردنی جه‌لیل حاجی دێوانه‌
شه‌هید جه‌لیل له‌ چالاکیه‌کی نه‌به‌ردانه ‌بۆ سه‌ر منه‌زه‌مه‌ی کۆیه‌ به‌شدار بوو ، خۆشی عه‌ده‌د ئاڕبیجی بوو.
له‌م شه‌ڕه‌سێ گوله ‌ئاربی جی شی له ‌منه‌زه‌مه‌ی کۆیه‌دا بوو ئیتر له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕ و پێکراو بریندار بوو.
له ‌بانی ماڵی مامۆستا (که‌ریم باش کاتب بوو یا خود مامۆستا محمد) ئیتر له‌یه‌کێک له‌م بانانه‌ی ئه‌م گه‌ره‌که‌ی جمعیه‌بوو پێکراو، هه‌ڤاڵه‌کانی به‌برینداری ڕزگاریان کرد و به‌داخه‌وه ‌له ‌ده‌شتی کۆیه ‌شه‌هید بوو به‌هۆی برینه‌که‌یه‌وه‌.
له‌م شه‌وه ‌و له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕ گولله‌یه‌کی به‌ر سه‌ری که‌وت ، لێره‌ ئه‌مه ‌واقیعی شه‌هید بوونه‌که‌یه‌تی من نه ‌ئه‌ڵیم قاسم ئاغا بووه‌، نه‌ئه‌ڵێم ئه‌و نه‌بووه‌، به‌س ئه‌ڵیم ئه‌م شه‌هیده ‌له‌ گه‌رمه‌ی شه‌ر پێکراو شه‌ره‌که‌ش له‌گه‌ڵ منه‌زه‌مه‌ی کۆیه ‌بوو . به‌س ئه‌وه‌ی من باسم کردووه‌ چۆنیه‌تی شه‌هید بوونه‌که‌یه‌تی. خوێنه‌ران با دادوه‌ری بکه‌ن .

سه‌باره‌ت به‌ شه‌هید شه‌فیق مام قلنجی
به‌ڵێ له‌هێرشیکدا قاسم ئاغا و سوپا بۆ ئه‌م گونده‌یان کردبوو. له‌دژی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی و دوای ڕودانی شه‌ڕ شه‌هید شه‌فیقیش خۆی له ‌کادێن حه‌شار دابوو (ئه‌وسا ئه‌م فیراری عه‌سکری بوو) چوونکه ‌ده‌وری گوند گیرا بوو له‌ گه‌رمه‌ی شه‌ڕ کادێنی ماڵی شه‌هید شه‌فیق سوتا و شه‌هید شه‌فیق به‌هۆی ئاگر به‌ربوونی کای ناو کادێنه‌که ‌سوتاو شه‌هید بوو.
ئه‌مه ‌ڕاستی شه‌هید بوونیه‌تی لێره‌ من ته‌نیا رووداوه‌که‌ باس ئه‌که‌م . ئه‌وه‌ی تر بۆ خوێنه‌ران جێ ئه‌هێلم .
سه‌باره‌ت به‌شه‌هید کردنی 3 پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی له‌دۆڵی ئه‌سحابان له‌1980 . له‌م شه‌ڕه‌ سوپای عێراق و11 مه‌فره‌زه‌ی کۆیه ‌و بتوێن و پشده‌ر به‌شداریان کرد ئه‌وسا قاسم ئاغا مه‌فره‌زه‌یه‌کی بچوکی هه‌بوو. ئه‌میش به‌شداری ئه‌م شه‌ره‌ی کردووه‌!
ئه‌وکات هیچ له‌مانه‌ فوجیان نه‌بووه ‌و خاوه‌نی هه‌ر11 مه‌فره‌زه‌که‌ش ئێستا له ‌کوردستان ئه‌ژین و نازانم بۆ ئه‌یانه‌وێت، ته‌نیا قاسم ئاغا تاوانبار بکه‌ن و چونکه‌ ئه‌مه ‌شه‌ڕ بووه ‌و گه‌ر بڵیم قاسم ئاغا له ‌دوور بووه‌! لێم ئه‌که‌ن به‌درۆ! به‌ڵام یه‌کێتی له‌هه‌موو که‌س باشتر ئه‌زانن کێی تریش به‌شداری ئه‌م شه‌ڕه‌ی کردوه ‌ونازانم بۆ خۆیان کردووه (به‌که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت فرۆش)؟
گه‌ر بڵین قاسم ئاغا تاوانباره‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌ن و چوونکه‌ سوپاو 11 مه‌فره‌زه‌ی کورد به‌شداریان کردووه، ‌نه‌ک ته‌نها قاسم ئاغا.
سه‌باره‌ت به‌م چوار شه‌هیده‌ شوعیه‌ی له‌ڕاپه‌رین له‌چیای هه‌یبه‌ت سوڵتان شه‌هید بوون که ‌زیره‌ک که‌مال له‌رۆژنامه‌ی ڕووداو باسی کردوون . له ‌ڕووداو ژماره‌135 لاپه‌ره‌2 ئه‌ڵێت (ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تی حیزبی شیوعی له ‌ئاماژه‌یه‌کیشدا بۆ شه‌هید کردنی چوار پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی له‌ساڵی 1991 له ‌شه‌ڕی هیبه‌ت سولتاندا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی قاسم ئاغاوه‌)

جارێک ئه‌م شه‌هیدانه‌ سوپای عێراقیان له‌پێش بوو چه‌ندین ڕه‌بایه‌شیان گرتبوو به‌ڵام به‌هۆی سه‌رمایه‌کی زۆره‌وه‌، شه‌هید بوون و ‌سوپاش له‌به‌رده‌میان بوو، نه‌ک قاسم ئاغا و نه‌جاشه‌کانی چونکه ‌تاکه‌ جاشێکیش له‌م چیایه‌ نه‌بوو جگه‌له‌سوپا، ‌قاسم ئاغا له‌قشڵه‌ی کۆیه‌شه‌ڕی ئه‌کرد و به‌شاهیدی هه‌موو کۆیه‌ . بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کانیش ئه‌زانن که‌ حزبی شیوعی خۆی که‌مته‌رخه‌م بوو، چونکه ‌له‌جیاتی پشتی سوپا بگرن و بێنه ‌کۆیه‌ ڕویان له‌ سوپا و ڕه‌بیه‌کان کردبوو. (بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کانیش ئه‌زانن که ‌فه‌رمانده ‌شیوعیه‌که‌ که‌م ئه‌زموون بووه‌)
هه‌ر له‌هه‌مان ڕۆژنامه ‌زیره‌ک کمال ئه‌ڵێت له‌ساڵی 1991 وه‌تاوه‌کوو 2003 کێ چووبیێته‌ به‌غداد بۆ معامه‌له‌یه‌ک یاخود کاسبیه‌ک تیرۆر کرابێت ئه‌وا قاسم ئاغا بووه ‌یاخود به‌ده‌ستی ئه‌م تیرۆر کراوه‌!
منیش ئه‌ڵێم دیاره‌ بڕیارت داوه‌ هه‌رچی کراوه‌ بیخیته ‌ئه‌ستۆی ئه‌م و پێم باشه ‌به‌ زانیاریی و به‌ناو به‌ شاهید قسه‌بکه‌یت و ئه‌وسا منیش بۆت ڕوون ئه‌که‌مه‌وه‌ که ‌ڕاست ئه‌که‌یت یان نا! پێشت ئه‌ڵێم قاسم ئاغا تاوانباری گه‌وره‌یه‌ یان ئه‌وانه‌ی ئه‌چیته‌ خزمه‌تیان و یان ئه‌وانه‌ی که ‌پۆستیان پێداویت (زۆریش لێت بێمنه‌تم)؟
من نازانم بۆ خه‌ڵکانێک ئه‌وا بێشه‌رمانه‌ درۆ ئه‌که‌ن .وا ئه‌زانن خه‌ڵک له‌ گوێ گادا خه‌وتوه و ئه‌یانه‌وێت سفر بوونی خۆیان و بێ هه‌ڵوێستیان له‌ناو جه‌ماوه‌ر به‌قاسم ئاغا تێبهێنه‌وه‌. وا ئه‌زانن به‌باس کردنی قاسم ئاغا ئه‌وا بڵانسیان به‌رز ئه‌بێته‌وه‌. ئه‌ی ئه‌م هه‌موو تیرۆرو تۆقاندنه‌ی 19 له ‌کوردستان ئه‌کرێت کێ به‌رپرسه ‌لێی ؟

سه‌باره‌ت به‌ هاوڵاتی ئازادی مام فتاح که ‌له‌شه‌وێکی تاریکدا له‌ ناو کۆیه‌ له‌نزیک فلکه‌ی حاجی قادر شه‌هید بوو ئه‌م کوڕه ‌له‌بانی شوقه‌کانی دکتۆر سلاح جیش شه‌عبی ته‌قه‌یان لێکرد و ئێستاش زۆربه‌ی کۆنه‌جیش شعبیه‌کان له ‌کۆمیته ‌و مه‌ڵبندی کۆیه‌ی یه‌کێتین باشتره ‌ئه‌وان وه‌ڵام بده‌نه‌وه، ‌چونکه ‌ئه‌وان باشتر ئه‌زانن کێ ئازاد فتاحی شه‌هید کرد؟
سه‌باره‌ت به‌شێخ جعفر له‌رۆژنامه‌ی رووداو ژماره‌134 هه‌ندێک قسه‌ی کرد، بۆیه ‌لێره‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌شه‌هید کردنی شه‌فیق ئاغا و 6 ئامۆزای تری قاسم ئاغا ئه‌ڵێت: (من شه‌فیق ناناسم و له‌وانه‌یه ‌له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی من خائین و جاش کوژرابن).
منیش ئه‌ڵێم که ‌شه‌فیق ئاغا به‌پێ خۆی هاتبوو ببێت به ‌پێشمه‌رگه ‌و خه‌ڵکی گونده‌کان و هه‌موو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیش ئه‌م ڕاستیه‌ ئه‌زانن و تۆش به‌ده‌ستی خۆت ده‌ستت هه‌بوو له‌ شه‌هید کردنیان. گریمان شه‌فیق ئاغا جاش بوو بێت خۆ ئه‌وسا مفاوه‌زات بوو. دواتر بۆچی چه‌که‌کانتان دایه‌وه‌ ‌به‌حکومه‌ت؟
وا بزانم بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کانیش ئه‌مه‌نده‌ بێده‌سه‌ڵات نین و که‌سیشیان له‌خوێنی خۆیان خۆش نه‌بوون.
بۆیه‌ش تا ئێستا سکاڵات له‌سه‌ر نه‌نوسراوه‌!

دواتر ئه‌مه‌وێت ئه‌مه‌ت بۆ راست بکه‌مه‌وه‌. که ‌بزانی قاسم ئاغا له ‌ترسی تۆ هه‌ڵنه‌هاتووه ‌له ‌ڕاپه‌رین ، به‌ڵکو له‌ بڕوا نه‌بوون بوو به ‌یه‌کێتی و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رێته‌وه ‌که ‌تۆ 7 ئامۆزای ئه‌مت بێتاوان و بێ دادگا له‌ساڵی 1983 شه‌هید کرد. قاسم ئاغا 18 سه‌عات شه‌ڕی کرد دژی ڕاپه‌رین و ئه‌مه‌ش له‌سۆنگه‌ی چاوی تۆه ‌بوو بڕوای به‌یه‌کێتی نه‌کرد و دیسان کۆمه‌ڵێک قوربانی ڕاپه‌رین بوونه‌ باجی ئه‌م شه‌ڕه ‌نه‌گریسه‌، چونکه ‌ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌بوو که‌وا قاسم ئاغا شه‌ڕی نه‌کردبا له‌وانه‌بوو شاره‌که‌ زووتر ئازاد کرابا،
دواتر ئه‌ڵێت: (ئیستا له‌وسا به‌ده‌سه‌ڵات ترم گه‌ر ئه‌وسا به‌رپرسی ناوچه‌یه‌کی به‌رته‌سک بووم ئێستا
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌م).
دیاره‌ هه‌رخۆت وه‌لامی خۆت داوه‌ته‌وه، ‌که ‌قاسم ئاغا له‌ترسی تۆ هه‌ڵنه‌هاتووه‌، به‌ڵام گه‌ر بڵێت له‌وسا
به‌ده‌سه‌ڵات ترم ڕاست ناکه‌یت و چونکه ‌له ‌مۆزه‌فێک زیاتر هیچی تر نیت و گه‌ر ده‌سه‌ڵاتت له‌ سوله‌یمانی و
ناوچه‌ی سه‌وز هه‌بێت، ئه‌گینا له ‌هه‌ولێر و زۆنه‌ی زه‌رد ناتوانی عه‌ریفێکیش دابمه‌زرێنی..

به‌ڕیزان
له‌ڕاستیدا من بۆ ئه‌وه ‌نانووسم که ‌بێم ببمه ‌پارێزه‌ری قاسم ئاغا، به‌ڵام گه‌ر درۆ و چه‌واشه‌کاری ببینم ناچارم بێمه ده‌نگ و ڕاستی ڕووداوه‌کان باس بکه‌م . جه‌لالیه‌کان له‌کاتێک ئه‌ڵێن قاسم ئاغا چیه ‌و ترسنۆکه‌. له ‌هه‌مان کات به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌دوێن و ئه‌ڵێن دڕنده‌یه‌ ئه‌مه‌ش دوو هاوکێشه‌ی دژ به‌یه‌که‌ وه‌ک ئه‌وان باسی لێوه‌ئه‌که‌ن .
لێردا وه‌ک زۆربه‌ی خوێنه‌ران ئاگادارن ته‌نیا سێ که‌س وه‌ڵامی منیان داوه‌ بۆ به‌شی یه‌ک و دوو له‌کاتێک ئه‌م سێ که‌سه ‌یاخود بنه‌ماڵه‌کانیان هه‌ستان به‌کردنه‌وه‌ی که‌مپینێک له‌ کۆیه‌ به‌فیتی یه‌کێتی دژی قاسم ئاغا .
چه‌ندین تۆمه‌تی بێبنه‌مایان خسته‌پاڵ قاسم ئاغا و لێره‌دا گوومان دروست بوو ! که ‌وه‌ڵامی منیشیان داوه‌ هه‌رسێکیان ئه‌ڵێن گه‌ر وانیه ‌باقاسم ئاغا بێته ‌به‌رده‌م دادگا و یه‌کێتیش فیتی نه‌داوین .
لێره‌دا من ئه‌ڵیم جارێک قاسم ئاغاتان به‌ر ده‌ست نیه‌، ده‌یان درۆتان بۆ هۆنیته‌وه‌ گه‌ر بکه‌وێته ‌دادگا ئه‌وسا چی ئه‌که‌ن .
دواتر وه‌ڵامه‌کانی ئه‌م سیانه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی رونکردنه‌وه‌کانم نزیک بوون وبێجگه ‌له ‌هیوا ئه‌وا به ‌به‌ڵگه‌ وه‌ڵامی ئه‌ویش دراوه‌، لیره‌دا ئه‌بینم جار جاره ‌ئه‌یانه‌ویت به‌ته‌شهیر کردن خه‌ڵک بریندار بکه‌ن !
منیش ئه‌ڵێم گه‌ر به ‌زمانی ته‌شهیر وه‌ڵام بده‌مه‌وه ‌ئه‌بێت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت ته‌شهیر بکه‌ن راستی وام لایه‌ ئه‌بێت ئه‌مانه ‌کوردستانیش جێبهێلن و روویان نه‌بێت بێنه‌وه‌ ناو خه‌ڵک و جارێکی تر بڵێن کوردیشین .
بۆیه‌ هیوادارم ئه‌وانه‌ی خۆیان به زوڵملێکراو ئه‌زانن به ‌ووشه‌ی شیاو بێنه‌ وه‌ڵام .
یه‌کێتیش له‌ راگه‌یاندنێکی زه‌لیلانه ‌داوای کردبوو که ‌قاسم ئاغا خۆی بداته ‌ده‌ست یاسا و به‌هه‌مان ئاوازی شێخ جعفر و هیواو نه‌وه ‌و ماکۆک لێره‌دا ئه‌ڵیم به‌گوێ گرتن چه‌ند ئه‌نفالچی و مسته‌شارو تاوانبارتان داوه‌ به‌دادگا و سزاتان داوه‌تا داوا له‌قاسم ئاغا بکه‌ن خۆی بداته‌ ده‌ست یاسا.

سه‌باره‌ت به‌ئه‌نفال .
من له‌نوسینی ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌ بووم که ‌بینیم مامۆستا اسماعیل عەسکەری باسی یه‌کێک له‌م تاوانه‌نانه‌ ئه‌کات دژی قاسم ئاغا سه‌باره‌ت به ‌ئه‌نفال به‌حه‌ق ئاوا جوانه، که‌ ‌مرۆڤ به‌جوانی شت بنوسێت و جا گه‌ر وابێت یان نا هیوادارم به‌هیوام شێوه‌ نووسینی وه‌ک ئه‌م به‌ڕێزه ‌په‌یڕه‌و بکرێت ، هه‌موو که‌سێک مافی خۆیه‌تی ڕاستیه‌کان بزانێت
به‌دواداچوونی بۆ بکات. (گه‌ر کات و ڕێکه‌وت بوار بدات هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌به‌ڵێ و نه‌خێر یاخود چۆنیه‌تی ئه‌م تاوانه‌ رووبکه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه‌
لێره ‌ئه‌ڵیم به‌ڵێ قاسم ئاغا به‌شداری ئه‌نفالی کردووه‌! به‌ڵام له‌کوێ و چۆن و وابزانم ئه‌مه ‌به‌سه‌ بۆ تاوانبار کردنی به‌ڵام با بزانیین کێ تریش تاوانباره‌!
یاخود کێ هۆکار و کێ رێگا خۆشکه‌ر بوو، کێش لێنه‌گه‌را خه‌ڵکه‌که ‌ڕابکه‌ن .
لێره‌دا به‌هۆی هه‌ندێک هۆکاره ‌و که ‌ناتوانم لیره‌باسیان بکه‌م ، له‌به‌ر زۆری باسه‌که ‌ئه‌بێت به‌وردی بیخه‌مه‌ به‌شی چواره‌م

به‌هیوام له‌ماوه‌یه‌کی کورتدا ڕشکاوانه ‌بۆ خوێنه‌رانی کوردستانپۆستی ئه‌م راستیانه‌ی ئه‌ینزانم ئاشکرایان بکه‌م

ماویه‌تی
 
به‌شی یه‌که‌م

به‌شی دووه‌م

بۆ بینینی کتێبی توونی مه‌رگ، ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی، که‌ په‌یوه‌ندیی به‌م باسه‌وه‌ هه‌یه‌، کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/tuni_merg.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە