که‌لتوری سوتاندن
Sunday, 04/12/2011, 12:00
1523 بینراوە
که‌لتوری سوتاندنی باره‌گا، یه‌کێکه له نه‌ریتو خوه‌کانی پارتی دیمو‌کراتی کوردستان. هه‌ڵدانه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و پارته هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕاستیانه ده‌سه‌لمێنێت که هه‌ر کاتێك پارتی هه‌ستی به‌به‌رهه‌ڵه‌ستی وجۆرێك ناڕه‌حه‌تی کردبێت، بێ سێ‌ودوو به‌بێ سڵه‌مینه‌وه له‌ده‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ڵساوه به‌سزادانی نه‌یاره‌کانی له‌شێوه‌ی گرتن، دواتریش فه‌لاقه‌و ته‌مێکردن، ماڵ تاڵانکردن وسوتاندن، له‌دواقۆناغیشدا کوشتن. ئه‌م نه‌ریته له‌سه‌ر‌ده‌می کۆنی ئه‌قڵیه‌تی خێله‌کی دا باوبووه، خێڵه‌کان هه‌رگیز قبوڵی ئه‌وه‌یان نه‌کردووه که‌سێك وه‌یان خێڵێکی تر له‌خۆیان به‌هێزتر بێت بۆیه په‌نایان بردۆته به‌ر توندوتیژی و سه‌رکوتی نه‌یاره‌کانیان پێکردوون. بۆ نه‌گبه‌تی کوردیش ئه‌و خێڵه‌ی که‌سه‌رکردایه‌تی پارتی ده‌کات، له‌م جۆره نه‌ریت وخوه‌باوانه به‌شی شێری به‌رکه‌وتوه، ده‌قاوده‌ق خوی خێڵه‌کیان هێناوه‌ته ناو حیزبه‌که‌یان و هه‌موو جومگه‌و پایه‌کانی ئه‌م حیزبه‌یان خستۆته ژێر ڕکێفی عه‌شایه‌ری خۆیان.
مێژووی خێڵی بارزان پره له ململانێی سه‌ختودژوارله‌ناوخۆیان، بۆبه‌ده‌ستهێنانی پله‌وپایه‌و ده‌سه‌لاتی زۆرتر، له‌پێناوه‌شدا به‌ده‌یان جار کاره‌ساتی زۆر ناخۆشی لێکه‌وتۆته‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌له‌سه‌رکردنه، ئه‌وه‌یه که ئه‌م خێله ته‌واوی کۆپییه‌ی خونه‌ریتی خێله‌کیان هێناوه‌ته ناو کاییه‌ی سیاسی و ئێستا بۆته به‌شێک له که‌لتوری پارتی دیمو‌کراتی کوردستان.
سوتاندنی باره‌گاکانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له‌ده‌ڤه‌ری بادینان، کاری یه‌که‌مو داوا کاری پاری نابێت. پارتی زۆرده‌مێکه هه‌ستی به‌وه‌کردووه له‌و‌ده‌ڤه‌ری زه‌رده وا خه‌ریکه لایه‌نگری له‌که‌می ده‌دات بۆیه ده‌بێت پشێویه‌ك بنێته‌وه که چۆن بتوانێت سه‌رکوتی نه‌یاره‌کانی خۆی پێ‌بکات و به‌م کاره‌شی جارێکی تر ترس بخاته‌وه دڵی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه بۆ جارێکی تر خۆی پێ به‌هێزبکاته‌وه. ئه‌وه‌ی که ئه‌قڵیه‌تی پارتی بخوێنێته‌وه ئه‌وه‌یه که له‌م ده‌ڤه‌ره جگه له‌خۆیان که‌سێکی تر بۆی نییه پێگه‌و پاییه‌ی به‌هێزی هه‌بێت، ئه‌وه‌ی که هه‌شبێت ئه‌بێت له‌ژێر ڕه‌عیه‌تو ئه‌وامری ئه‌واندابن، واتا خۆیان خاوه‌ن هه‌موو شتێکن.
ناوبه‌ناو پارتی بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت منیش هه‌م و به‌بێ منیش ژیان باش ناگوزه‌رێت، هه‌ڵده‌ستێت به‌دروستکردنی پشێوی ئاژاوه ماوه‌یه‌ك سه‌رنجی میدیاکان به‌لای خۆیدا ڕده‌کێشێت خه‌ڵک سه‌رگه‌رمی کێشه‌یه‌ك ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی کێشه سه‌ره‌کیه‌که له‌بیر خه‌ڵک به‌رنه‌وه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌م جۆره که‌شوهه‌وایه‌دا زۆرترین سه‌ره‌توسامانی ئه‌م میله‌ته به‌تالان به‌رن و پێگه‌و ده‌سه‌لاتی خۆیانی پێ به‌هێزبه‌که‌ن.
بۆ نه‌گبه‌تی پارتی، سیناریۆکانیان که‌س باوه‌ڕی پێناکات، ته‌نها چه‌ند مه‌ترێک بڕده‌کات. ئه‌وه‌ی که پارتی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆده‌کرد گوایه زانیاریان هه‌بووه و یه‌کگرتو پلانی هه‌بووه بۆ لێدانی شوێنه گه‌شتوگوزاریه‌کان ته‌واو سه‌لماندی که خۆیان پلانیان هه‌بووه بۆ لێدانی ئه‌و جێگایانه. ده‌ڵێن مه‌لایه‌ك له‌نوێژی هه‌ینی باسی له‌وه‌کردووه له دوکانه‌کانی مه‌ی فرۆشتن و سه‌نته‌ری مه‌ساج و ئوتێله‌کان شوێنی به‌دڕه‌وشتین، به وته‌ی ئه‌ومه‌لایه خه‌ڵك هاتۆته‌سه‌رجاده‌و ئه‌م کاره‌ساته‌ی لێکه‌وتۆته‌وه. کرته ڤیدیۆیه‌کان ئه‌وه‌مان نیشانده‌دات ئه‌وانه‌ی به‌م کاره هه‌ڵده‌ستان زۆربه‌ی زۆری ئه‌و گه‌نجانه‌بوون که جلوبه‌رگیان زیاتر له‌گه‌نجی ئیسلامی نه‌ده‌چون، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان به‌مۆبایله‌کانیان ره‌سمی ڕوداوه‌کانیان ده‌گرت. کۆبونه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی گه‌نج له‌م کاتوساته‌دا جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌له‌سه‌رکردنه. له‌م ده‌ڤه‌ره ئه‌وه‌ی به‌بێ ئه‌مری ده‌سه‌لاتداران بێته‌ده‌ره‌وه چاره‌نوسێکی باش چاوه‌ڕوانی ناکات، خۆیان وته‌نی ده‌بێت مۆڵه‌تیان هه‌بێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌ڤه‌ر ڕێگه به‌هیچ که‌س ولایه‌نێک ناده‌ن ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌ربڕن وه‌یان خۆپیشاندان بکه‌ن، ئه‌ی خێره ئاگایان له‌م ژماره زۆره نه‌بوو ڕژانه سه‌رجاده‌کان وکه‌وتنه دوکانوبازاڕ سوتاندن؟! ئه‌ی ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش چ کاره‌بوون، بۆ نه‌یان توانی هیچکرده‌وه‌یه‌ك بکه‌ن! ئه‌ی ده‌زگا تۆقێنه‌رو زه‌به‌لاحه‌که‌ی پاراستن له‌کوێ بوو! کاتێك دوکانوبازاڕ ده‌سوتێت ئه‌وان بێ‌ئاگان! ئه‌ی نابێت پاراستن ئه‌رکی پاراستنی سه‌روه‌توسامانی خه‌ڵک بێت یان ئێوه به‌کرده‌وه سه‌لمانتان که‌ده‌زاگای پاراستن ته‌نها بۆ پاراستنی بنه‌ماڵه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ناو پارتییه. هه‌موو کوردستان بسوتێت ناکاته ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه.
که‌لتوری باره‌گا سوتاندن ئه‌و ڕۆژگارانه سه‌ری هه‌ڵدا که پارتی شه‌ڕی ناوخۆی هه‌ڵگیرساند، هه‌رخۆشی پلانی وادانابووله‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ ئه‌وان باره‌گاکانی یه‌کیه‌تی له‌ده‌ڤه‌ری زه‌رد بسوتێنن و ئه‌ندامو لا‌یه‌نگرنیان له‌ناوبه‌رن. به‌ڵی پلانه‌که‌یان بۆ چۆ سه‌رو شه‌ڕیان هه‌ڵگیرسان وهیچ گوێیان به‌ده‌ره‌نجامه‌کانی نه‌دا و ته‌نها شتێك که‌بیریان لێده‌کرده‌وه پاره مفته‌که‌ی ئیبراهیم خه‌لیل بوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا یه‌کیه‌تی هه‌موو باره‌گاکانی پارتی له‌ده‌ڤه‌ری سه‌وز به‌هه‌مان ده‌ردبرد ولا‌یه‌نگرانیشی ئاودیوی ده‌ڤه‌ری زه‌ردکردنه‌وه. ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه باره‌گا سوتاندن بۆته که‌لتوری پارتی دیمو‌کراتی کوردستان، له‌هه‌رساتو وه‌خێکدا بێت ئه‌مان ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌کاتی خۆپیشاندانه‌کانی 17 ی شوبات، له‌تۆڵه‌ی باره‌گای لقی چوار پارتی هه‌موو بنکه‌و مه‌کۆکانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له‌ده‌ڤه‌ری زه‌رد ئاگرتێبه‌رداو واشیان بڵاوکرده‌وه که ئه‌مه جه‌ماوه‌ره هاتووه ئه‌م کاره‌ی کردووه، سه‌ره‌نجامیش ده‌رکه‌وت که ئه‌وانه‌ی به‌م کاره‌هه‌ڵسان هه‌موویان به‌فه‌رمانی ده‌زگای پاراستن ئه‌م کاره‌یان کردووه. له‌به‌رامبه‌ر لقی چوار خه‌ڵکیان خه‌ڵتانی خوێنکرد ده‌شلێن به‌رگری ده‌که‌ین، پێم نا‌لێن به‌رگری له‌چی ده‌که‌ن؟ له‌چوار شوشه‌ی ڕه‌ش؟ ئه‌و باره‌گایانه‌ی ئێوه ئه‌وه‌نده موقه‌ده‌سن گه‌نجی لپێناودا بکه‌نه کۆچی قوبانی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده قاره‌مانن بۆ ناچن به‌رگری له ناوچه دابراوه‌کان به‌که‌ن وه‌یان کورد وته‌نی هین به‌خاڵی خۆی فێره.
ئێوه‌ی پارتی جۆره نه‌ریتێکتان هه‌یه بڕوا ناکه‌م قه‌ت بۆتان ته‌رک بکرێت کورد ده‌ڵێت خویه‌ک بیگری به‌شیری بۆت ته‌رک ناکرێت به‌پیری.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست