لیوا جوامێر كاكەیى، فایلى بەعسى و ئەمن بوونى لیوا بەختیار بابانى ئاشكرا دەكا

Friday, 08/10/2010, 12:00

1608 بینراوە




لە دوایى پڕۆسەیى ئازادى عێراق و ئازاد كردنى ناوچە كوردنشینەكانى سنورى نێوان كوردستان و ناوچەكانى عەرەب نشین و، كە بە ناوچە جێناكۆكەكان ناسراوەو كەوتونەتە ناو بازنەى مادەى 140 ى تایبەت بە چارەسەر كردنى ئەو ناوچانە بەتایبەتى كەركوك و، لەكاتى دەستبەسەراگرتنى دام و دەزگا ئەمنیەكانى و مخابەرات و ئیستیخباراتى ڕژێمى بەعس دا، زیاتر لە 40 تەن فایل و دۆسیەى نهێنى ئەو دەزگایانە زۆرینەى لەلایەن ئەمریكیەكانەوە بۆ ئەمەریكا بران و، ئەوەى دیكەش كەوتە دەست حزبە كوردستانیەكانەوەو، لەو نێوەندەدا لەماوەى 3 ڕۆژدا دەزگاى پاراستن فایلى هاوسەرى لیوا جوامێر كاكەیى یان ئاشكراكرد، كە لە ئاوارەیى و لە شارى هەولێرو ، لەكاتێكدا لیوا جوامێر جێگرى بەڕێوەبەرى ئاسایشى گشتى سەربە دەزگایى پاراستن بووەو،هاوسەرەكەشى سەربە دەزگاى موخابەراتى رژێم بووەو، لەو بەروارەوە لیوا جوامێر ترۆكراوەو لە هەولێر لەماڵەكەى دانیشتووە، هەرچەندە زۆر هەوڵى دا خۆیى دەرباز بكات ، بەڵام بۆى نەكرا!!
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لیوا جوامێر لە لایەن كەسێكى باڵاى دەزگاى پاراستنەوە ئاگادار كراوەتەوە، كە لێوا بەختیار بابان دۆسیەى هاوسەرەكەى ئاشكرا كردووەو، كاتێ جوامێر كاكەیى ئەوەى بیستووە، بە بێترس لەبەردەم 12 كەسدا، بەم جۆرە فایلى لیوا بەختیار بابانى ئاشكراكردووەو، ئەوەشى گووتووە، گەر من هاوسەرەكەم هەڵەیەكى كردبێ ، ئەوا لیوا بەختیار بابان بە خۆى باوكى جاسوسیەت و خیانەت و تاوان بووەو، بەمشێوەیە ژیانى بەختیار بابانى لە ساڵى 1976كە چۆن پەیوەندى بە عەقید عەبدولقادر بەڕێوەبەرى ئەمنى سلێمانیەوە هەبووەو، ئەو بورهانى شێخ جەلالەى لە دواى راپەرینەوە كوژرا ،هەر لە رێگەى بەختیار بابانەوە پەیوەندى بە رائید تەهاى تەوارى سلێمانیەوە كردبوو!
ئەوەشى باسكرد كە بەختیار بابان بە سەیارەكەى كە جۆرى سیئێل بوو چاودێرى ڕێكخستنەكانى كۆمەڵەى ڕەنجەدەرانى لە ئەستۆ گرتبوو!
بەتایبەتى لەلایەن ئەمنى سەرشەقامەوە چاودێرى(فەهمى حەمە شێت) یان كردبوو لەگەڵ ملازم جەلال و نورى حەدیسیەوەو، كاكە فەهمیان دەستگیركردوو ، دواتر بە بڕیارى مەجلیسى قیادەى سەورە حكومى لە سێدارەدانى بۆ دەرچوو، دواى ماوەیەك بەر لێبوردن كەوتوو ئازاد كرا..
ماوەیەك لیوا بەختیار بابان نوێنەرى بەڕێوەبەرى ئەمنى سلێمانى بوو لە بەلەدیاتى ئەو كات و، ئیش و كارەكانى ئەو دەزگا سیخورسى و خوێنڕێژیەى رادەپەراند!
شەوانە ئێشكگریى و بە دواى ماڵە تێكۆشەرەكاندا یاوەرى و پاسەوانى موقەدەم حاتەم عەزاوى بەڕێوەبەرى ئەمنى سلێمانى بوو، كە یەك مانگ بوو لە شوێنى عەقید عەبدولقادر بووە بەرێوەبەرى ئەمنى سلێمانى!
سەدانجار بەختییاربابان دەعوەتى شەوانەى بۆ بەرپرسانى ئەمنى سلێمانى ڕێكخستبوو، لەگەڵ ئەوەشدا دۆستایەتى لەگەڵ شێخ موعتەسەمى جاش موستەشارو براى شێخ جەعفەرى كۆنە پارێزگارى سلێمانى ساوكردبوو، تا ئەوەى خوشكەكەى خۆشى كردە هاوسەرى موعتەسەمى خائین بەگەل..
لیوا جوامێر ئەوەشى دركاند كە خەلچكى لەشەرى ناوخۆ ماڵى تاڵاندەكراو خانووى داگیردەكرا ، كەچى لیوا بەختیار بابان خانووەكەى لەلایەن عومەر فەتاحەوە پارێزرابوو، جوامێر كاكەیى لە زارى عەفید بایز ئاسایشەوە كە پارتى یەو لەشەڕى ناوخۆەوە تا ئەمڕۆ هەولێرى نەدیوەو موچەكەشى بۆ دەچێتە ماڵەوە، ئەو زانیاریانەى وەرگرتبوو، بایز گووتبووى: هەر كاتێ بەختیار بابان قسە بكات فایلەكەى ئاشكرادەكەم، بەڵام وا من واتە لیوا جوامێر هەموویم ئاشكراكردووەو، ئومێد دەكەم لە هەموو شوێنێك بڵاو بكرێتەوە!
كە ئا ئەمرۆش هەردوو كوڕەكەى كردۆتە ئەفسەر بە پلەى نەقیب و خاوەنى 4 خانوو مەزرعەو كۆمپانیایەكى هەیەو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمرۆ ڕاوێژكارى سەربازى یە لە وەزارەتى ناوخۆى هەولێرو بۆتە وەزیرى دەستە ڕاستى كەریم شەنگارى و، زۆر شتى دیكەش!!
نەك هەر ئەمە بۆتە ڕاوێژكارى سەربازی مامۆستا جەلال براى شەهید حەمە ڕەش، ئەو حەمە ڕەشەى ئەمرۆى دروست كردووەو، كە ڕۆژانێك لیوا بەختیار بابان و هاوشێوەكانى دژى ئەو شۆڕشە بوون، بەتایبەتى كۆمەڵەى
رەنجدەرانى كوردستان و نەوەكانى شەهید ئارام!
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە