کوا دڵ و قودسەکەى کوردستان؟!

Wednesday, 15/02/2012, 12:00

1760 بینراوە



 

پێش ڕووخانى ڕژێمى بەعس ،کۆمەڵگەى کوردى بەتایبەتى کوردستانى باشوور دابەش ببوون بەسەر دوو گرووپدا ،کە گرووپێکیان پڕبەدڵ هاواریان دەکرد: (کەرکووک دڵى کوردستانە) ، گروپەکەى دیکە ئەیان ووت:(کەرکووک قودسى کوردستانە). کەچى ئەمڕۆ ئەم جۆرە گوتافانە نابیستین!!!؟؟
ئەم کاتە ناسیۆنالیزم (هەستى نەتەوایەتى) لاى هەموو تاکێک سەبابەرەت بە کەرکووک و ناوچەکانى تر وەک یەک بوو،ئەمە سەردەمێک بوو تێپەڕى وەک چۆن زۆر شتى تریش تێ دەپەڕێنران .
ئێمەى کورد زۆر بەسانایی باوەڕمان پێ دەکردن کە هەرچیان بووتایە .بەڵام بەهۆى سیاسەتى شەریفانەى؟؟ ئەم دوو بنەماڵەوە نەک دل َو قودس زۆر شتى تریشمان لەدەست دا . وە زۆر دڵمان بەوە خۆشبوو کە ڕۆژانێک بێت لەژێر ئاڵاى حکومەتێکى کوردى یەکگرتوودا پشوویەک بدەین و هەندێ لەخەمەکانمان بڕەوێنینەوە .
زەمەن گۆڕاو ڕژێم کۆتایی پێهات کە ئەوکات هەموو کوردێک لە سەرانسەرى دنیا خۆشحاڵ بوو بەم کۆتایی هاتنەى ڕژێم ، بەڵام هەر کە پارە و سەروەت و سامان هاتە گۆڕێ ئیتر نە (قودسى) ئەمان و نە (دڵى) ئەوان نەماو باسیان نەکردەوە . ئیتر چۆن کەسێک ئەتوانێ بێ دڵ بژى و قودسیەتى خۆى لەدەست بدات ؟؟؟!! ئەمانە بەوەشەوە نەوەستان جگە لە کوردستان کەرکووکیشیان بەدەردى کوردستان بردو کردیان بە دوو بەشى یەکسانەوە ، کە لە بچوکترین خاڵەوە تا گەورەترین پۆست و پلەو پایە دابەشیان کرد(دوو ئاسایش ، دوو پۆلیس ، ..... دوو وێنەى ناشیرنى حکومڕانى) کەتا ئەمڕۆش ئەم دوو دابەشکردنە (ئیفلیجە) هەر بەردەوامە.

کەواى لەتاکى کورد کرد بەتایبەت خەڵکى کەرکووک کە هەست نەتەوایەتى لاى لاواز بێت و باوەڕو متمانەى بەم سیستەمە گەندەڵ و نادادپەروەرە نەمێنێت . بۆیەش دەبینین بارو گوزەرانى خەڵکى کەرکووک خراپترە ،چاکتر نى یە لە جاران. هەزار ڕەحمەت لە گۆڕەکەت (حاجى قادرى کۆیی) کە ئەى ووت : ئەبێت میللەت لە ژێر باڵى یەک سەرکردەدا بێت ، کورد دەبێ دۆست و دوژمنى خۆى بناسێت ، پەنجە لەسەر کەمووکوڕیەکان دابنێت و چارە سەریان بۆ بدۆزێتەوە .بەڵام ئەم سەرکردانەى لاى خۆمان نەک باوەڕیان بە یەک سەرکردەیی نى یە ، بەڵکو زۆر جار لەناو خۆشیاندا یەک هەڵوێست نین هەر وەکو لێدوانەکانى ئەم دواییەیان سەبارەت بە کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق کە بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کەناڵى ئاسمانى (العرەبییە) باس لەوە دەکات کە دواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا هۆشدارى هەڵگریساندى شەڕى ناوخۆیدا لە عێراق، بەڵام لەبەرانبەردا جەلال تاڵەبانى سەرۆک کۆمارى عێراق لەمیانەى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى(العێراقیە) دا دواى بۆچوونەکاى بارزانى ،کە وتى:"من پێم وان نى یە کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا ببێتە هۆى ڕوودانى کارەسات لە عێراقدا" .
 ئەوە بۆ دەست نیشانکردنى کێشەکان و چارەسەریان نەبایان دیوەو نەباران . ئیتر چۆن میللەت باوەڕ بەم جۆرە سەرکردانە دەکات کە (لەپڕێک بوون بەکوڕێک) ى گەورە و هەرچى سەروەت و سامانى ئەم گەلە داماوە خێر لەخۆ نەدیوەیان بۆخۆیان و کەس و کاریان بردو لە کاتێکدا کە خەڵک زۆر ئومێدى بەم سەرکردانە هەبوو بەتایبەت خەڵکى کەرکووک . چ کەرکووکێک ؟؟ کەنەدڵى ماوەو نە قودسیەتى پارێزراوە .تەنانەت کە زۆر شوێنى کەرکووک کە دەبینى هى سەردەمێکە کە ئێمە لەدایک نەببوین و تازە ڕادیۆ پەیدا دەبوو!!!!!!! وەک کورد دەڵێ: (چرا ڕووناکى بۆ ژێر خۆى نەبێ ڕەحمەت لە با بیبا) کە ئەم کورسى و دەسەڵات و سەروەت و سامانەش بۆ بەرژەوەندى و بەقازانجى کورد بەتایبەت کەرکووک نەشکێتەوە ڕەحمەت لەوەى پێچکەکانى ئەم کورسى یە ئەشکێنێ . ئا لەم کاتەدا کورد پێویستى بە حەڕەکەیەکى ڕادیکالیزم هەیە کەبتوانێت هەموو ئەو بۆشایانە پڕبکاتەوە کە تا ئێستا سەرکردایەتى سیاسى کورد نەزانانە دەستیان تێوەرداوە .کە چیتر چاوەڕێى ڕەحمەت نەکەین لە گەورەکانمان ، چونکە ئەوان دەڵێن : هى خۆم بۆخۆم ، هى تۆش بۆخۆم.
ئەوە ماوە بڵێم (موفتى پێنجوینى) لە دێرێک هۆنراوەدا دەڵێ:

گەورەیەک بۆکەس نەبێ سێبەرى ، ، خۆم بۆ بگێڕم لەدەورى سەرى؟ .




* مامۆستاى قوتابخانەى(بنار) لە قەڵادزێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە