چەتری ئەوین

Sunday, 02/12/2012, 12:00

1515 بینراوە



با هەموومان بەیەك دەنگ
هاوار كەین نەفرەت لە جەنگ
یەك هەڵوێست و بیر و ڕا
بمان كا چەشنی برا

با نەمێنێ دوو ڕایی
خۆ خۆیی وبیری جیایی
باخۆشەویستی بۆ ژین
بخەینە جێی ڕق و كین

با ئاشتی وەكو خەڵات
بهێنین بۆ ناو ووڵات
لەژێر یەك چەتری ئەوین
برابین برای شیرین


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە