هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی ڕاپۆرت لێژنەی لێکۆلێنەوەی تیرۆری سەردەشت

Friday, 17/09/2010, 12:00

1949 بینراوە


بەر لە شیکردنەوەو لێدوان لە سەر دەقی ڕاپۆرتی لێژنەی لێکۆلێنەوە سەبارەت بە تیرۆری سەردەشت چەند پرسیارێک لەسەر خۆدی لێژەنەکە لە گۆرێ دان کە بریتین لە:
یەکەم پرسیار لەسەر لێژنەی لێکۆلەرەوە ئەوەیە، ئایا ئەو لێژنەیە سەربەخۆ بووە، بەواتایەکی تر ئایا لێژنەی لێکۆلێنەوە توانیویەتی بێ هیچ گیروگەرەفتێک کاری لێکۆلێنەوەکەی بکا و دەستی بگاتە هەموو زانیارییەک و بەڵگەکانی پێویست بۆ ئەو لێکۆلێنەوەیە؟
پرسیاری دووهەم ئەوەیە ئەگەر ئەو لێژنەیە سەربەخۆ بووە، مەودا و ماوەی سەربەخۆیی لێکولێنەوەی چەندە بووە و لە چ ڕێبازێکی زانستی لێکۆلێنەوە کەڵکی وەرگرتووە؟
پرسیاری سێهەم، لیکۆلێنەوەکە چ کەسانێک و داموو دەزگایەک گرتۆتەوە، ئایا ئەو کەسانەی کە گومانیان لەسەرە بەشداری لێکۆلێنەوەکەیان کردوە، ئەگەر کردویانە کێ بووەن و بە پێجەوانە؟
پرسیار چوارەم ئایا کەندوکۆسپێک لەسەر ڕێگەی ئەو لێکۆلێنەوە بوون، ئەگەر گیروگەرفتێک بوون، کامانە و ئایا لێژنەکە توانیویەتی هەموو ئەو کەسانە و داموودەزگای کە گومانیان لەسەرە بوو بۆ لێکۆلێنەوەکە بانگهێشتنیان بکا؟
پرسیاری پێچەم، باوەڕی لێژەنەی لێکۆلێنەوە بەم ئەو کەسانە و داموودزگای پەێوەندداری پڕوسەی لێکۆلێنەوەکە چۆنە ، ئایا وەڵامەکانی گومانلێکراون و بەشدارانی ئەو لێکۆلێنەوە جێ متمانەن و بۆ ئەوەی دەبێ بڕوایان پێ بکرێت؟
پرسیاری شەشم، ئایا لە کات و ماوەی لێکۆلێنەوەکە هیچ تەئسیرێک و گۆشارێک لە لایەن کەس یان کەسانێک و داموودەزگایەکەوە لە گۆرێ دابووە کە توانیبیتی ڕەوتی لێکۆلێنەوەکە بگۆرێ؟
پرسیاری حەتەم، بۆ هیچ باسێک لە راپۆرتی پزشکی و پۆلیس لەو رابەتە دا ناهاتوتە گۆری هۆکەی چێەو چ جۆرە چەک و فیشکێک بۆ کۆشتنی سەردەشت بکار هاتوو و شوێنی دەقیقی کۆشتنی سەردەشت کێو بووە و کات و زەمان دەقیقی کێ بووە؟
جێ پرسیار و سەرسوورمانە بۆ لێژنەی لێکۆلێنەوە لە راگەیاندراوەکە ئیشارە بە هیچ بەڵگە و دۆکۆمێنتێک نکردوە، ئەوەش یەکێک لە خاڵەکانی لاوازی لێکۆلێنەوەکەیە.
ئەگەر جۆری چەک و نوعی فیشکی بکار هێنراو دیاری بکرێت دەتوانری خاوەن یان خاوەنانی بکار هێنڕی ئەو چەکە موشەخەس بکرێ و ئەوەش دەتوانی ڕێبازی لێکولێنەوەکە بەتەواوی بگۆرێ؟
هەڵبەت پرسیار لە سەر لێژینەی لیکۆلێنەوە و دەقی راگەیاندراوەکە زۆرن و بڵام لەو قۆناغەدا وەلا دەنرین ولە لێدوانی داهاتودا باسیان لێوە دەکەین.
بەمەبەستی لێدوانی ڕاپۆرتی لێژنەی لێکۆلێنەوەی سەبارەت بە تیرۆرکردنی سەردەشت پێداهاتنەوەیەکی خێرای دەقی ئاکامی راگەیاندراوی لێژنەکە دەکەین و چەند پرسیار دەخێنە سەر شوێنەکانی کە گومانیان کەوتۆتە سەر.
بەشەکانی کە گومانیان لەسەرە بەرەنگی سوور و پرسیارەکانی کە گومانیان کەوتەوە سەر بە رەنگی شین شوقیان لێدراوەتەوە.
دەبێ ئەوش بگوتری کە راگەیاندراوی لێژنەی لێکۆلێنەوە زیاتر لە هەواڵی ڕۆژنامەوانی دەچێت تاکوو لێکۆلێنەوەیەکی زانستی و هەست بەوە دەکرێت کە لێژنەکە ئاگا یان نائاگا لایەنی لە ڕێبازی لێکۆلێنەوەکە گرتوتەبەر.
نمونەی سەلماندنی ئەوە پیداگریە کە لێژنەکە لایەن دارە ئەوەیە لێژنەی، یەکەم لێژنەکە باس لە قۆتابی یەک دەکا نە لە ڕۆژنامەوانێک، ئەوە لە کاتێکدایە کە پرسی تیرۆری سەردەشت لە سەر ڕێبازی رۆژنامەوانی بووە و دووهەم، سەردەشت کە خۆی قۆربانی ئەو کارەساتەیە بە گروپێکی تیرۆریستی انساری الائیسلامی رەبەت دەرێ، بێ ئەوەی لێژنەی لێکۆلێنەوە هیچ بەڵگەیەکی لەسەر ئەو پێداگریەی نیشان دا و قسەکانی ‌هشامی گومانلێکراوی بۆ پەیوەندی سەردشت بە گروپی تترۆریستی انسار وەک بەڵگە دەهێنێتەوە.
دەقی راگەیاندراوی لێژنەی لێکۆلێنەوەی تیرۆری سەردشت و چەند پرسیار لە سەر بەشەکانی گۆنان لێکراو. 15-Sep-10 [17:1] سەرچاوە پەیامنیر
PNA - لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌، ناسنامه‌ی بكوژانی قوتابی (سه‌رده‌شت عوسمان) ى ئاشكرا كرد و له‌م باره‌یه‌وه‌ راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ وێنه‌یه‌كی به‌ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گه‌یشتووه‌،‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

دوابه‌دوای راگه‌یاندنی سه‌ره‌تاییمان له‌م دۆسیه‌یه‌ له‌ رێكه‌وتی (23/5/2010) بۆ هه‌موو لایه‌ك رایده‌گه‌یێنین كه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ رێكه‌وتی (4/5/2010) قوتابی كۆلێژی زمان له‌ به‌شی ئینگلیزی (سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سه‌ن) رفێندرا له‌به‌رده‌م په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رامبه‌ر كۆلێژی ئاداب ، دواتر له‌ رێكه‌وتی (5/5/2010) ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌ له‌ شاری (موسل) و دوای وه‌رگرتنی رێوشوێنی یاسایی و ئه‌نجام دانی پشكنین له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادی (موسل)، ته‌رمه‌كه‌ی رۆژی دواتر ته‌سلیم به‌ كه‌س وكاری كرا.

پرسیار لە لێژنەی لێکۆلێنەوە، بەپێی راپۆرتی لێژەنەی لێکۆلێنەو، لە رێکەوتی (4/5/2010) قوتابی كۆلێژی زمان له‌ به‌شی ئینگلیزی (سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سه‌ن) رفێندرا له‌به‌رده‌م په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رامبه‌ر كۆلێژی ئاداب ، دواتر له‌ رێكه‌وتی (5/5/2010) ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌.


لە بەشی خوارەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
پاش چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن به‌رپرسی بانده‌كه‌ تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو ده‌زانێت كه‌ تاوانلێكراویان كوشتووه‌ و به‌پێی ووته‌كانی ناوبراو هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌راندۆته‌وه‌ كه‌ (سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سه‌ن) به‌لێنی به‌م گروپه‌ دابوو كه‌ هه‌ندێك كاریان بۆ بكات به‌ڵام كاره‌كانی بۆیان ئه‌نجام نه‌دابوو.

پرسیار لە سەر ئەوە بەشە:
یەکەم، لێژنەی لێکۆلێنەوە بێ ئەوەی بەڵگەیەک نیشان دا دەڵێ کە تۆمەتباری دەستگیرکراو چەند ڕۆژ دوای کۆشتنی تاوانلێکراو دەزانی کە سەردەشت کۆژراوە! لێژنەی لێکۆلێنەوە قسەی تۆمەتباری دستگیرکراو وەک بەڵگە بۆ پەیوەندی دانی سەردەشت بە گرۆپی تیرۆریستی انسار دەهێنێتەوەو دەڵێ کە سەردەشت بەڵێنی هاوکاری بە گروپی انساری الا ئیسلامی داوەو چۆن سەردەشت هاوکاری نکردون کۆژراوە!!!
چەند تیبینی، کێ دەڵێ کە ووتەکانی هشام راستن و درۆ هەلبستن نین؟ ئایا بۆ سەلماندی قسەکانی هشام لێژنەکە بەڵگەیەکی بەدەستەوە؟
لە لاێکی دیکە، ئەگەر هشام دەستی لەو تیرۆرە دا بووە ناگنجی ئەو تەنانەت لە گوازتنەوەی دا دەستی بوو بێ، کە وابوو دەبێ ئەو هەر یەکەم ساتی تیرۆکردنی سەردەشت لە کۆشتنی ئاگادار بووبێ نەک چەند ڕۆژ دواتر!!!.
ئایا لێژنەی لێکۆلێنەوەی ئەو کارەساتە فیکری لەوەی نکردەوتەوە کە لەوانەی قسەکانی هشام سیناریۆیەک بێ؟ چوونە و بۆ لێژنەی لێکۆلێنەوە بە قسەکانی هشام باوەڕی کردوە؟
ئەگەر هشام بەردەوام لە پەێوەندی لەگەل بکۆژانی سەردەشت دا بووە، دەبێ بزانی هاودەستانی لەو کارەساتەدا کێن و لە کوێن، باشە بۆ ئەوان بەر لە ئاشکراکردنی راگەیاندراوی لێژنەی لێکۆلێنەوە دەستگیر نکراون؟
هشام بەپێ ڕاگەیاندراوی لێژنەی لێکۆلێنەوە گۆتویەتی سەردەشت بەڵێنی هاوکاری بە گروپی انساری الائیسلامی دابوو، هاوکاری نکردون و بۆیە تیرۆرکرا، ئەگەر هشام لە لایەن انسارەوە ئەرکەکەی ئەوە بوو کە ئەمانەتێک لە هەولێر بۆ موسڵ بەگۆازێتەوە دەبێ زانیاری هشام هەر ئەوەندە بووبێ و هیچ ئیتلاعاتێکی تری لا نەبووە!!
لە تشکیلاتێکی تیرۆرستی کە لە سازماندیەکی نهێنکاری توند و مەحکەم بەرخوردارە، هەر کەسێک بە ئەندازەی بەرپرسی کە پێ دەدری زانیاری پێە، کەوابو ئیدعای هشام کە دەڵێ سەردەشت بەڵێنی هێندێک کارکردن لە گەڵ رێکخراوەی تیرۆریستی انسار دابوو، نەک هەر هیج ئەساسێکی نیە و بەڵکۆ پۆچەڵیشە.
رێکخراوەیەکی سازماندراوی تیرۆریستی ئەوەندەی نهێنی کاری هەن کە ڕاسپاردەی گوازتنەوە تەنانەت ئەرکی گوازتنەوەی ئەمانەتەکەی پێ و ناتوانی ئاگادرای هەموو زانیاریکە بێ.
له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ لێكۆلینه‌وه‌ له‌م دۆسیه‌ پێكهێنرا بۆ ئاشكراكردنی بكوژانی تاوانلێكراو ، لێژنه‌كه‌ ده‌ست به‌كاربوو و سه‌ره‌تا هه‌ڵسا به‌ وه‌رگرتنی ووته‌ی چه‌ ند شاهێدێكی نزیك له‌ شوێنی رووداو كه‌ به‌چاوی خۆیان بینیویانه‌ چۆن ناوبراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا (مینی پاس) ره‌نگی سپی ژماره‌ (فحس بغداد) بردراوه‌ .

له‌ پاش كۆكردنه‌وه‌و تاوتوێكردن و شیكردنه‌وه‌ی چه‌ندین زانیاری له‌سه‌رچاوه‌ی جیاجیا له‌لایه‌ن لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌سێكی سه‌ر به‌ گروپی (انسار الاسلام) به‌ناوی (هشام محمود اسماعیل) ته‌مه‌ن (28) ساڵ به‌ره‌گه‌ز كورده‌ و دانیشتووی شاری(موسل) پیشه‌ی فیته‌ره‌ له‌ پیشه‌سازی شارۆچكه‌ی (بێجی) ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ شه‌هید كردنی ناوبراو .
پرسیار لە لێژنەی لێکۆلێنەوە، شاهیدانی لێپرسراو و ئەو سەرچاوانەی کە زانیاریان لەسەر هشام محمود اسماعیل لە پەێوەندی تێرۆرکردنی سەردەشت دادوەتە لێژنەی لێکۆلێنەوە کێن و چ پەرپرسییەکان هەیە، ئایا سەر بە داموودەزگای دەولەتیین، پاراستنن، یان خزمایەتی و پەیوەندیان بە دەسەڵاتەوە هەیە؟
ئایا شاهێدەکان و ئەو سەرچاوانە چەندە جێ متمانە، چۆن دەزانن کە هشام پەێوەندی بە گروپی انسارەوە هەیە؟
له‌ژێر چاودێری لێژنه‌كه‌وه‌ له‌ رێگای دادگاوه‌ ئاسایش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای (بێجی) توانرا ناوبراو ده‌ستگیر بكرێت و ره‌وانه‌ی لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ كرا .
پاش لێكۆلینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو دانی نا به‌تاوانه‌كه‌ی كه‌ له‌ رێكه‌وتی (4/5/2010) له‌لایه‌ن به‌رپرســـی ئه‌م بانده‌ به‌ناوی (ڕ . ڕ ) ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ بچێته‌ شارۆچكه‌ی (شه‌رگات) سه‌ر به‌ پارێزگای (سه‌لاحه‌ددین) له‌وێ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ندامێكی تری ئه‌م بانده‌ بكات به‌ناوی ( ڕ . م ) كه‌ ئه‌مانه‌تێك هه‌یه‌ وه‌ری بگرێت و بیگه‌ێنێته‌ شاری (موسل) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو شاره‌زایی هه‌یه‌ له‌م سنووره‌ ، تۆمه‌تبار ده‌چێته‌ شوێنی دیاریكراو له‌وێ له‌ سێ تۆمه‌تباری تری ئه‌م بانده‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ تاوانلێكراوی تێدابووه‌ به‌ده‌ست و قاچ و ده‌م به‌ستراوی و به‌زیندویی ، ئینجا تۆمه‌تبار خۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ لێده‌خورێ و له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار (ڕ.م) ده‌چێته‌ شاری (موسل) له‌ گه‌ره‌كی (انتسار) ئۆتۆمبێله‌كه‌ و تاوانلێكراو ته‌سلیم به‌ به‌رپرسی بانده‌كه‌ (ڕ . ڕ) ده‌كات .
پاش چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن به‌رپرسی بانده‌كه‌ تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو ده‌زانێت كه‌ تاوانلێكراویان كوشتووه‌ و به‌پێی ووته‌كانی ناوبراو هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌راندۆته‌وه‌ كه‌ (سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سه‌ن) به‌لێنی به‌م گروپه‌ دابوو كه‌ هه‌ندێك كاریان بۆ بكات به‌ڵام كاره‌كانی بۆیان ئه‌نجام نه‌دابوو.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ووته‌ی تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن دادوه‌ری دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ولێر دادگه‌ریانه‌ وه‌رگیراوه‌ وه‌ له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وام داین بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی تری ئه‌م بانده‌ كه‌ به‌ بریاری دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌ و له‌ وورده‌كاریه‌كانی تر و هه‌ر زانیاری و پێشوه‌چونێكی نوێ سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌یه‌ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ .
هاوپێچ : - وێنه‌یه‌كی تاوانبار لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه ‌15/9/2010

ئاکام، ئەو بەشە لە لێکۆلێنەوەی لێژنەی لێکۆڵەرەوە زیاتر لە سیناریۆی گێرانەوەی ڕووداوەیەک دەچێ تاکوو توێژێنەوەو پێداچوونەوەیەکی زانستی و شارەزایی و کار شناسی تاوانێک و وا دەردەکەوی لێژنەی لێکۆلێنەوە خۆی زیاتر ماندوو و سەرقاڵی پرسی سەرەکی لێکۆلێنەوە کە تیرۆرکردنی سەردەشت نکردوە.
پێ دەچێت لێژنەی لێکۆلێنەوە زیاتر بە فیکری دیاری کردنی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرابوو تاکوو دۆزێنەوەی وەڵامی پرسیارەکانی لێکۆلێنەوەکە، بۆ نمونە، هیچ ئیشارەیەکی بە ڕاپۆرتی پزشکی قانوونی و گۆزارەشتی پۆلیس لەو رابەتەدا نەکردوە کە ئەوانەش خاڵێکی زۆر لاوازی ئەو لێکۆلێنەوەن.
هەروەک پێشتر ئاماژەکرا زۆر گرینەگە دیاری بکرێ لە چ چەکێک بۆ تیرۆرکردنی سەردەشت کەڵک وەرگیراوە، کالیبری چەکە کە وجۆری فیشکەکە چ بوون، تاوانلێکراو چەند فیشەکی لێدراوە، هەروەها کات و شوێنی دەقیقی تاوانەکە دەتوانی بۆ لێکۆلێنەوەیەکی ئاوا زۆر گرێن بێ کە لێژنەی لێکۆلێنەوە هیچ ئیشارەیەکیان پێی ناکا.
ئایا عوسمان سەردەشت لەو شوێنەی کە دۆزراوەتەوە کۆژراوە؟ ئەگەر وابوو کەس یان کەسانێک ئاگایان لێی بوو، ئەگەر لە شوێنیکی تر بوو گومان بۆ کوێ دەچێت ؟
دەتوانین بەڵێین رێباری لیکۆلێنەوە لێژنەکە سەبارە بە پرسی تیرۆرکردنی سەردەشت لە ئەرزش و پلەیەکی نەزم زانستی لێکۆلێنەوە بەرخوردارە و کەمووکۆریەکی زۆری تێیدایە و زیاتر لە سیناریۆی گێرانەوەی ڕووداوەیەک دەچێ تا لێکۆلێنەوەیەکی زانستی و لە سەر ڕەوتی و کەمەرەیەکی زانستی لێکۆلێنەوە دانەرژاوە.
توێژەران،


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە