بته‌کان به ئازادیخواز ده‌شکێنرێن ، نه‌ک به ئه‌رسه‌لانی پیاوی رژێمی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی
Wednesday, 22/02/2012, 12:00
1094 بینراوە
بته‌کان و سیستمی کۆیلایه‌تی که به‌شێک له کۆیله‌کراوه‌کانی ڕژێمی دکتاتۆری تاڵه‌بانی و بارزانی په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن به خه‌ڵکی تازه‌گه‌ر و ئازادیخواز ده‌شکێنرێت و ده‌گۆڕێت نه‌ک به ئه‌رسه‌لان فرسه‌ت
ئه‌رسه‌لان دوای جێگۆڕکێ پێکردنی وێنه‌ی بته‌که‌ی باوکی مه‌سعود و کۆیله‌کانی زۆر به بێشه‌رمانه په‌شیمان بوه‌وه و به‌به‌رچاوی هه‌مومانه‌وه بته‌که‌ی جارێکیدیکه به سومبول و خه‌باتگێڕناوبرد وه‌ک چۆن له تیڤیه‌کانه‌وه گوێمان له ڕونکردنه‌وه‌که‌یبو پێشتریش له ترسی پارتی به نا فه‌رمی په‌شیمان بوه‌وه
ئه‌م ئه‌رسه‌لانه خۆی بتپه‌رسته و کوره ئاغایه ئێستاش به عه‌قڵیه‌تی ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌وه بیرده‌کاته‌وه بۆ نمونه له نه‌وه‌ته‌کاندا خوێندکاری کۆلیژی مافی ئێواران بو له هه‌ولێر به‌ڵام یان ده‌وامی نه‌ده‌کرد یان که ده‌هات کچێکی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنا جانتا دبلۆماسیه‌که‌ی بۆ هه‌ڵده‌گرت زۆر فاشیل بو ئه‌وه‌بو له‌به‌ر ده‌وامنه‌کردن فه‌سڵ کرا
ئه‌م فرسه‌ته هه‌ره‌کاره دزێوه‌کانی ئه‌وه‌بو که به‌به‌رچاوی هه‌مو خه‌ڵکی کوردستانه‌وه فرسه‌تی له تێپه‌ڕاندنی بودجه و قوتی ئه‌م میله‌ته هێناو تێی په‌ڕاند
بێله‌وه‌ش ئه‌م دکتۆراکه‌ی به فرسه‌ت ده‌ستکه‌وت ده‌توانێت به‌رواری دکتۆراکه‌یمان پێ بڵێت؟
پاشان ئه‌وه‌ی دارا دوو داری دوری دی خوێندبێته‌وه ده‌زانێت که ده‌زگا ئیستیخباریه‌کان سود له چه‌ند به‌شێکی خه‌ڵک ده‌بینن که ناوبانگیان هه‌یه بۆ نمونه سۆزانی و نوشته‌نوس و ئاغاکانیش له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ده‌وروپشتیان کۆبوه‌ته‌وه نمونه‌ش بایز ئاغای باوکی ئه‌م کاک فرسه‌ته‌یه
به‌داخه‌وه له‌دوای ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی مه‌لا مۆساد یان مه‌لا ساواک(مه‌لا مسته‌فا) دروستبونه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ کۆمه‌ڵه و خه‌ڵکی ڕه‌نجده‌ر و پرۆلیتاریا نازم ئه‌م چه‌ند که‌سه کوڕه ئاغا‌و جه‌لالیه که هه‌مویان ئه‌وکات به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران جی بو هێنایانه سه‌ر حازری؟ئه‌وه‌ش یه‌کێ له هه‌ڵه ستراتیژیه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا بو که ئه‌وکات کردی و خه‌باتی ئه‌و هه‌مو کوڕه هه‌ژاره‌ی گرێدا به جه‌لالی و کوره ئاغاکانه‌وه که تا ئێستاش خه‌ڵک و خودی نه‌وشیروانیش باجه‌که‌ی ده‌دات
ئێستا ڕژێمه دکتاتۆره‌که‌ی تاڵه‌بانی هه‌مویان نوستون بتیش به خه‌ڵکی نوستو ناشکێنرێت بۆیه ده‌ڵێم ئه‌رسه‌لان فرسه‌ت فرسه‌تی له کۆسره‌ت هێناو خه‌ریکی جاسوسی بو بۆ جه‌لال و هێرۆ له‌سه‌ر حسابی کۆسره‌ت ئینجا فرسه‌تی هێناو نازناوی دکتۆری بۆخۆی ده‌ستخست پاشان فرسه‌تی هێناو بودجه‌ی تێپه‌ڕاند بۆ کڕینه‌وه‌ی خۆی و ناوده‌رکردن فرسه‌تی له پارتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هێناو وێنه‌که‌ی دااگرت به‌ڵام پارتی که قبوڵیان نه‌کرد فرسه‌تی هێناو هه‌ڵیواسیه‌وه و وتی گوایه ته‌نها جێگاکه‌یم گۆڕیوه ئه‌م فرسه‌ته‌ی سه‌رکه‌وتو نه‌بو له کۆتایدا فرسه‌تی هێناو په‌شیمان بوه‌وه
من پرسیارم ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌رسه‌لان تۆ که په‌شیمان ده‌بیته‌وه بۆ لاتبرد؟پاشان که تۆ خۆت پیاوێکی نوستویت و له‌سه‌ر خوێنی ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژاره ده‌ژیت و خۆت ئاغایه‌کی کۆیله‌ی جه‌لالی ده‌بێت بته‌کان به تۆ بشکێنرێت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست