منەت كردن بە پێ دانى موچەیەكیش

Saturday, 08/03/2014, 12:00

1698 بینراوە



ئەو جۆرە منەت كردنەیە موچەخۆرانى بەگشتى گرتونەتەوە لەلایەن بەرپرسەكانیانەوە بە تایبەتیش هەمان منەت كردنانە بەسەر بنەماڵەكانى شەهیدان و كەم ئەندامان و زیندانیانى رامیارى و پێشمەرگە دێرینەكاندا كراون و ژیانى كۆیلایەتى نانەزگانەشیان بەڕەوا نەبینیون ئەوجۆرە هەژارى و برسیەتى و بێكارى یە وەكو یاساى چەتەگەرێتى بەسەر خەڵكدا سەپێندراون و بیروهۆشى خەڵكى كوێركردون و كەسانێكى زۆر ئابڕو مەندانەم دیتون كە بەرگەى ئەو جۆرە ژیانەیان نەگرتوون بوونەتە لەشفرۆشان پیاوەكان و كوڕەكان بونەتە گەوادانو ژنەكان و كچەكانیش بونەتە قەحبانە جۆرى زۆرایەتى بە گەوادو بوون و قەحبە بوونەكەش هەر بژیوى پێ دانى رۆژانەى وەكو كرێكارى بازو فرۆش بوون وە كەسانێكى هەمان بنەماڵانێكیانم دیتون كەلەبەر ئابڕوچون و سوكو چروكو ریسوابونیان لەناو خەڵكدا خۆیان كوشتون و كەسانێكیشیان هەر هەن لەناو دەریاى گۆشەگیرى و هەست پەشێوى و دڵەڕاوكێو بێ خەوى و دا خنكاون و هوڕو گێژبوون و شێت و شەیداى ماددە بێ هۆش كەرەكان بوون بە تایبەتیش مەیخواردنەوەى زۆر وە هەموو ئەوانەش لەناوشیاریەكانى گشتى یەوە هاتوون وەكو ناوشیاریەكانى نەتەوایەتى و نیشتیمانى و ئاینى و چینایەتى وەمن لەساڵى 1991 هەتا ئێستا هەموو ئەوانەم لە شارەكانى رانیەو قەڵادزێ و دوكان و ناوچەكانانى بیتوێن و پشدەرو مەرگەدا دیتون و بیستوون كە ناوەندو گۆڕەپانى سامان و دەسەڵاتى گەوادان و قەحبانى دزان و تاڵانكەران و داوێن پیسان و تیرۆرستان بوون واتە شارانێكو ناوچانێك كە هەمیشانە پێشەنگانو پێشڕەوانى كوردو كوردستان پارێزان بوون و رەمزو دروشمى راماڵینى بەعسیانیش بوون بۆیەشە بەعسیەكان و هاوشێوەكانى كوردو كوردستان خۆران و فرۆشان بە ناوەكانى كوردو كوردستان پارێزى كردنەوە كردیاننە ناوەندەكانى كوردو كوردستان فرۆشتن و خواردن و رۆشەنبیرەكانیشیان بە گشتى بۆیان بوون بە چاوەشان و نۆكەران و كۆیلانى دەهۆڵ كوتان و زوڕنا ژەنان و فرێ دەرانى جل و بەرگى كوردى و پۆشەرانى چاكەتانو پانتۆڵان و لە ملان كەرانى پەتانى درێژو دوركەوتنەوەیان لە وێژەو هونەرى ڕەسەنى كوردو كوردستان پارێزى وەكو گەورەكانیان بوونە شێتان و شەیدایان و خۆیان رادەستان كەرانى سكو كێرو قوزو دابڕانیان لە ڕەوشت و بەرزى و پاكى و ڕاست گۆیى و رێزو خۆشەویستى ڕەسەنیانەى بە كردەوەو بەناوەڕكى كوردستانیانە وە ئەوانە دەرەقەتى من نەهاتن و پێم نەوێران و رەتاندمن بۆیە بەسەربەرزى مامەوەو ناموسەكەم ((كوردو كوردستان) نەفرۆشتن و نەخواردن و بەگەوادان و قەحبانى ڕامیارى نەگۆڕام و نەدۆڕام نەبوومە زۆڵ و بیژوە كورد كوردو كوردستانى.


نـــەگـــــۆڕان

بەدەست دەردو ژانت مردم
چـیم لـەتـوانا دابوو كـــردم
هەمــوو ڕێم تاقـى كـردنەوە
هـەمـوو گـرەوێـكـم بـردنەوە
بەڵام تۆ هــەنـگاوت نـەنـــا
بـۆم نەبـووى بـەپـشتـو پەنا
بــۆیـە مـنـیش بـەتـەنیایى
كــەوتمە دەریاى بێ هیوایـى
واز بــهێنە لـەتــەنــبـەڵــى
كـەڕاستى و نیوەى كــۆمـەڵى
ئـەى بۆچى هەنگـاوت نەنــا
بـــۆم نەبووى بەپشتو پـەنــا
دەبا بدوێیـن وحـاڵى بـیـن
وەكـــو باڵندەى ماڵى بین
هەردوو پێكەوە جوانین
تەواو كەربوونى ژیانین
5/1/2008 ڕانیە



كــــــــار
لـەمـێـژە زەحـمـەت دەكێشم
شەكەت بوون بـیـرو هـۆشــم
ئەركى تۆش لەسەر شانم بــوو
بـیـرو ئـامـانـج ویژدانـم بــوو
تۆش خەریكى قسەى زل بــووى
گـوێ نـەگـرێــكى لامـل بـووى
مـن ڕەنجدەرى شارو گونــدم
بـەكـارى پـیـرۆز سەربڵــندم
هێـزى تـەنـبەڵیم شـكــانـدوە
ئــەو سـنوورەم بـەزانــــدوە
لەسەر پێ ى خۆم ڕاوەستــاوم
قـەڵاى سـەخـتیم نەڕووخــاوم
ئـەوەیـە بـاوەڕ بـەخــۆ بـوون
ڕێ ى ئازادى و سەربەخۆ بوون
لە بەرانبەر ســەخـتـى شێربە
پێــنـاسـەى ژیـانـە فـێربـــە
5/10/2008 ڕانیە





ئـــــەویـــــن
چى بكەم لەڕەنگ وبۆى جەستەت
لـە دەنـگـى حـەیـران و بەستەت
لــــە حــــەزو ڕازو نـــیـــازت
لـەنـوانـدنى مەكـــــرو نــازت
هـەتــا خـۆت بـەكـەم بــزانـى
كـۆیــلـەى بـێ نـرخ وهـەرزانى
چـاو بـگـێـڕە لـە گـونـدو شـار
وەرە نـــاو گــــۆِرەپــــانى كار
ڕاڕا مـەبـە هـیـچ مــەتــرسـە
لـە دەورو بـەرت بــپــرســـە
بزانە چــەندە بـەجێ مــــاوى
لـــەكــاروانـى ژیـن دابــڕاوى
قـەت بـیـرت نـەكـردۆتــەوە
خـۆت بـەخـەیـاڵ بـەستۆتەوە
بەو شێوەیە یـەكـسان نـابـین
تام چـێـژكــەرى ژیـان نـابین
5/1/2008 ڕانیە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە