مناڵەكەى هەڵكەوت زاهیر بە ناوى رۆژنامەنووسەوە زەوى وەردەگرێ

Friday, 30/01/2009, 12:00

1369 بینراوە


لەوانەیە پێشتر هەڵكەوت زاهیر بە خیانەتى تێكدانى هونەرى فۆلكلۆرى كوردى ناسرابێت، لێره‌دا من نامەوێ باس لە خیانەتە هونەرییەكانى ئەو پارتییە دۆراوە بكەم، كورد ووتەنى ئەوەى ئەخلاقى نەبێ دەستى لێهەڵگرە، هەر رۆژێک هونەرمەندێك گروو دەكا و بە عەرەبیان دەفرۆشێتەوە و كچەكانیشمان تەسلیم بە برسییه‌ ناوگه‌ڵ ئاڵۆشه‌کانی پارتى دەكات.
كچە ناهۆشیارەكەى بەرنامەى بێ كۆنترۆل. لە دیمانەكانیدا بینیم چەند بە حەز و ئاواتەوه‌ قسە بۆ داهاتووى خۆى دەكات، بەلام ناهۆشیار بوو وەك زۆرێك لەوانەى پێش خۆى كەوتە ناو دەستە ناپاكەكەى هەڵكەوت، ئەو هونەرمەندە بەرێزە بەوەش نەوەستاوە، كۆمەلێك مناڵیان بە ناوى هونەرمەند و رۆژنامەنووس كۆكردۆتەوە خۆشى سەرپەرشتیان دەكات، ئەوەیشیان یەكەمجارى نییە پارە و لاپتۆپ بە كۆمەلیك گەنج دەدات و هانیان دەدات دژى ئەوانە قسەبكەن كە جنێو بە كارە عەرەبیەكانى دەدەن. خوا ئاگادارى بێ ئەوەندە ترسنۆكیشە لە هەر رۆژنامە و گۆڤارێك مناڵێكى خۆى داناوە نەوەك هونەرمەندان رەخنەى لێبگرن هونەرمەندانیش هەستیان بەوە كردووە، بۆیە بەردەوام گلەییان لە راگەیاندنەكان هەیە، زانا دلشاد دزەیى كە یەكێك لە مناڵەكەى گوایە رۆژنامەنووسە و لە رۆژنامەكان كارى هونەرى دەكا ئەوە جگە لەوەى ساڵى پار لاپتۆپێك و مۆبایلێكى بەدیارى لە هەڵكەوت وەرگرت بڕى200 مەتر زەوى لەلایەن سەرۆكەكەى حكومەتى كوردستان وەك رێزلێنان وەرگرتووە و لە تەمەنى خۆشیدا دوو كارى ئەخلاقى رۆژنامەوانى نەكردووە، بە ئێستاشەوە ئەو بەناو رۆژنامەونووسە جگە لە گواستنەوەى كار و چالاكییەكانى هەڵكەوتى باوكى هیچ كارێكى دى نەكردووە، ئەوە لە كاتێك دوو ساڵە سەدان رۆژنامەنووسى خاوەن شەهید و بوێر ژیانیان لە خزمەتى راگەیاندى كوردى بەرێ كردووە سه‌ڕەى پارچە زەویان گرتووە حكومەتە فاشیلەكەى پارتیش ئەیانبات و ئەیانهێنى بە رەواى نابینێ وەلامیشیان بده‌نەوە، پرسیار لێرەیە ئایا سەندیكاى رۆژنامەنووسان چۆن قبولى ئەوە دەكا مناڵێك بە ناوى رۆژنامەنووسەوە سوودمەندى زەوى بێ، كە نە رۆژنامەنووسە و هیچ پێوەرێك نایگرێتەوە جگە لەوەى مناڵێكى پارتیى عەیار 24ە و زۆریش ناهۆشیارە و کراوه‌ته‌ مه‌ڕی به‌ر ده‌ستیی گوركەكانى پارتى. ئافەرین، دەستخۆش، جەنابى سەرۆكى حكوومەتى هەرێمى كوردستان چۆن وا بە ئاسانى رەزامەندى لەسەر داواكراوى منالێك دەكەى بەناوى ریزلێنانى رۆژنامەنووس زەوى وەربگرێ، ئاخر مناڵ خۆى لە كوێوەیە و خزمەتى لەكوێیە. ئەوەش یەكێكە لە خیانەتەكانى هەڵكەوت زاهیر لەبەرئەوەى لە رێگەى ئەو ناپاكەوە كارەكە كراوە، كە تەواوى بنەماڵەى پارتى و حكومەتەكەى نێچیرڤانى لە خشتە بردووە.
بەڵگەى ترم زۆرە لە سەر هەڵكەوت و زانا ئەگەر ناچارم بكەن هیج مەجبور نیم بیشارمەوە و وەكو خۆى بلاوى دەكەم، هیوادارم هیچێك لەوانەى ناویان هاتوە زویرنەبن، لەبەرئەوەى ئەخلاقى نارۆشنبیر و گەندەلكارەكان بە ناو هێنانیان زوو هەلدەچن، له‌وه‌ش چۆته‌ ده‌رێ مه‌سه‌له‌ی به‌دڕه‌وشتی ئه‌مانه‌ بشارێنه‌وه‌، هه‌ندێ جار باسکردنیان پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پاشه‌ڕۆژدا، که‌ تێکشکان، خه‌ڵکی وه‌کوو خۆیان بیانخویننه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە