پرسی نەتەوەیی دەکرێتە قوربانی بەرژەوەندیە مادییەکانی هەردوو بنەماڵە وئۆپۆزسیۆنیش لەبەرامبەر هاوکاریکردنیان پشکی خۆیان بەردەکەوێت

Tuesday, 27/09/2011, 12:00

1504 بینراوە







هەردووبنەماڵەی فەرمان ڕەوای هەرێمی کوردستان بارزانی وتاڵەبانی بەدرێژایی ماوەی حوکمڕانیان لەکوردستان هەمیشە لەخەمی کۆکردنەوەی سەروەت وسامان بوون ولەوپێناوەشدا هەردوولایان درێغیان نەکردووە لە ڕازییکردنی دوژمنە سەرسەختەکانی میللەتەکەمان هەر لەتورکیای کەمالیزم وئاخوندەکانی قوم وعەرەبە شۆڤینیەکان بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری ئەو دەوڵەتانە بەمەبەستی قۆرخ کردنی دەسەڵات لەهەرێمی کوردستان وپاوانکردنی بازاڕ ودەستگرتن بەسەر سەرچاوەی داهاتی میللەتدالەبەرامبەریشدا ئەرکی جێبەجێکردنی ئەجێندای ئەو دەوڵەتانە لەئەستۆ ئەگرن،بۆ خۆی جێی تێڕامانە کە دەبینین ئەم دووبنەماڵەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتگیریان لێ دەکرێت وچاوپۆشی لەکارووکردەوەیان دەکرێت کە دەرهەق بەمیللەتەکەی خۆیان ئەنجامی دەدەن کەلەپاڵ ئەو تاوانانەی دوژمنەکانمان دژ بەگەلەکەمان ئەنجامیان داوە وەك یەك لەمێژوودا تۆمار دەکرێت .حکومەتێك کەدەستی سوورە بەخوێنی لاوانی گەلەکەیی و وەك چاوچنۆکێك ودوژمنێك کەوتۆتە دزینی سەروەت وسامانی نەتەوەیەك کەدەکرێت ئەم داهات وسەرمایە زۆرە بکرێتە کۆڵەکەیەکی گرنگی هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی بوون،بەڵام چونکە کەس لەم تاوانبارانە خۆیان بەخاوەنی نیشتمان ونەتەوە نازانن وهەریەکێکیان ڕەگەزنامەی ووڵاتێکی هەیە وەك باندێکی مافیایی وبەدڵی دوژمنانمان کەوتوونەتە تاڵانکردنی نیشتمان وئەوەی پێی بووترێ پرسی نەتەوەیی لەئەجێندای کاریاندا نیە.لەهەرێمەکەمان لەبری ئەوەی فەرمان ڕەواو دەست ڕۆیشتووەکانی خەمی یەکەمیان پاشەڕۆژی نەتەوەکەمان بێت و هەرێمی کوردستان بکەنە وێنەیەکی جوانی حوکمڕانی ونموونەی دەسەڵاتێکی دیموکراسی تا بەهۆیەوە گرنتی پاراستنی لەلایەن دەوڵەتانی بڕیار بەدەست مسۆگەر بکات وهەنگاوەکان بەرەو ڕزگارکردنی پارچەکانی تری کوردستان بێت ،پێشبڕکێی یەکەمیان لەسەر دزینی زۆرترین پارەی ووڵاتە تا سبەی بەوپارەیە لەدوای بەجێهێشتن وکاولکردنی هەرێمەکەمان لەووڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا وئەو ووڵاتانەی تری کە هەڵگری ڕەگەزنامەیین خۆشترین ژیان بەسەر بەرن ومیللەتەکەشمان بدەنە دەست چارەنوسێکی نادیار بۆیە ئێمە دەبێت هەتا ماوین دوعای ئەوە بکەین لەیەزدان کەهەرێمەکەمان پڕ خێروو بەرەکەتی زیاتر بکات بۆ ئەوەی ڕەشووڕووتی ووڵاتەکەمان نەخەنەوە ژێر چەپۆکی داگیرکەران وبمێننەوە بۆ دزی وتاڵانی چونکە جگە لەو دوعایە ئێمە میللەتێکین کەبەدەستی خۆمان جڕووجانەوەر دروست دەکەین وبەری دەدەینە گیانی خۆمان ولەئاست پرس وچارەنوسی نەتەوەو نەوەکانماندا بێ دەنگی هەڵدەبژێرین وخۆمان دەدەینە دەست قەدەر،هەربۆیەشە دەسەڵاتی هەردووبنەماڵەو ئەوانەشی بەناوی خەمخۆری نەتەوەکەمانەوە ناوی ئۆپۆزسیۆنیان لەخۆیان ناوە لەپرسە چارەنوسسازەکاندا بێ دەنگی هەڵدەبژێرن وبۆ لەباربردنی زیاتری ئەو پرسانە بەبەرنامە ئەزمەی ناوخۆیی دروست دەکەن ولەبەرامبەر هەڕەشەکانی لەدەستدان یاخود کەمکردنەوەی سەرچاوەی دزیی وتاڵانیەکانی هەردوو بنەماڵەی خۆفرۆشدا هەرهەموویان بەپارەی میللەت دەکەونە سازدانی دیداروودەعوەت ودەعوەتکاری وچەواشەکردنی میللەت تا بەهۆیەوە یەکگرتوویان نیشانی لایەنی دروستکەری مەترسی بۆسەر بەرژەوەندیەکانیان بدەن ولەپەراوێزی ئەو شانگەریەشیاندا بەڵێنی ئەوەدەدەن بەدڵسۆزانی بەناو ئۆپۆزسیۆن کەبەنەمانی ئەو هەڕەشانە ئەوانیش پشکی خۆیان وەردەگرن ،بژی دەسەڵاتدارانی هەرێمەکەمان کە ژمارەی پێوانەییان لەدزی وتاڵانیدا تۆمار کردوو بژی حیزبە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێمەکەمان کە بۆ بەدەستێنانی پشکی دزراوی میللەت کوڕی خەڵكی بەکوشت دەدەن ومیللەت دەگەوجێنن.مردنیش بۆ میللەتەکەمان کە بەبەرچاویەوە خاك وچارەنوسی خۆیان داوەتە دەست کۆمەڵە دزوو بەرژەوەندخوازوو بەتەنگ نەوەکانی داهاتووی خۆیانەوە نین ودەیانەوێت نەوەکانیشی وەك خۆی کۆیلەودواکەوتوی کۆمەڵە دزوو جەردەیەک بێت٠
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە