کورد و موعمه‌ر قه‌زافی

Tuesday, 23/08/2011, 12:00

1284 بینراوە






ئمەی كورد،ھیچ گوومانی تێدانیە كەوا شۆرشگێڕ و ئازادی خوازین ، زۆر كەمن ئەوانەی تا ئێستا لە تەنگانە و فەراحەت دا ھاوسۆزیەكی بۆ كورد ھەبووبێ ، جا ئەم ھاو سۆزیە بە مەبەست بوو بێ یان بێ مەبەست ، یەكێك لە كەسانە كە جار و بار لێرەو لەوێ ھەڵۆێستی ھەبووبێ لە ئاست كێشەی كورد ، (سەرۆكی لیبیای لابردراو معەمەر قەزافیە) ، زۆر جار لایەنەكانی دووژمنی كوردی دەم كوت كردوە و زۆر جارانیش توشی ڕەخنەو دابڕان بۆتەوە لەسەر ھەڵۆێستەكانی ، ھەرچەندە من خۆم باوەڕم بەم جۆرە كەسایەتیانە نیە بۆ نمونە ، سەدام حسێن ، لە كاتێك دا وەك گورگ بەربوو بۆ گیانی گەلەكەی خۆی ، لە ھەمان كاتدا باوك ئاسا دەستی بەسەری ھەندێ نەتەوەی ئەفریقی دا دەھێنا و دەی لاواندنەوە ، مادی و مەعنەوی یارمەتی دەدان، ئێستا كورد ڕووبەڕووی بارێكی نا ئاسای بۆتەوە ، بەھۆی شۆڕشی لیبیا و گەردەلولی ئازادی خوازان لەم وڵاتەدا ، ھەڵۆێستی تاكی كورد ئەبێ چۆن بێ بەرامبەر بەئازاد بوونی لیبیا و سەركەوتنی خەڵكە شۆرش گێڕەكەی و ئازادی خوازەكەی ، من شۆڕش و چرای ئازادی و تازە گەری لە ھەركۆێەك بێ ئەوە بێ دوو دڵی من لەوێم ، بەڵام !!! كاتێك بیر لە نەتەوە ستەم دیدەكەم دەكەمەوە، خۆپەرستیەك لە گیانمدا درووست دەبێت ، لەم خۆپەرستیەدا پرسیار دێتە ئاراوە ، دەپرسم چەندین لە میللەتانی جیھان ئازادن و چەندیان ئازادی خوازن؟ بەڵام چیان بۆ ئەم گەلە خێر لە خۆ نەدیتوەی من پێیە ؟ چی بۆمن دەخوازن؟ ئایا گەلی لیبیا دوای ئازاد بوونی ھەڵۆێستی بەرامبەر بە كێشیە ڕەواكەی كورد چۆن دەبێ؟ ئایا ئەوانیش ناكەونە دوای لێدانی تەپڵی عروبە و كوردش لەچاوی ئەواندا ھەروەك عەرەبە براكانیان بەچاوی كافر كە یەك دەرجەش لە جولەكە لە خوارترەو خۆێنی لە جولەكە و گاور حەڵاڵترە سەیر ناكرێ؟ ئەمە پرسیارە، تەنھا وەڵامێك لە گەڵ ھەڵۆێستەشم بۆ بیرۆكەكانی ئازادی و تازەخوازیەكاندا بەڵام بەرژەوەندی نەتەوەیم پێم دەڵێت كەسێك بۆ كورد زۆرە ، ھەربۆیەش خۆم وەڵامی خۆم دایەوە بەم پەندە كە دەڵێ " بە حوشتریان گووت كوڕێكت بوو ، ئەویش بەنائومێدیەوە وەڵامی داوە گووتی ئەو بارەی لەمنە ھەر لەمنە كوڕ بەمن چی" بۆیە با چاوەڕێ بكەین و بزانین ئاخۆ شۆڕش گیرەكانی لیبیا ناوی كورد پیرۆز دەكەن ، بۆئەوەی پیرۆزبایان لێبكەین ، نابێ ئەوەشمان لە بیر چیتەوە مەعمەر قەزافی تێكەدەرێكی زۆر بەتوانای ڕیزەكانی كۆمەڵەی بەناو عەرەبی بوو كە ھەردەم دژی داواكانی گەلی كورد وەستاونەتەوە.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە