ئه‌مڕۆ هێزی دژه‌ تیرۆر جۆرێک له‌ ماده‌یه‌کی ژه‌هراوی به‌کارهێناوه‌

Sunday, 20/02/2011, 12:00

1055 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست سلێمانی:
ئەمڕۆ لە کاتی خۆپێشاندانەکاندا، جۆرێک گازی ژەهراوی ڕژاوە کە نزیکەی ٢٥ کەس بەر ئەم گازە کەوتوون، هەتا ئێستا دکتۆرەکانیش سەریان لێ سوڕماوە، سەرچاوەکە ئەوەشی خستە روو، کە ٣ پۆلیسیش بەر ئەم گازە کەوتوون، تا ئێستا کەس نازانێ جۆری ئەم گازە چییە، گومان زیاتر له‌سه‌ر هێزە تایبەتییه‌کەی تاڵەبانی ده‌کرێت بەناوی دژە تیرۆر، کە دەموچاوی خۆیان شاردۆتەوە. زۆرترین توند وتیژی دژی به‌رامبه‌ر به‌خۆ پێشانده‌ران دەنوێنن.
پەیامنێەرکەمان ڕای گەیاند، که‌ لە بەردەم خەستەخانەی تەواری، ئێستا دوو بریندار لە ژووری نەشتەگرین، ژیانیان لە مەترسیدایە، برینداری یەکەم تا ئێستا ١٣ بوتڵ خوێن و برینداری دووەم 7 بوتڵ خوێنی پێبەخشراوە، ژیانیان له‌ مه‌ترسییدایه‌ و چارەنووسیان دیار نییە.
یەکێک لە برینداره‌کان ناوی شێرزاد تەهایە و ئەوی تریان خوێندکارێکی زانکۆیە
سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ هێزەکانی پارتی به‌ ناوی زێڕه‌ڤان ئیستا کۆنتڕۆڵی بازگه‌ی به‌کره‌جۆ و باخی به‌خیارییان کردووه‌، ئه‌ویش به‌ فه‌رمانی شێخ جه‌عفه‌ر، که‌ ئه‌و ناوچه‌یهیان بۆ چۆڵ کراوه‌ له‌ سه‌ربازگه‌ی ئاشتی (معسکر سلام)
لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕینیش خەڵکی ڕاپەری و دەیانەویست بەروە لقی پارتی بچن بەڵام هێزەکانی یەکێتی ڕێگایان لێگرتن و ناچار ڕێڕەوی خۆپێشاندانەکە بەره‌و قیممەقام ڕۆیشتن، پۆلیس و ئاسایشی ڕانیە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشانده‌ران، بەردەبارانی خەڵکەکەیان کرد، لە ئەنجامدا 13 هاوڵاتی بریندار بووه‌.
تا ئیستا به‌ فه‌رمی له‌ سلێمانی ده‌سه‌ڵات ددانی به‌ برینداربوونی 14 که‌س و شەهیدبوونی لاوێکدا ناوه‌، ئەوەی جێگای وەبیر هێنانەوەیە، ئەو خۆ پێشاندرانەی کە بریندار دەبن، بەتایبەت ئەوانەی برینەکانیان سوکە بە بڕیاری حاکم قادر دەگێرین و بۆ شوێنی نادیار دەگوازرێنەوە، بۆیە داوا لە کەسوکاری بریندارەکان دەکەین کە ئاگادار ئەو حاڵەتە بن، یاخود دەتوانن لیژنەیەک پێک بهێنن سەرپەرشتی و چاودێری بریندارەکان بکەن، جگە لەوەی ده‌سه‌ڵات و هێزی ئاسایش نکوڵی لە تەقەکردن لە خۆپێشاندەران دەکات، جێگای باسه‌ خۆپێشاندانی خەڵکی کوردستان بەتایبەت سلێمانی، مافێکی سروشتی و بێ ئەملاولایە، دژ بە دەسەڵاتێکی گەندەڵ و نا دیموکراتی، کێشەکە کێشەی حەق و ناحەقە، سەرکەوتن هەر بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان ده‌بێت، رۆژی خۆی دێت چۆن ئه‌و به‌رپرس و سه‌ره‌ تاوانبارانه‌ی پارتی و یه‌کێتی به‌ دادگای ره‌وای گه‌ل ده‌گه‌یه‌نرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە