کۆمه‌ڵه‌ی لاوان بۆ پشتیوانی لیستی گۆڕان/ سوید
Thursday, 02/07/2009, 12:00
3820 بینراوە
پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌ست کردنمان به به‌رپرسیارێتی ئه‌و دۆخه چه‌ق به‌ستوه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی تێکه‌وتوه له‌سه‌رده‌ستی سه‌رانی هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که،ئیمه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له وڵاتی سوید دوای چه‌ندین کۆبونه‌وه، له به‌روارت 14/6/2009 بڕیاری دامه‌زراندنی کۆمهڵهیهکماندا بۆ پشتیوانی لیستی گۆڕان،ئه‌وه بوو له به‌رواری 16/6/2009 دا به‌ناوی (کۆمه‌ڵه‌ی لاوان)یه‌که‌م به‌یانامه‌ی خۆمان بۆ پشتیوانی لیستی گۆڕان به‌یان کرد له سایت و مێدیاکاندا،
له‌به‌رواری 28/6/2009 دا هه‌مان کۆمه‌ڵه کۆبووه‌وه بۆ.
1- هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌کی کارگێری پێنج که‌سی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانی خۆی،
2-نوسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی کۆمه‌ڵه،
3-پێشکه‌ش کردنی مۆڵه‌تی یاسای کۆمه‌ڵه له لایه‌ن حکومه‌تی سوید،
پاش سه‌رکه‌وتنی کۆبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌مان هه‌مان ڕۆژ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی گۆڕان کۆبونه‌وه‌یه‌کی تیکه‌ڵ ئه‌نجامدرا،له‌و کۆبونه‌وه‌دا چه‌ندین بابه‌ت و پێشنیاری گرنگ وروژێندران له‌وانه بڕیاردانی،
*کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری دارای بۆ لیستی گۆڕان،
*هاندانی خه‌ڵکی بۆ به‌شداری کردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانیان به لیستی گۆڕان،
*وشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌ستوره دواکه‌وت و کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه‌ی که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ماوه به‌سه‌رچوو ده‌نگی بۆدراوه تا له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕینن،
*په‌یوه‌ندی کردن به پارت و ڕێکخراوه حکومی و مه‌ده‌نیه‌کانی سوید بۆ گوشار خستنه سه‌ر لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار تا پاکترین هه‌ڵبژاردن دوور له توند‌و تیژی و ته‌زویر به‌ڕێوه بچێت،
*له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر کاریکی نایاسای و خروقاتی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌گه‌ر پێویستی کرد هه‌نگاو هه‌ڵبهێنرێت بۆ خۆپیشاندان و مانگرتن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات،
دوابه‌شی کۆبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی لاوان و کۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی گۆڕان ته‌رخان کرا بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر هه‌نگاوی دوای 25/7/2009 ، ، بڕیاردرا هه‌ردوو کۆمه‌ڵه به‌رده‌وامبن له کاره‌کانیان له‌دوای هه‌لبژاردنه‌کانی په‌رله‌مه‌نی کوردستان،
به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ڕێگای خه‌ڵکی عێراق و کوردستانه وه‌ک،
له سه‌ره‌تای ساڵی 2010 دا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان، دهۆک، هه‌ولێر ،سلێمانی، هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک،
هه‌ڵبژاردنی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی له‌وانه،خویندکاران،مامۆستایان،پزیشکان،ئه‌ندازیاران،سه‌ندیکای تر...
تێبینی. بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێت هاوکاری لیستی گۆڕان بکه‌ن ده‌توانن له ڕێگای ئه‌م ئێمێلهی خواره‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی لاوان بۆ پشتیوانی لیستی گۆڕان،
[email protected] 28/6/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست