خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له چوار دیوه‌وه
Friday, 27/01/2012, 12:00
1316 بینراوە
هیچ کات سیاسه‌ت یه‌ک دیوی نیه له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هه‌مو دیوه‌کانی بخوێنیته‌وه و هه‌مو ئه‌گه‌ر و گومانه‌کان حسابی بۆ بکرێت چونکه له سیاسه‌تا زیاتر ده‌بێت بیر له فاکته‌ر بکرێته‌وه واتا بگه‌ڕێی به‌دوای هۆکاره پاڵنه‌ره‌که نه‌ک وه‌ک ڕوکه‌ش سه‌یری بابه‌ت و ڕوداو بکرێت
ئه‌و په‌یامه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت که له‌م چه‌ند خاڵه‌یا کۆده‌بێته‌وه یان ده‌توانین بڵێین خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌مو دیوه‌کانی ئه‌م نامه‌یه یان ئه‌م په‌یامه که ده‌کرێت به بریاریش ناوببرێت
1-دیوی یه‌که‌می بێده‌نگ کردنی ئه‌و ده‌نگه ناڕازیه‌ی ناو گۆڕان و خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان که به‌رامبه‌ر به ڕه‌سمڕه‌سمێنه‌که‌ی گرده‌که له‌گه‌ڵ نێچیری گه‌وره بازرگان کردیان چونکه جه‌ماوه‌ر له به‌رامبه‌ر هه‌ڵه دوباره‌کانی گۆڕان خه‌ریکبون هه‌ڵوێستیان وه‌رده‌گرت ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ش کۆنه‌و من جارێکیدیکه‌ش باسمکردوه شاردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێک به ڕاگه‌یاندن و ڕوداوێکیدیکه زوربه‌ی گروپ و لایه‌نه سیاسیه‌کان به ئه‌مریکا و ئیسرائیلیشه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن به شێوه ساده‌که‌ی باسیکه‌ین کاتێ ویستت ڕوداوێک کۆن بێت و نه‌مێنێت لای خه‌ڵک و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن پێویسته ڕوداوێکیدیکه بخو‌لقێنیت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک یه‌که‌میانی بیربچێته‌وه
2-ڕیکلامی نزیک هه‌ڵبژاردن ئه‌مه‌ش زۆر له سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تان و خه‌ڵکانی سیاسی په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن ڕوداوێک بخولقێنن هه‌تا جاری‌وا هه‌یه بابه‌تێک ده‌شارنه‌وه که له‌پێشتر ڕویداوه هه‌تا پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان
3-به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زای کاتێک نزیکه‌ی 300که‌سایه‌تی ناو گۆڕان ئیمزایانکۆکردبوه‌وه که ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه ده‌رکرێن که ئه‌میشیان ده‌بێت ده‌ستخۆشی له‌وان بکرێت که ویستویانه ئه‌و بابه‌ته به‌سه‌ریاندا نه‌ڕوات و تێنه‌په‌ڕێت نه‌ک سه‌رکرده‌کان
4-هه‌ڵوێستی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه که بیه‌وێت نه‌ریتێکی تازه دابهێنێت له ژیانی حیزبایه‌تی و سیستمی حکومڕانی که له‌مکاته‌دا کارێکی زۆر باشه وه ده‌بو ئه‌و 4به‌ڕێزه داوای لێبوردنیان بکردایه بۆ خۆشیان و بزوتنه‌وه‌که‌شیان باشتربو لانیکه‌م که‌مێک له حه‌یای خۆیان ده‌کڕیه‌وه نه‌ک وه‌ڵامێکی چه‌واشه‌کاری بده‌نه‌وه ...ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌نگیان داوه به‌م 4 که‌سه باشتر وایه بچنه به‌رده‌می کافتریاکه‌ی قادر دوبزی و داوا بکه‌ن که ده‌رکرێن ئه‌وان له ڕونکردنه‌وه‌که‌دا باس له سه‌ربه‌خۆ بونی خۆیان ده‌که‌ن به‌ڵام شاراوه نیه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به سه‌ربه‌خۆی خۆیان کاندید بکردایه من دڵنیام به هه‌ر 4 به‌ڕێزه‌که یه‌ک مه‌تر له مۆکێته که‌پسه‌کانیان نه‌ده‌هێنا له‌سه‌ری دانیشن نه‌ک کورسی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که ده‌نگی داوه به‌وان له‌به‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌نگی داونه‌تێ باشتر وابو داوای لێبوردنه‌که‌یان بکردایه ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه په‌رله‌مانتاره‌کانی ده‌سه‌ڵاته که له گوڵ کاڵتریان پێنه‌وتراوه ئه‌وه‌ش وا له‌خه‌ڵک ده‌کات که جیاوازی بکه‌ن له نێوان ئه‌و دوو هێزه سیاسیه‌ی کوردستان به‌گشتی ئه‌گه‌ر ئامانج خاڵی چواره‌م بوبێت جێی خۆشحاڵیه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست