ئەگەر دەنگمدا بە کێی بدەم؟

Tuesday, 27/08/2013, 12:00

1918 بینراوە


چم نەدیتەوە ، دەنگ نادەم . باشترە نەیدەم ، لە خۆشم دڵنیا نیم دەبێ بیدەم ، ئەگەر دەنگم دا بە کێێ بدەم ، پارتی و یەکێتی یەکسەر بۆ دەرەوە ئەنگۆ لەکنە من قیمەتتان نییە!

ئیسلامیە کۆنەپەرستەکان ئەوە هەر باسیان مەکە ، ئەوەندەی تەماشایەکی منداڵانە گرنگ دەبینم هەندە حوشترەوانەکانم لا گرنگ نییە لۆیە هەر باسیان مەکە !

شیوعی لای من وەک ئەهلی مزگەفت دێنە بەرچاو ، مات و مات ، ماتر لە چاوی هەژار و نەدار و هەتیوەکان ، بەرای من هزریشان خاڵیترە لە گیرفانی ئێمەی جەوان ، کەڵکی متمانەیان نییە، لێگەرێ با کابرای پسمامەتی سەرۆکیان بێت!

ئەوانی دیکە ناناسم ! کاندیدە سەربەخۆکان سەربەخۆ نابین دەنگیان نادەمێ!

pcdk پێم باشبوو نەیەنە بژاردن ، هاتن بۆچونم لە هەرکەس نزیکتر دەبینم بۆیان وەلێ
دەنگیان نادەمێ خۆم یەک دەنگم هەیە بیدەمە ئەوان !

گۆڕان : دەردی تۆ وا لەدڵمدا ، لە ئەنگۆ باشترم چنگ ناکەوێ نازانم بە ئێوەی بدەم یان نا ؟
تەماشایەک دەکەم ئەنگۆ ئەوەندە دەگەڵ دژبەرەکانی من خۆشتان بەیەک نایێ ، من پێم خۆشە کۆک نەبوونی ئەنگۆ هزری بێت وەلێ هێشتا خێلەکی دەیبینم ،

لەبەرخۆمەوە دەڵێم با گۆڕان ئەوەی تێیدا بێت ٢٥ کەس بێت من کارم بەوەندەیە ، نەوشیروان ناناسم ! دەزانم لە زۆوە باوەری من لەگەل کاکە بورهان مەجید وێک دەچن خەباتی چەکداری نەبێت ئەوانەی ئێرەیان پاوان کردوە دەسبەردار نابن !
بۆیە هەتا فشاری ئەوان زیاتر بێت لەسەر دەسەڵات قازانجەکەی بۆ خەڵکیە بۆیە بەنگۆی دەدەم زۆریش بەناچاری ، داوای لێبوردنیش لە pcdk دەکەم ئەنگۆ فشارتان پێناکرێ ، کاندیدەکەش کاکە عەلی غەردریشتان لە کاکە پشتیوان کرد ، ئاخ کە ناچارم !!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە