پارتی و یەكێتی و لایەنەكانی دیكە واز لە باڵەكایەتی بێنن

Saturday, 17/12/2011, 12:00

1575 بینراوە


 
هەردوو هێزەكە و... لە ئەمڕۆو دوێنێ‌ و پێرێدا لە باڵەكایەتی......

پێرێ.. تاكو پێرێ پارتی و یەكێتی لەم ناوچەیە..خەڵكیان بە زۆر دەكرد بە یەكێتی یان پارتی و ماڵی یەكتریان دەسوتاند و تاڵانیان دەكرد.. هەر پێرێبوو، كە پارتی و یەكێتی، دەستدرێژی ناموسیان بۆ سەریەكرتری دەكرد لەم ناوچەیە. بۆم دەگێڕنەوە كە چەندان ژن و كچی ئەم ناوچەیە لە سەر دەستی پارتی و یەكێتی توشی نەخۆشی دەرونی و دەستدرێژی بونەتەوە، ئەوەشیان هەر پێرێبوو. هەر پێرێش، باوكی چەندین منداڵایان دەكوشت و دەیانخستە ناو زیندانەوە.. كەتاكو ئێستاش چارە نوسی بەشێكیان دیار نیەو مناڵەكان بە بێ چێژى باوكایەتى گورە بوون و هێشتاش لە چاوەڕوانى باوكەكانیا دانە.

دوێنێ‌..... دوێنێ‌ لە پڕێكا ئەمریكا هاتوو عیراقی داگیر كرد، وە سەدامی دیكتاتۆریشی لەناو برد.. ئەوجارە هەردوو سەركردەكە چونە ناو بەغداو بوون بە سەرمایەدارو خاوەن سەرمایە لە سەر حیابى میلەتەكەیان. بەرنامەو پڕۆگرامی ئەمریكاو توركیاو ئیران و هتد.. هێناو ئەو پارچە بچوكەی كوردستانیان پێ‌ ئاوەگڵ كرد.. وەكو چۆن سەگ ئاوەگڵی شوێنێك دەكات. پەیوەندی كۆمەڵایەتی و خۆشەویستی ناو خیزان و هەموو ئەم پەیوەندیانەیان بە سیستەمێكی سەرمایەداری بە ناو پێشكەوتوو لەناو برد و كردیان بە كوشتارگەو كۆیلە كردنی مرۆڤ بە دەستی مرۆڤ و هتد..بێگومان ئەوەش باڵەكایەتی تێدا بە دەر نەبوو. كە تاكو ئێستاش زۆربەی گەنج و لاوەكانی ئەم ناوچەیە، نەخۆشی دەرونیان هەیەو خاوەنی بڕوانەمە نین و تەنانەت ناتوانن بخوێنەوەو بش نوسن، ئەوەش هەر كاریگەری شەری ناوەخۆیە كە بە سەریانەوە ماوەتەوە.

ئەمڕۆ... ئەمڕۆ ناوچە لەگەڵ كۆمیتە پێكەوە لە شارۆچكەكەدا هەنەو، لە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵكەكە ململانێیانە، كە لە ئەنجامدا چەندین خانەوادەی هەژارو كەمدەرامەتی لێكەوتۆتەوە. بەڕێزان ئەوێ‌ ڕۆژێ‌ كۆمیتە گۆڕان و هەندێك لایەنى دیكە كەمپینەكیان دروستكرد، دژی ئەو ناوانەی كە لە ناوچە نوسرابوون بۆ وەرگرتنی موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی، كە بەشێكیان موستە حەقن و بەشێكیشیان هەق وایە، هاوكاری زۆرێك لە ماڵە هەژارەكانی چۆمان بكەن، چونكە ئەوەنی‌ خاوەنی موچەی زیاد و سامانی زیادتر لە خۆیان.

لە ئەنجامدا وەزارتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەستا بە لێكۆڵینەوە لە سەر كەمپینەكە، كە چەندین خەڵكیان ڕەش كردەوە كە جێگەی دەست خۆشی بوو، وە چەندین كەسیسش هەبوو كە لە سەر ئەو بڕە پارەیەی كە دەستیان ئەكەوێت ناتوانن بە باشی حاڵ وگوزەرانی خۆیان پێ بكەن، كە ئوەش جێی داخ و دڵتەنگی هەموومانە. لە بەرامبەر ئەوەشدا ناوچە خۆپیشاندانێكی كرد و جادەی گشتی هامڵتۆنیان گرت. لە ئێستادا لە تۆڕى كۆمەڵایەتى فەیسبووك و شەقام و كۆڵانەكان خۆیان خستۆتە سەر زمانی خەڵكی دەرەوەی باڵەكایەتی و بە شێوەیەك باسیان لێوە دەكەن كە شەرم لە چۆمانی بوونی خۆت دەكەیتەوە، لە بەرامبەریشدا هەندێكی دیكە هەستاو بە بڵاو كردنەوەو سوكاتی كردنی ئەم وێنەى ئەو كەسانەى كە لە خۆپیشاندانەكاندا گیراون، كە ئەوەش جێی دڵگرانی كەسەكان و هەموومانە.

بەڕزان، كۆمیتە ناوچە لایەنەكانى دیكەى هەبوو لە چۆمان و باڵەكایەتى............ لەم ناوچەیەدا هەر تەنیا گۆڕان و ئێوە و لایەنەكانی دیكە نین، دڵنیا بن كە خەڵكێكی بێلان هەنەو ، نایانەوێت بەم كارانەی ئێوە توشی سوكایەتی و بەد ناوی ببنەوكە بە رۆقى باڵە ى گرتووە بەم كارانەى ئێوە ، ئەگەر بە زوترین كات كێشەكەتان بە بێ‌ دەستاكاری هیچ لایەنێك چارە سەر نەكەن و موچەی هەموو ئەو خەڵكە موستەحەقە نەگێڕنەوە كە بە هۆی ئێوە بڕاوە، ئەوا بە توندی هەڵوێس وەردەگرن، چونكە ڕۆژی چەوسانەوەو دەستدرێژیتان بە سەر چوو و كۆتا هات...
بە هیوام برایانەو دۆستانەو بە گیانی یەكتر قبوڵكردنەوە هەوڵی چارە سەری كێشەكان بدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە