جەنابی کاك عەدنان موفتی. مە جبورە درۆ بکاتن

Sunday, 15/03/2009, 12:00

1605 بینراوە


هاوڵاتیەك مام موفتی‌ له‌ پێشوازیكردنی‌ وه‌فدێكی‌ هه‌رێمی‌ باسكی‌ وڵاتی ‌ئیسپانیادا. دەستی کرد بە درۆو دەلەسە. چونکە دەزانێ کە کەسێك دانیشتوی کوردستان نە بێت نازانێت لە کوردستان چ باسە .

مام موفتی کە هەمیشە لە موفتی خواردویەو لەوشکی نوستوە ئاگاداری وەزعی خەڵکی کوردستان نیە. دەڵێت.. هه‌رێمی‌ كوردستان گه‌شه‌سه‌ندنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و پاراستنی‌ مافی‌ ژنان‌و ئافره‌تان و به‌یاسایی كردنی‌ كۆمه‌ڵگادا به‌خۆوه‌ بینیوه‌. ئەك ماڵت بە قوڕ نەگیرێ مام عەدنان. ئاخر تۆ یان خۆت گێل ئەکەی یان چاوت لە ئاست ڕاستیەکان نوقاندوە . ئەگینا ڕۆژانە لە هەمو کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە دەبیستن لە ڕۆژنامەکان دەخوێنینەوە بە ڕۆژنامە رو زەردەکانی هەردو حیزبەکانی بنەماڵە کە لەم کوردستانەدا ڕۆژ نیە ئافرەتان لە هەمو سوچێکی ئەم کوردستان بە دڕندانەترین شێوە تیرۆر نەکرێن یان لە ژێر ئازارو ئەشکەنجەی دەرونیدا پەنا بۆ خۆسوتاندن نەبەن یان خۆیان بخنکێنن خۆ هەر لەم مانگەی ڕابوردو دو ئافرەت لە کۆیە چەندیکەش لە سنوری ڕانیەو قەڵادزە تیرۆر کراون وە دەیانیش ناچار کراون کە پەنا بۆ خۆ سوتاندن بەرن . ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە لایەن بەر پرسانی داوێن پیسی ناو دەسەڵات بە بەڵێن پێدانی زەوی و دامەزراندن و هاوکاری کردنیان لە بوارەکانی هونەردا ڕۆژانە دەیانیان تەفرە ئەدرێن یاری بە کەرامەتیان دەکرێت و تەفرە ئەدرێن و ئەتك ئەکرێن. لەم وڵاتەی ئێوە کردوتانە بە جەنگەڵستان ئەوەی پێی بوترێ یاسا نیە بەڵکو یاسا وا لە ژێر پێڵاوی بنەماڵەی جەلال و مەسعود دایە یاسا تەنها شمولی خەڵکی هەژارو خێر لە خۆ نەدیوو قوربانی دەری ئەم کوردستانە دەکات ئەگینا ئەگەر زەڕە یەك یاسا هەبوایە ئەم دو بنەماڵەیەو چڵکاو خۆرەکانیان نەیان دەتوانی بەم شێوەیە تەسەڕوفات بەکەن سامانی ئەم وڵاتە کە خەڵك خاوەنیەتی سەرانی بنەماڵە کوڕەکانیان و چڵکاو خۆرەکانو نۆکەرەکانیان بیدزن و بە ئارەزوی خۆیان تەخشان و پەخشانی بکەن یان بە ئارەزوی خۆیان پەیمانی جاشیەتی لەگەڵ وڵاتانی دوژمن بەکورد مۆر بکەن . ئەگەر یاسا هەبوایە تۆ نەت دەتوانی لەوەڵامی نوسراوێکی کوردستانپۆست بڵێی من هیچم نەدزیوەو ئامادەشم هەرچیم هەیە لە موڵکو ماڵ و پارە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ئاشکرا بکەم . ئەی کوا وەعدو بەڵێنەکەت یان وەعدو بەڵێن لای جەنابت باقی بەر پرسە دزەکانی تر یان درۆ لای ئێوە وەك ماشێنە وایە هەڵی ئەقوڕێنن .. .کەسێکی ئاسایی کە درۆش بکات گرینگ نیە.. بەڵام جەنابت کە خۆت بە سەرۆکی پەڕلەمان دەزانی و بە حساب لە پەڕلەمان کە هەرچەندە پەڕلەمانیش نیە خۆتان بە نوێنەری خەڵکی کوردستانن دەزانن. درۆ کردن هەر زۆر عەیبە. بەڵام کەسانی وەك جەنابتان کە هەمو ئاواتی ئەوەیە حیزبەکەی تڕۆی نەکاو موچەکەی نەفەوتێ هەر دەبێ درۆ بکات و بە زوڕنای حیزب سەما بکات. سەید کاکە چاك دانی بەو ڕاستیەدا نا. کە وتی من نوێنەری خەڵکی کوردستان نیم وتی من نوێنەری پارتیم ئاشکراشە هیچکام لە ئێوە نوێنەری خەڵکی کوردستان نین ئێوە نوێنەری حیزبەکانتانن ئەگەر نوێنەری خەڵکی کوردستان بونایە . خەڵکی کوردستان و بە تایبەت بنەماڵەی شەهیدانی هەڵەبجە حاڵیان بەم ڕۆژە نەدەگەیشت... مام موفتی هەر لەو دیدارەیدا لەگەڵ ئەو وەفدە جۆری قسەکانی بۆنی ئەوەی لێدێت بە تەمایە لە سەرۆکایەتی پەڕلەمان هەر بەردەوام بێت . بۆیە دەڵێت. دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كانی‌ كوردستان كه‌ بڕیاره‌ له‌ چه‌ند مانگی‌ داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت، چه‌ند ئه‌ركێكی‌ گه‌وره‌ مان لەبەر دەمدایە وەك مادەی 140 وبنبڕکردنی گەندەڵی. ناشڵێ دزی.. ماشەڵڵا ماشەڵڵا مام موفتی دەڵێم ئەرێ جارێ زو نی یە...؟؟؟ ئێوە ئەوندە ساڵە خەڵك هاوار دەکات ئەو هەمو دزیە لەم وڵاتە دەکرێت کە خۆشتان تیایدا شەریکن بە ئەنقەست چاوتان لێ نوقاندوە گوێی خۆتان لێ خەواندوە تازە بەتازە دزی بەر بەست دەکەن ؟ دز کە فێرە دزی بو وەك گورگی لێدێت تەنها یان دەبێت بەئاشکرا لە شاشەی تەلەفیزۆنەکانەوە سەرو برۆی پاك پاك بتشارێ و پیشانی خەڵکی بدرێت و سوكو ڕیسوا بکرێت.. وەیان وەك گورگ تۆبەکەی تەنها مەرگە . وە پەیوەندی ئێوە وەك یەکێتی و پارتی لە گەڵ وڵاتانی دەورو بەر بەتایبەتی ئێران و تورکیا تەنها لەسەر بنەمای جاشایەتیە و بەس. کە ئەمەش یەکێکە لەو دوژمنایەتیانەی کە ئێوە بە ئاشکرا لەگەڵ خەڵکی کوردستان دەیکەن . بۆیە من پێشنیارت بۆدەکەم کە بگەڕێڕەوە بۆ ئەو بەڵێنەی لە ڕێگەی نوسینگەکەتەوە وەك نوسینەگەی سەرۆکی پەڕلەمان کە بە خەڵکی کوردستانت دا لەم سایتە پیرۆزەی کوردستانپۆست کە ئێستاش بەڵێنەکەت وا لە ئەرشیفی کوردستانپۆست دایە کە وتت هەرچی هەمە بۆ خەڵکی کوردستانی ئاشکرا دەکەم . ئەگینا دەڵێم درۆی عەرز بکە هی ئاسمان نا..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە