گه‌رمیان و کوێستان ، له سزای سیاسییه‌وه بۆ سزای هونه‌ری
Thursday, 29/04/2010, 12:00
1095 بینراوە
وام ده‌زانی ته‌نها له سیاسه‌ت لنه‌گه و قوچ تێده‌گه‌ین و خۆمان خۆمان ده‌خۆین و ریسه‌کان ده‌که‌ینه‌وه خوری و ده‌ست بۆ هه‌موو که‌و‌چێک ده‌به‌ین ، وام ده‌زانی هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رێزی بیر‌و باوه‌ڕێکی چاک و نوێ خواز نه‌گرین و دانی پیادانه‌نێین و خۆمان له هه‌موو که‌س لا باشتر بێت ئاماده‌ین ڕه‌ش و سپی تێکه‌ڵ بکه‌ین و له ئه‌نجامه‌که‌شی ئه‌گه‌ر خراپ بوو بڵێین جاده‌که‌ی خوار بوو . ئه‌مه ماهیه‌ت و کێشه‌ی تاکی ئێمه‌یه بۆیه مل ملانێکان ناشه‌رعی ده‌بن و هه‌وڵه‌کان ده‌شێوێندرێت.
له‌مێژه هونه‌ری شانۆ‌و دراماش له سایه‌ی سه‌ری حکومه‌تی خۆماڵیدا پشت گوێ خراوه و به پێی پێویست ده‌رگای لێ ناکرێته‌وه و پشتگیری ناکرێت ، هه‌موو ئومێدی ئه‌وه‌مان ده‌کرد که ئه‌م بواره ته‌کانێکی پێ بدرێت و لای لێ بکرێته‌وه تا ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لانی تر به‌رهه‌م هێنانی دراماکان بکه‌ینه کارێکی جدی و خزمه‌تی پیشخستنی کلتور و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مانی پێ بکه‌ین.
زۆرێک له هونه‌رمه‌ندانی کۆن و نوێ چه‌ند کارێکی دراماییان ئه‌نجام داوه ، ئه‌مانه به هه‌موو که‌م و کورتیه‌کانیانه‌وه جێی ده‌ست خۆشی و رێز لێنانن، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخه‌ینه به‌رباس هه‌واڵێکه ده‌رباره‌ی زنجیره درامای (گه‌رمیان و کوێستان) که له سایتی ئاوێنه‌دا خوێندمه‌وه (27/04/10) تیایدا هاتوه‌که ئه‌و زنجیره درامایه له‌سه‌ر داوای چه‌ند رێکخراوێکی تایبه‌ت به قوربانیانی ئه‌نفال له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان وایه (سووکایه‌تی و ته‌شهیر) به بنه‌ماله‌ی ئه‌نفال کراوان ده‌کات ڕا گیراوه و 17 ئه‌ڵقه‌یان لێ په‌ڕاندوه.
سه‌ره‌تا چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی ئه‌و ڕێکخراوانه ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی به ناهه‌ق بۆ مه‌سه‌له‌کان نه‌ڕوانن ، له‌وانه کاتێک فیلمێک ده‌بینن چۆن ده‌توانن هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکه‌ن که هێشتا کۆتاییه‌که‌یتان نه‌بینیوه ،
پێتان وانیه که دڵداری و یه‌کتر خۆشه‌ویستنی نێوان دوو که‌س کاری به بار‌و دۆخ نیه‌و گه‌ر له‌ژێر بۆردومانی تۆپ و ته‌یاره‌ش دا بێت هه‌ر به زیندویی ده‌مێنێته‌وه ، دوای ئه‌وه ئه‌و چه‌ند دیمه‌نه‌ی ئێمه دیتمان باس له دوای ئه‌نفاله به سێ چوار ساڵ ، ئیتر مانای ئه‌وه نیه که ئه‌وانه‌ی ماون نابێت په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌کان بپارێزن و درێژه‌ی پێ بده‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وانه مرۆڤ نین ، ئه‌گه‌ر به‌لاتانه‌وه ئه‌و دووسێ دیمه‌نی دڵدارییه سووکایه‌تی بێت به قوربانیانی ئه‌نفال ئه‌ی راتان له‌و هه‌موو دراما عه‌ره‌بی و تورکیانه چیه که دۆبلاج کراون به کوردی و له کاناڵه کوردیه‌کان لێ ده‌درێنه‌وه و تیایدا نه‌ک خۆشه‌ویستی به‌ڵکو ده‌یان قسه و ڕسته‌ی سێکسی تیادایه ئه‌مه له‌گه‌ل دیمه‌نی نیمچه رووت و باوه‌ش به‌یه‌کدا کردن ، ئه‌ی ئه‌و به‌رنامانه که جگه له فه‌سادی و تیک دانی مێشکی گه‌نجان زیاتر سوودێکی تری نیه چی ، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌له‌فزیونه کوردیه‌کان به‌رنامه‌کانی دابه‌ش بکه‌یت ئه‌وه ده‌بێته ، هه‌واڵ ، گفت و گۆی سیاسی ، گۆرانی و کلیپ . ئیتر بینه‌ری کورد بێ به‌شه له دیتنی دراما و شانۆی کوردی.
له جیاتی ئه‌و پاره زۆره‌ی ده‌درێت بۆ ئه‌و ته‌له‌فزیونانه بدریت به قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیا باران باشتر نیه ، ئه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز له‌و ڕێکخراوانه بۆ داوای ئه‌وه ناکه‌ن ئه‌و به‌رنامه (تروهاتانه) لا ببرێت ، له کاتێکدا رێگر ده‌بن له‌به‌رده‌م درێژه پێدانی درامایه‌ک که هێشتا نیوه‌یمان نه‌دیتوه . ئێوه چۆن داوای دیموکراسی ده‌که‌ن که نه‌هێڵن به‌رهه‌می ماندوو بوونی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند پیشان بدرێت و دوایی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێ.
ئه‌و درامایه به‌و چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ی که دیتمان باس له‌و ناخۆشی و دیمه‌نه تاڵانه ده‌کات که به‌سه‌ر جێماوانی ئه‌نفالدا هاتوه ، باس له‌وه ده‌کات که ئه‌وانه له چ ئۆردوگایه‌کدا نیشته‌جێ کراون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به خوێنی ئه‌وان ئازادی به‌ده‌ست هات ، باس له نازانایی پۆلیس و ئاسایش ده‌کات ئه‌و کاته چۆن قوربانییه‌کی ئه‌نفال به ترۆریست له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن ، باس له بێ یاسایی و حوکمی قه‌ره‌قوش ده‌کات ، باس له ناشرینی کولتور و عاده‌تی کورده‌واری ده‌کات که چۆن وه‌فا نامێنێت و که‌سێک براژنه‌که‌ی خۆی ماره‌ده‌کاته‌وه له کاتێکدا ده‌توانێ بێ ماره‌کردنه‌وه‌شی بیان گرێته خۆی و ژنێکی تر بهێنێت و ئه‌وانیش له ژێر باڵی خۆیدا بحه‌وێنێته‌وه ، ئه‌مانه هه‌مووی ڕاستی بوون و هیچیان سووکایه‌تی نه‌بوون به قوربانیانی ئه‌نفال .
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنج و ره‌خنه‌م له‌سه‌ر سیناریو و ده‌رهێنان و ئه‌دای هونه‌رمه‌نده‌کان و لاوازی هه‌ندێ دیمه‌نه‌کان و ده‌نگ و شتی تر هه‌یه به‌ڵام ناتوانم باسیان بکه‌م تا ئه‌و درامایه هه‌مووی تا کۆتایی نه‌بینم ، بۆیه داواده‌که‌م که کوردسات درێژه بدات به پێشکه‌ش کردنی و رێگر نه‌بێت له به‌ر ده‌م بلاو کردنه‌وه چونکه ئه‌و ده‌قه گه‌ر به نمایشیش نه‌بیندرێت ده‌توانین له توێی کتێب‌دا بیبینین و به‌رهه‌مه‌که‌ش له‌رێگه‌ی تۆمارکراوه‌کانه‌وه .
کوردسات ده‌بوا رێز له سه‌ربه‌خۆیی خۆی بگرێت و باوه‌ڕیشی به ئازادی ڕاده‌ربڕین هه‌بێت و ئه‌وه‌ش که پیشانده‌درێت له ڕێگه‌ی شاشه‌که‌یه‌وه موڵکی کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌نده و ئه‌وان خۆیان به‌رپرسیارن له ئه‌نجامی کاره‌که‌یان و ده‌توانن ئه‌گه‌ر کارێکی نابه‌چێیان کردوه رێگه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ بگرنه به‌ر نه‌ک سزای هونه‌رییان بده‌ن . نه‌ده‌بوو کوردسات ئه‌ڵقه‌ی کۆتایی بشێوێنێت و ده‌ستکاری کار‌و ماندوو بوونی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بکات ، ده‌کرا روون کردنه‌وه‌یه‌ک بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی درێژه‌ی پێ ناده‌ن نه‌ک سه‌رو گوێلاکی بکه‌ن ، ئه‌مه‌ڕێز گرتن نیه له هونه‌ر و هانده‌ر نیه ، هونه‌ریش هه‌ر میلله‌تێک تیایدا لاواز بێت نیشانه‌ی دواکه‌وتووییه‌تی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست