نەشتەرگەرى منالبوون لە نیوان نەخۆشخانەى منالبونى حكومى و نە خۆشخانە ئەهلىیەكان سۆماى ئەهلى وەك نمونە

Thursday, 21/10/2010, 12:00

3458 بینراوە



من وەك پزیشكیكى ئاگادار, ئەمەویت تیشكیك بخەمە سەر جیاوازى شیوازى ئەنجامدانى نەشتەرگەرى منالبوون لە حكومى و ئەهلىیەكان , لە تایتلى باسەكەمدا سۆماى ئەهلیم بە نمونە هیناوەتەوە ,ئەمەش ئەگەریتەوە بۆ ئەوەى نزیكەى 90% پزیشكانى زنان لەم نە خۆشخانە ئەهلىیە كار دە كەن دیارە هۆكارى ئەمەش ئاشكرایە وەك باوە لە ناو پزیشكەكاندا سۆما وەزارەتە ,بە سفەتى ئەوەى مولكى جەنابى وەزیرە .
ئیستە با بچینە سەر نا وەرۆكى باسەكەمان , نە خۆشخانە ى منالبون ,نەشتەرگەرى منالبون كاتیك ئەنجام ئەدریت , كە نە خۆشەكە پیویستى بە نەشتەرگەرى هە بیت واتە مەترسى بۆ سەر زیانى دایكەكە یان منالەكەى هە بیت , ئەمەش بە لیزنەیەك بریارى لەسەر ئەدریت ,بە پیچەوانەى ئە مەوە لە نەخۆشخانە ئەهلىیەكان لەسەر داواى نەخۆشە , واتە نەخۆش بریار ئەدات پزیشكەكە تەنها نەشتەرەكەى بەكار ئەهینیت , سەیرترین شتیك كە ئە بیت ئامازەى پى بكەین , هەر ئەو پزیشكانەى كەلە نەخۆشخانەى حكومى بەزدارى لیزنە ئەكات بۆ بریاردان لە سەر نەشتەرگەرى , هەر ئەو پزیشكە لە ئەهلى لەسەرداواى )نەخۆش بە بى هیچ پیویستیكى پزیشكى نەشتەرگەرى ئەنجام ئەدات , بۆیە لە نە خۆشخانەى حكومى رۆزانە منالأ بە ریگەى سروستى نزیكەى 50 منال لە دایك ئەبیت ,تەنا نزیكەى 5 بۆ10نەشتەرگەرى.ئەمە ئەگەر بەراوورد بكریت بە نەخۆشخانەى سۆماى ئەهلى رۆزانە 40 بۆ 50 نەشتەرگەرى منالبون ئەكریت , ئەمە لە كاتیكدا تەنها 1 بۆ 2 كەس بە سروشتى ئە بیت ,ئەمە كوت و مت ئەو پەندە كوردىیەى بەسەردا ئەسەپیت كە ئەلیت بانیكەو دوو هەوا , یەكیكى كە لەشتە سەیرو سەمەرەكان ئەمەۆیت باسى بكەم د. جوان معێوم كە خیزانى وەزیرە 4 مانگ مۆلەتى وەرگرتووە بۆ ئەوى بەیانیانیش لە نە خۆشخانە ئەهلىیەكەى
كار بكات بە مووچەى تەواوەوە ئەگەر كەسیك گومانى لە مە هە یە با بچیت سەیرى قائمەى مووچەكەى ئەبرن.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە