یەکیەتی بۆ درەنگ هەرەسی هێنا

Tuesday, 01/10/2013, 12:00

1018 بینراوە




ئەگەر هەرکەسێکی شارەزا سەیری مێژوی کورد بکات،مێژووی کورد هیچ کاتێک شۆڕشی نەبوە ،بە مانا زانستیەکەی، هەرچی گوزەراوە یان بەدەستی شێخو یان بەدەستی مەلاوە یانبەدەستی مرۆڤی نەخووێندەوارەوە بووە کە فری بە نیشیمان پەروەریەوە نەبوو هەرحەزیان لە تفەنگ کردنە شان بووە ،خۆیانی پێوە بنوێنن..
بابێینە سەر باسی ی.ن.ک. ئەمە هەر لە بنەڕەتەکەیەوە سەقەت بووە،ئەو کاتەی کە جەلال خەبەری ناردبوو بۆ سەرانی کۆمەڵەی رەنجدەران،کە بێتەوە وەکو پێشمەرگەیێک وەری بگرن....وەلامی شەهید ئارام ئەوە بوو بوو کە با ڕێگەی پێنەدەین...ئەمە ڕێویە هەمومان قوت ئەدا. بەڵام قەدەر وای کرد هاتەوەو خۆی خزاندە ناو شۆڕشەکەوە.ئەم مام جەلالە
کەخەڵکانێکی زۆر بە سەرۆکی ئەچوێنن،باوکی حسامەدین گشت کات بە فتنەی حەوت دەوڵەتە بانگی کردوە،ئایا ئەم پیاوە ئەبێت دواڕۆژێکی نەتەوەیێکی بدرێتە دەست؟
من لێرەدا باسی مەسەلەی66 ناکەم باباسەکە زۆردرێژە نەکێشێت خوێنەری بەڕێز تۆشی سەرئێشە ببێت، هەروەها باسی ئەوەشی ناکەم کە لەبەرامبەر تۆرکە ڕەگەز پەرستەکان وتی دەووڵەتی کوردخەون و خەیالە ،هەتا تورک بە پێکەنینێک وەڵامی بدەنەوە.خۆ ئەگەر یەک زەڕڕڕە غیرەتی هەبوایە ئەبوایە خۆی بکوشتایە.هەروەها باسی ئەوەش ناکەم کە هەرچی پارەو موڵکو سامانی بەناو ی.ن.ک لە ژێر دەستیا بوەو
کەس نازانێت چیو چۆن سەرفی کردوە. ئەوەباسی هێرۆی ژنیو کوڕەکانی دوایی تۆزێک باسیان ئەکەم
ەگەر سەرنجێک بدەیتە پێک هاتەی ی.ن.ک زۆربەییان مرۆڤی شەڕانی و فاشلی قوتابخانەکان بوون،چەقۆ کێش و سەرسەری و پیاوکوژو هیچوو پۆچ.
لێرەدا ئەوەمان بیر نەچێت ئەبێت ی.ن.ک سوپاسی کەریەتی سەدامی دکتاتۆر بکات،کە جەنگەکانی بووە هۆی ئەوەی هەرچی گەنجی ئەم کوردستانەیە ڕوو بکەنە چیاو لە سەربازی هەڵبێن ببنە خەڵووزی ئەمبەناو شۆڕشەی جەلال و چەک هەڵبگرن.
بازۆردرێژەی نەدینێ باسێکی چەند نموونەیێک بکەین کە هەرەمی سەرەوەی ی.ن.ک یان پێک هێناوە،هەوڵ ئەدەم تۆزێکبە کورتی باسیان بکەم.
ئەوە باسێکی کورتی جەلال مان کرد......هێرۆی ژنی،هێرۆی ژنی ئەوژنەیە کە کە %12 زەویو زاری،سلێمانی کردوە بەناوی ،خۆیەوە،باسی کۆمپانیای نۆکان ئەوە مەگەر خوا خۆی بزانیت چ نهێنیێکی تێدایە........ژنهێنانی قوبادی کوڕی لە کچە جولەکەیێک کە لە ئیتالیا حەفلەکەی ١٠٠٠٠٠٠٠دەملیۆن دۆلاری تێ چوە،لەسەر قوتی ئەم میللەتە قوڕ بەسەرە .
عمر مرتاح:-.ئەوە هەر باسی ناکرێت، چ دزیو درۆزنێکی کردوە لەسلێمانیدا.ئێستە تازە دوای{خراب البێرە}ئەیەوێت دەست لە کار بکێشێتەوە.وا بزانم هیچی ئەوشتانەی کردوویەتی لە چاوی گەنجانی داماوی ئەم میللەتە گوم نابێت ئەوەش
کاتی خۆی دێت.
مەلا بەختیار:-ئەمە هەر باسی ناکرێت،ئەمەیان لە فاشیلەکانی قوتابخانەکانە کە تادووی ناوەندی تەواو کردوە کەچی
نازانم چۆن شەرم نایگرێت،کۆبوونەوە بە مامۆستایانی زانکۆ ئەکاتو ،قسەیان بۆ ئەکات ئەوەندە بێ ئاگایە وا ئەزانێ بیردۆزی ئەنشتاینیان بۆ ڕوون ئەکاتەوە،ئەم پیاوە ئیشی کۆنی لگاوو چیبوە،ئێستەش لەهەر شوێنێک سەماعەیێک دەر بکەوێت یەکسەر پەلاماری ئەداتو دەست ئەکات بە قسەی هەلەقوو مەلەق، ئەوەندە خۆی ناشیرین کردوە کە لەسەر تەلەفزیۆن دەر ئەکەوێت خەڵکی تف ئەکەنە شاشەی تەلەفزیۆنەکانیان.باسی خانوەکەی گردی عەلیناجی ناکەم کە ٦٠دەرگای تیایە هەر دەرگایێکی بە هەزار دۆلار کڕڕراوە لە تۆرکیا.وە ڤیلاکەی خانەقینی،کە لەسەر گردێکی خانەقین
دروستی کردوە.با باسی ژن داگیر کردنەکەی لە خەلک،
سەعدی پیرە:- ئەم پیاوە بێشەرمە فایل دارە،لەم ڕۆژانەدا باسی بەرێز عەلی حەمەساڵح ئەکات چۆن ئەو دەنگانەی،هێناوە.ڕەخنەی لێ ئەگرێت، ئاخر نازانێت خەڵکی فایلەکەیان بیر نەچوەتەوە،نازانم چۆن لە ڕویان دێت دێنە سەر کەناڵەکانوو قسە ئەکەن ،خۆشیان باش ئەزانن ئەوەندە ناشیرینن لەبەر چاوی خەڵک تف لە شاشەی تەلەفزیۆنەکان ئەکەن،
جەمیل هەورامی:- ئەم پیاوە هەورامیە یەکەم بەعسی و ئیستیغباراتی ناوجەی هەورامانە.کە هەنێکی ژیانی لەسجنی ئێرانوو {کە ئیستیخباراتی عوراقی ناردبوی بۆ ئێران} دوایی تەسلیم بە پارتی کرایەوە لەسجنی خەلان سجن بوو
پارتی و حکومەتی بەعس گۆڕینەوەیێکیان کرد بە ئەسیرەکان ،ئەو لیستەی کە بۆ پارتی نێررابوو ناوەکان یەکەم ناوی جەمیل ههەورامی بوو.
لەناوچەی هەورامان تەنها بستە عەرزێکیان نەبوە ،باخێکیان هەبوە فرۆشتویانە،.....دە وەرە ئێستە سەیری ئیمپراتۆریەتەکەی سەرچناری بکە، بەسێ باب النڤام ئینجا ئەچیتە ژورەوە..هەروەها ڤیللای تەوێڵەی بکەن کە بەدیار چاوی تەوێڵەییەکانەوە بنیادی ناوە.خەڵکی تەوێڵەش باشی ئەناسن،بۆ چەند لیرەیێک وەستا تەوفیقی تەوێڵەیی کوشت لە سەرچنار بە پشتوێنەکەی خۆی خنکاندبووی.ئیتر زۆر لەسەی ناڕۆم.
هێرۆ برایم ئەحمەد.کچی ئەو پیاوەی کە گۆڕەکەی باوکی گشت کات پاسەوانی هەیە،ئاخر نازانم ئێسقان پاسەوانی بۆچیە؟
کاتێک خەڵکی سلێمانی نوقومبوو بوون لەناو شەوەزەنگی شەوانەی سلێمانیدا کە کارەبا نەبوو، گۆرەکەی باوکی ئەو ٢٤ سەعات کارەبای هەبو،ئەوە بێجگە لەوەی کەشوێنێکی زۆر گرنگی سلێمانی داگیر کردوە بۆ گۆڕی باوکی ،کە عەمیلی ئینگلیز بوو هەر بە عەمیلیش مرد .باسی کۆمپانیای نۆکان هەر ناکەم چونکە شاراوە نیە لە سلیمانیو کوردستانا.
عـــــــــــمید شاناز:- ئەمیش یەکێکە لەو نموونانەی حزبەکەی جەلال کە ئەیوت سەفین لەبن دێت بەڵام ی.ن.ک لەبن نایێت .....هـــــــــــــــــــا ئێستە لەسەر جێگەی مەرگ کەوتویت ،ئەزانیت حزبەکەیت چی لێ هاتوە؟
.اخر ئێوە خەڵکی کوردساتان بەچی ئەزانن لەبەرچاویانەوە شاناز بە پلـــــەی عەمید خانە نشین ئەکەن؟ ئەگەر وا بزانن بەم دەنگە کەمانە نەجاتتان بووە نەخێر جارێ ماوتانە،باخەڵکی کوردستان قینیان هەرس بهێنێت ئینجا ئەزانن ئەو کاتە چیتان بەسەر دێنن
هەروەکو عادلی شەبابی زەمانی بەعس بەسەر جادەکاندا ڕاتان ئەکێشن.
باخوێنەری ئازیز تووشی مەلەل نەبێت لێرەدا کۆتایی پێ دەهێنم.ئەم هۆیانەی یان نموونانەی باسمان کرد بونەتە هۆی حەیا چوونی ی.ن.ک.ئێستەش ئەپرسن ،،،ئایا بۆچی کەم دەنگیان هێناوە ....ئەمەی من باسم کردوە لێرەدا دڵۆپێکە لەدەریای گەندەڵی ئێوە.ئەگەر بەقسەی منئەکەن خۆتانو پارە دزراوەکانتان هەڵ بگرنو بقووچێنن بۆ وڵاتێک کە کوردی تیا نەبێت ئەگینا لەوێش هەر ناتوانن لە مالەوەتان بێنە دەرەوە.....وا نەزانن هەر بەمە نەجاتتان بووە هێشتا زۆرتان ماوە
ئەو پاروە نانە حەرامەی کە ئێوە قووتی ئەدەن ڕۆژێک ئەبێت ئەبێتەوە بە قوزڵقورتتان. عەواڵەی تۆڵەی خوابن بەم ٢٢ساڵە چیتان کرد بە کوردستان.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە