سەلام عەبدوڵا بۆ لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆی لقی 4 ڕای کرد؟؟؟

Saturday, 11/07/2009, 12:00

2456 بینراوە


هەر ڕۆژێك ئەو هاوڕێیەم دەبینی یان لە ڕێگەو بانەکاندا توشمان دەبو بەتوشی یەکدیەوە زۆر بە کەیفو زەوقەوە لە هەواڵی یەکدیمان دەپرسی و یەکترمان لە ئامێز دەگرت ئەملاو لای یەکترمان ماچ دەکرد چونکە لە مناڵیەوە هاوڕێین و مناڵی یەك گەڕەك بوین هەر چەندە ئێستا ئەو ماڵیان لە گەڕەکەکەی ئێمە نەماوە. کەچی ئەمڕۆ پێچەوانەی ڕۆژانی ڕابوردو هەر ئەوەندەی وتم هاوڕێگیان مەرحەبا ویستم لاچاوی ماچ بکەم. کەچی بە توڕەبونەوە پاڵێکی پێوەنام وتی وازم لێبێنە جەوم نیە. وتم بۆخوانەخواستە چی بوە.؟ موشکیلەت چیە ئایا ناتوانم لە چارەسەر کردنی ئەو تەنگەژەیەی کە جەوی لێتێکداوی و وای لێکردوی بەهەمولایەکدا کەف بکەیت و بەسڵاو کردنیش وەك بیبسی هەڵبچی و وەڵامم نەدەیتەوە. وەرە دەی بۆم باس بکە بزانم چی بوە؟ وتی کاکە خۆت دەزانی ئەم دو دەسەڵاتە واتە پارتی و یەکێتی چەندین ساڵە ئێمەو مانان ئەچەوسێننەوە. سەروەتو سامانو بودجەی ئەم نیشتمانە ئەدزن و خۆیان و کوڕو کچ و براو برازاو کەسوکاریان بون بەملیارد دێرو کەسیان لەبیر نەماوە . هەر ئەوکاتانە ئیشیان بەخەڵکە کە دەنگیان بۆ بدەن دەنا لەوکاتانە بترازێ خەڵی وەك گاگەل سەیر دەکەن. خۆشت دەزانی ئێستا سەروبەندی هەڵبژاردنەو جگە لەوەش لەم هەڵبژاردنەدا ئەم دو دەسەڵاتە دزە ڕکابەریان هەیە و ئەوە وای لێکردون بەر پرسەکانیان لەسەر ئاستی بەرز ماستاو بۆ خەڵکی بکەن و گوێ لەداواکاریە ڕەواکانیان بگرن تا پارەی دزراوی خۆشمان بەسەردا ببەشنەوە وەك ئاوی حەمام . وتم ئێ ؟ وتی جا ئەوە چەند ڕۆژە ئاگاداریان کردوینەوە کە لەلقی 4 کۆبونەوەمان هەیە. منیش لەوڕۆژەوە وەك ئەکتەرێك نمایشی چەند داواکاریەکی گشتی دەکەم تا لەکاتی کۆبونەوەكە بێ گرێ و گۆڵ بێ ئەوەی زمانم تەتەڵە بکات داواکاریەکان و گلەیی وگازاندەکان بە بەرپرسان بگەیەنم . دەیان کەسی تریش پڕۆڤەیان لەسەر چەند داواکاری و گلەی و گازاندەی هاوڵاتیان کردبو تا لەکاتی کۆبونەوەکە باسی بکەن چونکە لەراستیدا خەڵکی پارتی لە هەمو چینو توێژەکان زۆرترین زوڵمیان لێکراوە لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو خەڵکەی دوای یەکێتی کەوتون . کەچی تەماشا دەکەم تەنها سەلام عەبدوڵا کە بەر پرسی لقە ئامادەی کۆبونەوەکە بو بەمەبەستی قسەکردن بۆ خەڵکو گوێ گرتن لە داوا ڕەواکانیان . سەلام عەبدوڵاش هەر کەهات ماوەی 10 دەقیقە باسی خزمەتگوزاری نیوەچل و زانکۆو مانکۆو هەڵبژاردنی کردو وتی دەنگ بدەن بە ژمارە 12 هەر ئەوەندەو هەستایە سەرپێ و تێی تەقاند . ئامادە نەبو گوێ لە بچوکترین داواکاری و گلەیی و گازاندەی ئامادەبوان بگرێت. کە زۆربەیان خاوەن شەهید یان پێشمەرگەی ئەیلول یان هەمو تەمەنیان بە دوای پارتیەوە بەفیڕۆ ڕۆیشتوەو تا ئێستاش ئاوڕیان لێنەدراوەوتەوەو مەغدورن . ئیتر چۆن دەهری نابم ئیتر چۆن ئیمانم بەمانە بمێنێ. دە ئەگەر ئەتوانی کێشەی من چارە سەر بکەیت وەك خۆت دەڵێیت. دەبڕۆ بە سەلام عەبدوڵا بڵێ ئاخر بۆ دوای قسەکانی خۆت ڕاتکردو تێت تەقاند..؟

بۆیە بە پێکەنینەوە وتم ئەوە کۆبونەوەی ڕەسم گرتن بوە بۆکەناڵەکان. دواجار

وتم هاوڕێگیان بمبورە ئەوەیان ناتوانم. بەڵام با پێتبڵێم ئەم هەڵو مەرجە ی ئەم دو بنەماڵەیە هیناویانەتە کایەوە تەنها لە خشتە بردنی هەزاران هاوڵاتی وەك من و تۆیەو دزین و خواردنی بەری ڕەنجیانە. تەنانەت لەڕوانگەی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیشەوە ئەم دو بنەماڵەیەی جەلال و مەسعود ژیانیان لە کۆمەڵگەی کوردی تێکداوە کۆمەڵگەی کوردیان بە ئاقارێکدا بردوە تەنها چاو لەدەستی بنەماڵەکان بن و نەپەڕژێنە سەر بیر کردنەوە لە ژیانی پڕ کۆلەمەرگی و سەرنجیان نەچێتە سەر ئەو دۆزەخەی ئەمڕۆ ئەوان بە بەرنامە بۆ لاوو گەنج و پیرو هەمو چینو توێژەکانی ئەم کوردستانەیان خوڵقاندوە. چونکە دەسەڵاتی مافیایی و قازانج پەرستو چەوسێنەر هەر لە ناو میللەتی گێل و نەفام و ئەو میلەتانەی کە بڕوای بە گۆڕان و نوێبونەوە نیە. دەتوانێ لەسەر پێی خۆی بوەستێ و بەردەوامبێ لەروتاندنەوەی هاوڵاتیان و کۆکردنەوەو کەڵەکەکردنی بێسنوری سەرمایە . بەڵام هاوڕێ گیان دڵگران مەبە ئەوەتا سوپاس بۆ خوا نەوەیەکی نوێی ڕۆشنبیر نەوەیەکی هەست کردو بە چەوسانەوە پڕ بە گەرو هاوار دەکات ئەم نیزامە دزو سەرکوت کەرو ئازادی هەڵپروکێن و چەوسێنەرە دەبێت بگۆڕێت. دڵنیاش بە. تا ئەم دەسەڵاتە ئیکسپایەرو دۆلار پەرستە زیاتر جڵەوی بۆ پێشێلکاری و لەقاڵبدانی ئازادی شل بکات و میللەت بچەوسێنیتەوە. بەرەی گۆڕانخوازو نەوەی نوێ زیاترو زیاتر باڵا دەکات و ڕەگی بە ناخی زەویدا دادەکوتێ ئەوسا هیچ هیزێك ناتوانێ بە بەلافاوی ڕق و قینی نەوەی نوێ بگرێ. سەرانی مافیای ئەم دو بنەماڵەیەش ئاکام چارەنوسیان وەك چارەنوسی دیکتاتۆرەکەی بەعس دەبێت...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە