"ئارس" ی یۆنانیەکان و "ئارس" ەکانی ئێمە

Tuesday, 25/06/2013, 12:00

2202 بینراوە







ئارسAres لە ئەفسانەی خواکاندا خودای جەنگ و شەڕ و ئاشوب بووە ئارس جگە لەوەی شەری لەگەڵ خوداکان دەکرد چێژ و لەزەتی لە کوشتنی خەڵکی سەرزەوی دەبینی ئارسی خودای جەنگ و تیکدانی ئاشتی خودایەکی خۆشەویست نەبووە لای خوداوەندەکانی دی "زیوس" خودای خوداکان لەئاهنگێكی تایبەت بە خۆیان روی دەمی کردۆتە "ئارس" و پێی وتووە "لە نێوان ئەو خویانەی بونیان هەیە لەهەموو کەس زیاتر لە تۆ بێزارم ، بەردەوام لە لایەنی تۆوە توشی گرفتاری دەردەسەری ئەبمەوە ، چونکە تۆ شەو رۆژ خەریکی نانەوەی شەڕ و ئاژاوەگێری و هەڵگیرساندنی ئاگری شەری،راستی خو و رەوشتی هیرای دایکت هەیە و هیج کات گوێ لە قسەی باش ناگری هەمیشە وەك کەڵەشێر ئامادەی شەر و لێدانی ،ئاخر کورم ئەوە کار نیە تۆ دەیکەیت بەردەوام لەگەڵ ئەم و ئەو لەگەڵ هەموو خوا گەورە و بچوکەکان و تەنانەت لەگەڵ خەڵکی سەر زەویشدا کێشەو هەیە "
ئارس تەنهابە شەرو داگیرکاری خاکی سەر زەوی نەوەستاوە بەڵکوو ژنی خوداوەندەکانیشی داگیر کردووە خیانەتی بەرامبەر "هفائیستۆس"کرد و لە دوهەم شەوی بەیەك گەیشتنی "هفائیستۆس" و خوای جوانی "ڤینۆس" کاتێك دەبینێت "هفائیستۆس" لە کۆشکدا نیە بێشەرمانە دەچیتە ژوری تایبەتیان و سەرجێێ لەگەڵ ڤینۆس دەکات ،لەدوای ئاشکرابونی ئەم خیناتە ئارس بە هۆی دڕنەدەی و هێزیەوە هیجی بەرمبەر ناکرێت ، ڤینۆسیش بەشەرمەزارییەوە هەڵدێت بەرەو دورگەی قوبروس
ئارس لە ڤینۆس و چەند ژنیکی تر کۆمەڵی منداڵی هەبوو کەسەرجەمیان وەك خۆی شەرانگێز و دژە ئاشتی بوون "هارمۆنیا، دیومد،کوکنوسی"دیارتین کورەکانی بووە کەئەمانیش هاوشیوەی باوکیان بێ بەزەی و شەرانگێز بوون بەجۆرێك "کوکنوسی" سەر رێی لە کاروان چیەکان دەگرت و سەڕەڕای دگیر کردنی کاروانەکەیان سەرجەمیشیان دەکوژران و ئیسک و پروسکیان کۆدەکرانەوە تا بەو ئیسک و پروسکە پەرستگایەك بۆ باوکیان بکەن ، لەئەنجامی ئەم تاوانەندا "هرکول"ی پاڵاوان و قارەمانی یۆنانی کۆن سەرجەم کورەکانی دەکوژێت کاتێکیش ئارس خواستی تۆڵەی هەیە و دەیەوێت هرکول بکوژێت ئەویش بە دەردی کورەکانی دەجێت .
ئەوەی ویستم باسی کەم ئەمەیە گەر گەلی یۆنان خودایەکی شەرانگێز و دژ بە ئاشتی و خیانەتکاریان هەبوبێ بەداخەوە ئیمەی کورد چەند دانەیەکمان هەیە..!
گەر گەلی یۆنان بەدەست چەند منداڵێکی ئارس گیریان خواردبێ ئەوا ئێمەی کورد بەدەست سەدان منداڵی خوداوەندەوە گیرمان خواردووە بێ بەش نەبوین لەو نیعمەتەی کە بە یۆنانیەکان دراوە دەکرێ بڵێن شت گەلێکمان لەگەڵ گەلی یۆناندا هاوبەشە تەنها ئەوە نەبێت ئارس هیچ کات ئامادە نەبووە شان بەشانی دوژمن پەلاماری یۆنان بدات هەروەها هیج دەروازەیەکی یۆنانی دانەخست تا لەو رێیەوە گەل مل کەچ بکات بۆ پەرستنی بەڵام ئارسەکانی ئیمە شان بەشانی پۆستاڵی جەندرمە و بەعس و پاسدار خاکیان کردە وێرانە لە رابردودا و لە ئێستاشدا سنوری دەست کردنی باشور-خۆر ئاوانیشتیمان دادەخەن جیاوازییەکی تری ئێمە یۆنانیەکان ئەوەیە ئێمە "هرکول" پاڵەوانی ئافسەنەیمان نییە !؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە