ستران عەبدوڵا لەترسی ئەستۆپاكی خۆی نەپاڵاوت

Tuesday, 25/05/2010, 12:00

1793 بینراوە


ستران عەبدوڵا سەرنوسەری كوردستانی نوێ فۆرمی پڕنەكردەوە بۆ كۆمیتەی سەركردایەتی تا لەكۆنگرە دا بچێتە مونافەسەوە بۆ ئەندامی سەركردایەتی.

سەرچاوەیەك لەمەكتەبی سیاسی ی.ن.ك، پێی وتین: ستران عەبدوڵا سەرنوسەری ئێستای كوردستانی نوێ كە بەتەزكیە دەبرێتە كۆنگرەوە، جگە لەوەی كە نەیوێرا بچێتە ئەو كێبڕكێیەی ئەندامانی مەكتەبی ئیعلامی یەكێتیەوە و ئازاد جوندیانی دەیزانی دەرناچێ، بەهەمان شێوەش لەسەر داوای بەرهەم ساڵح ئەو فۆرمەی پڕنەكردەوە لەدەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی كە بۆ ئەوانە ئامادەكراوە تا خۆیان دەپاڵێون بۆ كۆمیتەی سەركردایەتی.

سەرچاوەكە وتی: بەرهەم ساڵح بە ستران، ی راگەیاندییە كە ئەو چوار مەرجەی دانراوە بۆ ئەوانەی فۆرمەكە پڕ دەكەنەوە دوو مەرجیان شمولی تۆ دەكات، سەچاوەكە وتی ئەو دو مەرجەیش ستران لە7ساڵ زیاترە یەكێتی-ە ئەگینا دوو مەرجی تریان شمولی ستران ناكات، ئەوانیش ستران بەعسی بوە و هاوكاری بەعسی كردوە، مەرجی سێیەمان لەبواری دادگا و دارایی،ەوە ئەستۆ پاك نیەو دوو مەلەفی گەورەی دیوانی چاودێری دارای لەسەرە.

سەرچاوەی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك پێوتین: ئەوەی كە وا كرا ستران نەتوانێت خۆی بپاڵێوێت بۆ كۆمیتەی سەركردایەتی، سەروەریەكە بۆ میدیای ئەهلی دەگەڕێتەوە بەتایبەت هەریەك لە سایتی کوردستانپۆست و گۆڤاری لڤین و رۆژنامەی ئاوێنە، چونكە دڵنیابن ئەگەر ئەو مەلەفانەی چاودێری دارایی میدیای ئەهلی كەشفی نەكردایە ئەوا بەدڵنیای ئەو فۆرمەی پڕ دەكردەوە و كەسیش نەیدەزانی.

سەرچاوەكە وتی: مێدیای ئەهلی كارێكی باشی كرد كە ئەو مەلەفەی كەشف كرد و ئەو كارتەی ستران/ ی سووتاند لەم كۆنگرەدا و نەیهێشت كەسێ كە موڵك و دارای خەڵكی دزی بێ، سەركەوێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە