چەند گەندەڵیەكی بچووكی عومەر چەنگنیانی

Friday, 19/08/2011, 12:00

1058 بینراوە




لە سایتی كوردستان پۆستی تێكۆشەردا، كۆمەڵێك زانیاری لە سەر بە ناو مامۆستا عومەر جنگنیانی بلاوكراوەتەوە، من بیم وایە ئێوە زانیاریتان هێندە كەمە لە بەرامبەر گەندەڵیەكانی بە ناوی مامۆستا عومەر، چونكە رۆژانە لەم وەزارەتی حكومەتی هەرێم بۆ ئەو وەزارەتەدا چەنگیانی ئەو دەرگە بۆ ئەو دەرگە دەكات بە مەبەستی بە دەست كەوتنی پارە، بەرێزان من پێم وایە هەر كەسێك لە ئێمەمانان گەندەڵ بین و كار بۆ بردنی پارە و سەروەت و سامانی گشتی بدەین و خۆمان دەوڵەمەند بكەین چونكە روونە ئێمە دز و جەردەین، بەڵام هیچ كاتێك رەوا نییە لە هەموو جیهاندا دزی بكەی و پارەو سامانی گشتی ئەو میللەتە رەش و رووتە بەخۆی بە ناوی خوای گەرورەمانەوە.
لێم بپرسن كە چۆن مامۆستا عومەر چەنگنیانی پارەی دزیوە بە ناوی خوای گەرورەمان، ئەوەتە پارتی دیموكراتی كوردستان كە خاوەن مێژوویەكی زۆر پاكە بۆ لە باوەش گرتنی سەرۆك جاشە ئەنفالچییەكان و كۆنە بەعسی وەك شێرزاد عەبدولڕەحمان و ماستاوچییەكانی وەك عەبدوڵڕەزاق عەلی، وەڵامتان دەدەمەوە، ئەو نا مامۆستا ئاینە گوایە هاتووە فەرموودەكانی خوای گەورەو پێغەمبەرمان محەمەد(د-خ)لە سەر بێت وەك خۆی بۆمان دەگوازێتەوە بۆ ئەوەی ئێمەی موسلمانان بە فیت و چەواشاكارییەكانی مامۆستایانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و یەكگرتوو و بزووتەوەی ئیسلامی هەڵنەخەڵەتێین، گەندەڵیەكانی مامۆستا عومەر لەوە سەرچاوە دەگرێتەوە كە ماوەی 10ساڵە بە راسپاردەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی كابینەی 4و5 مانگانە كڕێی خانووی مامۆستا عومەر كە یەكێكە لەو كەسانەی یاساكانی پەرلەمانی كوردستان پێشڵ دەكات بەوەی پەرلەمان فرەژنی رەت دەكاتەوە ئەو دەیكاتە دوو ژن، لە سەر بوودجەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كڕێی خانووی مامۆستا عومەر دەدرێت، وەرن سەیر كەن كە مامۆستا چۆن كچ و كوڕو خوشكەزاو برازاو خوشكی خێزانەكەی لە وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراندووە، ئەم زانیارییانە بەشی یەكەمی گەندەڵییەكانی عومەر چەنگنیانییە.
چاوەڕوان بن لە چەند رۆژی داهاتوو ناو و زانیاری تەواوی كەس وكارەكانی كە چەنگنیانی دایمەزراندوون بڵاو دەكەمەوە، لە گەل ئەو بڕی پارەی كە لە بەرامبەر چەواشكارییەكانی لە مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنی پارتی و مەكتەبی سیاسیی و لقی چواری پارتی وەردەگرێت.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە