هەواڵى چالاكیەكانى ئەمرۆى شارى سلێمانى

Monday, 21/02/2011, 12:00

1227 بینراوە


پەیامنێرى كوردستانپۆست سلێمانى


1.سەعات یەكى پاشنیوەرۆَ،لە مەیدانى ئازادى(بەردەركى سەرا) هەزاران كەسى نارازى لە دەسەڵاتى هەرێم كۆبوونەوە و دژى حوكمى بنەماڵەیى پارتى و یەكێتى هتافیان كێشا و داوایاندەكرد بە زووترین كات هێزەكانى پارتى شارى سلێمانى چۆَل بكەن و بكوژانى رێژوان و سوركێو و زمناكۆ بدرێنە دادگا،چەندان كەسایەتى رۆشنبیر و سیاسى و چالاكى رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى وەك رێبین هەردى،ئاسۆس هەردى،دكتۆر هەژار مەعروف،دكتۆر فائیق گوڵپى،محەمەد پشدەرى،جەبار ئەمین،خالد مەجید،مامۆستائارى،نەوزاد بابان،دوو ژنى چالاك كە ناویان نەزانرا،وتاریان بۆ ئامادەبوان خوێندەوە.ناوەرۆكى هەر هەموو وتارەكان لە یەكترەوە نزیك بوو،وتارخوێنان لەوباوەرەدا بوون كە ئەم كۆبوونەوە و خۆپیشاندانەى خەڵكى كوردستان گێرەشێوێنى نیە و دەستى بێگانەى تێدا نیە،چالاكیەكى رەوایەى و بەشێكى شۆرشى راپەرینى گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەراستە،ئەمە چالاكیەكى مەدەنیە دژى سیستەمە شموولیەكانى ناوچەكە،وتاربێژان رێنماییان دایە خەڵكى راپەریو كە رێگەى خەبات دوور و درێژەو بۆ گۆرینى سیستەمى سیاسى كوردستان پشوودرێژى و تێكۆشان و قوربانى زۆر پێویستە،هەموو لایەك لەوبروایەدابوون كە دەسەڵات دەیەوێت سیناریۆى لاوەكى دروستبكات بۆ ئەوەى خەڵك بە شتى بچووكەوە خەریك بكات و شۆرشى مەدەنى و گۆرینى سیستەمى بنەماڵەیى لە بیر خەڵكى كوردستان بەرێتەوە.
وتاربێژان و ئامادەبووان هەر هەموویان داواى ئەوەیان كرد كە میلیشیا چەكدارەكانى پارتى ناو شارى سلێمانى چۆڵ بكەن و بگەرێنەوە شوێنى خۆیان،داوایان كرد كە بكوژانى رێژوان و سوركێو بدرێنە دادگا.داوایان كرد ئەو كەسە چالاكانەى لە رۆژانى رابوردوودا لە لایەن ئاسایش و دژە تیرۆرەوە دەستگیركراون بە زوترین كات ئازاد بكرێن.داوایانكرد خەڵكى هەولێر و دهۆك و زاخۆ خۆیان بۆ چالاكى مەدەنى ئامادە بكەن و پشتیوانى خەڵكى سلێمانى و شاروشارۆچكەكانى ترى كوردستان بكەن،لە نێوان قسە و وتارەكاندا ئامادەبوان هتافیان دەكێشا و لە هوتافەكاندا باسیان لە ئاشتى دەكرد و بە شعارى جۆراوجۆر هەوڵیاندەدا وەك خۆپیشاندەرانى تونس و میسر پێشمەرگە و پۆلیس بەلاى شۆشدا راكێشن و دەیانوت پێشمەرگە براى ئێمەن چەند گوڵێكیان پێشكەشى پێشمەرگەكان كرد.
لە كۆتاییدا بەشێك لە هەڵووسر اوانى ناو چالاكیەكە لە سەر ئەوە رێكەوتن كە لەمەودوا بەردەوامى بدەن بە چالاكیەكانى مەیدانى ئازادى و لێژنەیەكى سەرپەرشتى بۆ چالاكیەكان پێكبێنن.
2.لە شارى سلێمانى دەنگ و باسێك هەیە كە زێرەڤانانى پارتى لە سەربازگەى سەلام جێگیركراون و نەهاتوونەتە ناو شارى سلێمانى،ئەو هەموو چەكدارە كَڵاوسەوزانە كە شۆستەو شەقامەكانى شاریان داپۆشیوە ئەوانە چەكدارى یەكێتین،بەڵام لە راستیدا ئەوانە زۆربەیان زێرەڤانى پارتین و تەنها كڵاوە سوورەكەیان گۆڕیوە بە كڵاوى سەوز،ئەگەر لێیان نزیكببیتەوە دەبیستى هەموویان بە بادینى قسە دەكەن،ئەمە فێڵێكى ترە كە دەسەڵاتدارانى یەكێتیە لە خەڵكى سلێمانیان كردووە.بۆیە زۆر گرنگە خەڵكى بەشەرەفى كوردستان لە پیلانى پارتى و یەكێتى وریابن و لە تێكۆشانى مەدنیدا بەردەوام بن تا راماڵینى دەسەڵاتى بنەماڵەگەرى و جاشى و جاسووى نێودەوڵەتى بەرزانى و تاڵەبانى.
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە