وادى ئەڵمانى چۆن ئەم غەدرە دەكات ورێكخراوەكانیش چۆن بێدەنگ دەبن

Monday, 09/02/2009, 12:00

1360 بینراوە


.ئەمساڵ لەیادى رۆوبەروو بونەوەى خەتەنەدا لەراگەیاندنە ناوخۆیى وبیانیەكاندا تەنها باس لە رێكخراوى وادى ئەڵمانی دەكرێت كە ئامارى خەتەنەكردنى كچانى كۆكردبێتەوە ئەمەش بۆمن جێگە پرسیاربوو لەبەر ئەوەى تا 2004 رێكخراوى وادى ئەڵمانى لەدور لەنزیك خۆى لەم مەسەلەیە نەداوە بەڵكو رێكخراو كەسانێك ماندو نەناسانە كاریان بۆبنەبڕكردنى ئەم دیاردەیەكرد كە دەكرێت لەم رۆزەدا دەستخۆشیان لێبكرێت بەتایبەت ساڵانى دواى راپەرین كە قسەكردن لەم مەسەلەیە بەزاندنى تابۆبوو، لەو رێكخراو كەسایەتیانە كە جێگاى خۆیەتى لە رۆزى رووبەروو بونەوەى خەتەنەدا دەستخۆشیان لێبكرێت یەكێتى زنانى كوردستان كەچەندین كۆرو سیمیناریان لە گەرەكە شەعبیەكانى سلێمانى ئەنجامدا و چەندین كۆرى تەلەفزیۆنیان كرد كە مەلاكانیان هێنایە سەرتەلەفزیۆن و پاشان بەهەوڵى ئەوان یەكێتى زانایانى ئاینى كوردستان بەیاننامەیەكیان دەركرد كە ئێستا نوسخەى لاى ئەمنستى هەیە.

هەوڵى تاكەكەسیش روناك فەرج سەرنوسەرى رێوان یەكەم كەس بوو كە كە لەناوچەى گەرمیان وبشدەرو بتوین كە چەندین كۆرو سیمیانرى كردوە و ماڵەو ماڵ دەگەراو یەكەم كەس بوە كە قسەكردن لەمەسەلەى خەتەنەى بردە ناوهەولێرو خەلیفان لەدووكۆنفرانسدا كە رێكخراوى خاتوزین لەهەولێرو ئێن پى ئەى نەرویجى لەسلێمانى بەستیان بەئامارو وێنەوە لێكۆڵینەوەى لەسەر ئەم دیاردەیە خستە روو هیچكات ئەو رۆزەم بیرناچێت كە روناك فەرەج بەجنێو لەكۆڵانەكانى رانیە دواى كەتبون كە ئامارى خەتەنەى كۆدەكردەوە ، د.رێزان ئیسماعیل وەك كەسایەتى لەرانیە رۆلێكى باشى بینیوە.

سەنتەرى راگەیاندنى ژنانیش لەسلێمانى دوپرۆزەى گەورەیان بۆپشدەرو بتوین و گەرمیان ئەنجامدا بەهاوكارى سپىئەى ئەمریكى و ئێن پى ئەى نەرویجى.ئەنجامدائەمە جگە لەوەى بەرنامەى دەنگى زنان و رۆنامەى رێوان رۆڵێكى گرنگى لەم بوارەدا هەبوە.

بەڵام سەیرە رێكخراوى وادى ئەڵمانى كە لەدواى ساڵى 2004 ودەستى كرد بەئیش كردن لەسەرخەتەنە كردن لەرێگەى پرۆزەیەكى بچوك لەگەرمیان كە ئەندامانى ستافەكەى گەرمیانیان بە سود وەرگرتن لەكاسێت وكتێبەكەى روناك فەرج ئەم كارەیان ئەنجامدا بەبێ ناوهێناى یەك رێكخراو ئەم كارەیان كردە كارى خۆیان كەوتنە ئامار ناردن بۆ پەرلەمان وراگەیاندنەكان.

رێكخراوى وادى نەك هەر پێى لەكارى رێكخراوەكان و كەسایەتیەكان نا بەڵكو كارەكەشى زانستى و واقعى نەبوە ونیە لەبەر ئەوەى دەچێتە هەرناوچەیەك بەپێى ساڵ وتەمەن ئامارى خەتەنە وەردەناگرێت بەڵكو بەتەمەن ومنداڵەكان هەموو پێكەوە وەردەگرێت و دەیكاتە هەڵا لەراگەیاندنە كاندا ولەكاتێكدا ئەو دەبێت بەپێى تەمەن وساڵ وەریبگرێت ناوچەیەكى وەك پشدەروبتوین كەلەساڵى 1990بەرێزەى 100%كچیان خەتەنە بەڵام دواى ئەو هەموو كارەى كەكرا زۆر كەم بۆتەوە.

دیارە ئەم نوسینە كەمكردنەوەى كارى هیچ كەس و رێكخراوێك نیە بەڵام نەمتوانى بێدەنگ بم لەوەى كە لە ساڵى روبەروبونەوەى خەتەنە دا روناك فەرەج و رێوان ورێخراوى ئێن پى ئەى نەروجى و روناك فەرەج ئاغاى یەكێتى زنانى كوردستان نەهێنرێت نازانم وادى چۆن دەتوانێت ئەم غەدرە دەكات ورێكخراوەكانیش چۆن بێدەنگ دەبن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە