با وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌سله‌کار نه‌کێشیته‌وه به‌ڵام کاره باشه‌کانی په‌ره پێبدات و ده‌ست له گه‌نده‌ڵیش هه‌ڵبگرێت
Saturday, 26/03/2011, 12:00
779 بینراوە
هه‌موو خه‌ڵک ئه‌وه‌یان لا ڕوونه که دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لی کوردستان به ڕووی دوو بنه‌ماڵه دزو خائین و نیشتمانفرۆش و سازشکه‌ر و ده‌ستتێکه‌ڵکه‌ر له‌گه‌ڵ به‌عس و منداڵکوژ، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زه‌نده‌قیان ڕژاو هه‌موو هه‌وڵێکیان دا که ڕاپه‌ڕین له هه‌ولێر به‌ڕێوه نه‌چێت، چونکه ڕۆڵی هه‌ولێر له هاوکێشه‌که ئه‌زانن، بۆیه له‌ڕێگای یه‌کێتی قوتابیانه‌وه زانکۆی سه‌لاحه‌دین و هه‌ولێری پزیشکی و په‌یمانگا ته‌کنیکیه‌کانیان به نوێژی نیوه‌ڕۆ و له‌به‌رچاوی جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم (وه‌ی تڕحێو) داخست. پاش ئه‌وه ده‌یان جاره داوا له وه‌زیری خوێندنی باڵێ ده‌کرێت که ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه، من وه‌کو چاودێرێکی خوێندنی باڵا له کوردستان ئه‌م داواکاریانه به هه‌ڵه ئه‌زانم و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێندنی باڵا‌و زانست نیه له کوردستان، چونکه د.دلاوه‌ر هه‌ر هیچ نه‌بێت داوای گۆڕان ده‌کات و ده‌ستیشی پێکردووه و هه‌وڵی داوه. هه‌روه‌ها ئامانجی قوتابیانی پارتی و پارتیه‌کان هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه لابردنی ئه‌م وه‌زیره‌یه چونکه هیچ نرخێک بۆ پارتیه‌کان دانانێت له وه‌زاره‌ت و له زانکۆکان بۆیه نابێت ئه‌م داوایه‌ی قوتابیان بێته جێ. بۆ نموونه له کاره‌باشه‌کانی وه‌زیر:
1- سزادانی لێپرسراوی پارتی له وه‌زاره‌ت چونکه بۆختانێکی به وه‌زیر کردبوو و لیژنه‌ی بۆ دانا‌و که له‌سه‌ری ساغ بۆوه ده‌ری کرد.
2- نه‌یهێشت ڕاگرو یاریده‌ده‌ره‌کانی زانکۆکانی هه‌ولێر به‌که‌یفی حزب دابندرێن، بۆ نموونه‌ش د.ستار که داندرابوو بکرێ به یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌کاتی که قوتابی دکتۆرا بووه قۆپیه‌ی کردبوو ڕازی نه‌بوو دابندرێت، که سه‌رکردایه‌تی پارتی زانی وه‌زیر له‌م مه‌سه‌له‌یه تونده ، سه‌ر‌کۆنه‌ی ناوچه‌ی زانکۆی کرد که بۆچی ئه‌م قۆپیه‌چیه‌تان پێشنیار کردووه و به مه‌جبوری یه‌کێکی تریان له‌جیاتی دانا.
3- گۆڕینی سیسته‌می زانکۆکان و نوێکردنه‌وه‌یان
4- به‌رنامه‌ی تواناسازی، که جاران له غه‌یری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و منداڵی گه‌نده‌ڵه‌کانی چوارده‌وره‌ی نێچیرڤان که‌س بۆی نه‌بوو بۆ خوێندن بچێته ده‌ره‌وه، که‌چی له به‌رنامه‌که‌ی وه‌زیر سه‌دان منداڵه هه‌ژار چوون بۆ خوێندن.
5- دانانی سیسته‌می ڕاگه‌یاندنی پۆسته‌کان
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م باشیانه‌سدا، د.دلاوه‌ر هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ی له تایفه‌ی فواد مه‌عسومه گه‌نده‌ڵی له‌نێوو وێسک و خوێنیان ده‌جوڵێت و د. دلاوه‌ریش له‌مه به‌دوور نیه، له کاره گه‌نده‌ڵیه‌کانی وه‌زیر:
1- دانانی مه‌رجی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئینگلیزی زۆر سه‌یر بۆ وه‌رگرتن له خوێندنی باڵا له کوردستان و له به‌رنامه‌ی تواناسازی ، ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌ی و له هیچ شوێنێکی دنیا ئیعترافی پێنه‌کراوه، که‌چی له‌به‌رئه‌وه‌ی برای د.دلاوه‌ر له هه‌ولێر نووسینگه‌یه‌کی کردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه ، وه‌زیر بڕیاری دا که ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه مه‌رجه. له ماوه‌ی ساڵێکدا زیاتر له 2000 قوتابی سه‌ردانی نووسینگه‌ی براکه‌ی وه‌زیریان کردووه هه‌ر یه‌که‌ی 150 دۆلاری داوه. هه‌رچه‌نده زانکۆی هه‌ولێری پزیشکی و سلێمانی و سه‌لاحه‌دین داواین کرد که ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه ئیعتراف پێناکه‌ن به‌ڵام وه‌زیر له‌سه‌ری فه‌رز کردن.
2- گواستنه‌وه‌ی چه‌ند قوتابیه‌ک به ناحه‌ق له زانکۆ ئه‌هلیه‌کان بۆ زانکۆ حکومیه‌کان.
3- وه‌گرتنی چه‌ند قوتابیه‌کی نمره نزم له کۆلیژی ده‌رمانسازی زانکۆی هه‌ولێری پزیشکی.
4- هێنانی سه‌دان له براده‌ره‌کانی له زانکۆی نۆتینگهام له ماوه‌یه‌کی کورت له‌سه‌ر حسابی وه‌زاره‌ت به ناوی سیمینار و چاڵاکی تر که هیچ پێویست نیه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه جێگای خۆی خۆش بکا که گه‌ڕاوه له‌وێ پۆستێکی باشی پێ بده‌ن.
5- سه‌فه‌رکردنی بێ مانا که جاروایه یه‌ک مانگ ده‌خایه‌نێت و وه‌زاره‌ت په‌کی ئه‌که‌وێت.
جا تکایه وه‌زیری به‌ڕێز له‌خۆته‌وه ده‌ست پێبکه، چونکه ئێمه تۆمان پێ وه‌زیرێکی خراپ نیه، باڵام چی بکه‌ین له ئالی مه‌عسومی ، کرۆمۆسۆمه‌کانت وا دروست کراون به‌ڵام ئه‌توانیت به‌ره‌نگاری نه‌فسی خۆت بیته‌وه، ئنجا هیوامان پێته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست