سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


وانەیەک بۆ ئەوانەی کە لە بەر خانەنشینی و موچە خۆیان سووک دەکەن! من لەسەر داوای خۆم موچەکەم بڕی!

Monday, 21/05/2012, 12:00

2780 بینراوە


پاش ئەوەی موچەی کەم ئەندامیەکەمیان ماوەی سێ مانگە خستە سەر دەزگای خانەنشینی و ماوەیەک پێش ئێستا رونکردنەوەیەکم لەسایتی کوردستانپۆست بڵاو کردەوە لەسەری کە ئەمە لینکی ئەو رونکردنەوەی پێشوومە.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=443e5082
لەو رۆژەوە کە ناوکەمیان خستووەتە سەر ئەو لیستی خانەنشینیە کە بەلای منەوە زۆر ناخۆش بوو و بێزم لە خۆم دەهاتەوە و شەورۆژ بیرم لێدەکردەوە چۆن خۆم رزگار بکەم لێی، هەرچەندە سێ مانگی موچەکەم وەرگرتووە، بەڵام ئەوە ماوەی دوو هەفتەیە خەریکم بۆ ئەوەی موچەکە رابگرم و بیبڕم و خۆم رزگار بکەم لەئەشکەنجەکانی ویژدانم، خۆشبەختانە ئەمڕۆ لەسەر داواکاریکەی خۆم موچەکەیان بۆ راگرتم و رزگاریان کردم لەو زەلکاوە کە دەسەڵات بەدەستی ئانقەست منی تێخستبوو، پێان وتم جاری چاوەڕێی ڕێنمای نوێن و بۆ ئەوەی بە یەکجاری بیبرن،  وەکو بیستوشمە ئەو سێ مانگەی کە وەرم گرتووە، ئەبێت لێم وەرگرنەوە، بەڵام جارێ داوایان نەکردووە! کەی داوایشی بکەن من پارەی ئەو سێ مانگەم بۆیان ئامادەکردوە کە زیاتر لە ملوێنێک  دیناری عیراقیە و پێان ئەدەمەوە.رەنگە کەسانێک هەبن و من بە گەمژە و گەوج بزانێت کە ئەم کارەم کردووە، بەڵام بەلای خۆمەوە باشترین کارە کردومە و پارە بەلای منەوە هیچ گرنگیکی ئەوتۆی نییە، چونکە پێم وایە هەموو رۆژێک نان و ئاوێکی سادە بخۆیت و ئەگەر هەموو رۆژێکیش خواردنی خۆش بخۆیت، وەک یەکە، سەرەنجام بەرەو عەدەم و نەمان دەڕۆین، سروشت دەمانخاتەوە باوەشی خۆی، ئێمە هەر دەمریت، ئەگەر لە کەلاوەیەکدا بین یان لە کۆشکێکی وەک بەرپرسە دزەکان ژیان بە سەر بەریت، ئەوەی دەمینیتەوە ئەو مێژووە جوانەیە، نەک ئەو گۆرە پیسەی کە ئەمانە تێی دەچن و خەڵکی پاش مردن نەفرەت و تفی لێدەکەن، ئیتر چ پێویست دەکات ئینسان لەبەرامبەر پارەدا ملی شۆڕبێت، هەرچەندە لە رابردویشدا سەرم بەرامبەر موچەو پارە شۆڕ نەکردوە و هیچ تەنازولێکم نەکردوە بۆ دەسەڵاتی مافیای کوردی، بۆ لەمەودوا بە گوڕوتینێکی ترەوە دەسەڵاتی مافیای کوردی سوکترو ریسواتر ئەکەم ، هەرچەندە خۆیان هەر سوکیشن. ئەوەی من کردوومە لە کاتێکدایە کە لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان زۆربەی فەقیر و دەوڵەمەندەکانی کورد تووشی نەخۆشیەک کراون کە ئەویش ئەوەیە لە بەرامبەر بڕینەوەی موچەیەکی کەمدا هەزاران تەنەزولات بۆ ئینسانە نامەردەکانی دەسەڵات ئەکەن و سەریان لەبەر دەمیاندا شۆڕ ئەکەنەوە و بۆیان ئەچەمێنەوە و هەموو شتێکیان بۆ دەکەن.
هەرچەندە خەڵکێکی زۆر پێیان وتووم ئەو موچەیە حەقی خۆتە وەری بگریت و پێویست ناکات بیبڕێت و لە پارەی نەوت دەرئەچێت و لە گیرفانی هیچ کەسێک دەر ناچێت، بەڵام من بۆ خۆم بڕیارم داوە کە ئەو موچەیە رەفز بکەم و وەری نەگرم، خۆم لەو زەلاکاوە دەربهێنم کە دەسەڵاتی مافیای کوردی بۆ کۆمەڵگای دروست کردووە، تا بتوانێت درێژە بەدەسەڵاتی نەگریسی خۆیان بدەن و زۆرترین ئینسانی کورد بێدەنگ بکەن، تا بۆ خۆیان بە کەیفی خۆیان سەروەت و سامانی گشتی بدزن و بەتاڵانی ببەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە