كێ كەرامەتى پێشمەرگەى شكاند (عەدنان عوسمان) یان(جەلال و مەسعود)

Friday, 26/02/2010, 12:00

786 بینراوە


كێ كەرامەتى پێشمەرگەى شكاند عەدنان عوسمان یان جەلال تاڵەبانى و مەسعود بەرزانى؟ پرسیارێك وەڵام دانەوەى زۆر ئاسانە هەروەهاتێگەشتن لە وەڵامەكەشى زۆر ئاسانە تەنها بۆ ئەو كەسانە ئاسان نییە كە خۆیان لە گێلى دەدەن,چەند ڕۆژێكە لەلایەن ڕاگەیاندنەكانى یەكێتى و جەلال تاڵەبانیەوە هێرشێكى ناڕەوا دەكرێتە سەر عەدنان عوسمان دواى ئەوانیش خودى (مەسعود 31ىئاب) هاتە قسەو ئەوەش بە بیانوى ئەوەى كە عەدنان عوسمان سوكایەتى بە پێشمەرگە كردووە.


پێشمەرگە كلكى هەیە بەقسەى یەكێتى و پارتى
ئێوە خۆتان دەزانن لە ڕۆژانى شەڕى ناوخۆدا لە ڕاگەیاندنى یەكێتیەوە هاوارى ئەوە دەكرا كە (چەندین كەلاكى جاشە كلك زەردەكان)لە بەرەكانى جەنگدا كەوتوون, پێش هەموو شتێك دەبێت ئەوە بزانن ووشەى(جاش)لە ماناكەیدا لە سنورى ناوچەكەى ئێمە واتە (بەچكە كەر)لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو ئەوانەى كە ئەوكاتە پارتى بوون و لەشەڕى ناوخۆدا بەشداربوون كە یەكێتى ئەوكات پێى دەگووتن (جاشە كلك زەردەكان)هێشتا ڕەحمەت لە عەدنان عوسمان كە پێى گووتوون (میلیشیا) كە بەواتەى كۆمەڵێك ئینسانى چەكدارى ڕێكنەخراو,من لێرەدا لە مەسعود بەرزانى ئەپرسم كە خۆت بە پێشمەرگە دەزانى و لەكاتى شەڕى ناخۆشدا خۆت وەك پێشمەرگەیەك دەناساند بەڵام ئەو كاتە لەڕاگەیاندنەكانى یەكێتیەوە پێت دەگوترا(جاشى كلك زەرد)(مەسعودى گەورە جاش)من لەگەڵ ڕێزم بۆت ئەگەر چى كەسێكى تاوانبارى بەڵام هەرگیز من لە بازنەى ئینسان ناتكەمە دەرەوە و وەكو ڕاگەیاندنەكەى یەكێتى ناتكەمە بەچكە كەر!!!!!!بۆیە پێویستە لەسەرت بیر لەوە بكەیتەوە و بەخۆدا بچیتەوە و تێبگەیت كە ناوزەند كردنت بە بەچكەكەر خراپە یان بە میلیشیا؟
بەهەمان شێوەش لە ڕاگەیاندنەكەى مەسعود بەرزانییەوە بە پێشمەرگەكانى یەكێتى دەگوتر جاش جەلالییەكان واتە ئەوانەى شوێن تاڵەبانى كەوتوون جاشن واتە بەچكە كەرن لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو پێشمەرگەكانى یەكێتى ئەو كاتە.
هەمووشمان دەزانین كە دەست پێكردنى شەڕو و وەستاندنى شەڕ تەنها و تەنها لەدەستى مەسعود بەرزانی و جەلال تاڵەبانیدا بون بۆیە لێرەوە دەكرێت بپرسین كێ سوكایەتى بە پێشمەرگە كردووە ؟كێ كەرامەتى پێشمەرگەى شكاند و لە بازنەى ئینسان دەریهێناو خستیە بازنەى حەیوانات؟عەدنان عوسمان یان تاڵەبانى و بەرزانى؟پرسیارێكە نەئێمە دەنگ و ئێوەش دەنگ فەرموو ئەرشیفى راگەیاندنەكانى یەكێتى و پارتى بۆئەوەى بزانرێت پێشمەرگە چەندە سواك و ڕسوا كراوە.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
کوردستانپۆست : بۆ پشتگیری ناوه‌ڕۆکی نووسینه‌که‌ی به‌رێز ناسیح عبدالره‌حیم ، فه‌رموون ئه‌و فلیمه‌ دۆکۆمێنتارییه خودی ده‌سه‌ڵات‌ ببینه‌ :


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە