رەحمەت لە مەسعود، کە وەک جەلال تالەبانی تا ئیستا ژنەکەی پیشان نەداوین

Saturday, 26/04/2014, 12:00

2474 بینراوە


بە هەموو بڕوایەکی خۆمەوە دەڵێم، بەڕاستی هێرۆ کەسێکی زۆر نەخۆشە. تکایە بەر لەخوێنەوەی ئەم ووتارە گوێ لە دادە هێرۆ بگرن، بزانن چۆن و بەچ شێوەیەک ئافرێنەری کردوە؟
دەپرسین جیاوازی نێوان مرۆڤێکی دروستکەر و مرۆڤێکی ئافرێنەر لە چیدایە ؟ دروستکەرێک لەڕێگەی کارەکەیەوە دەتوانێ ئەو شتە دروست بکات کە بۆتە پیشەی بەکەمترین هەوڵ لەڕێگەی ئەزمونە دەوڵەمەندەکەیەوە کارەکەی دەکات، بەڵام ئافرێنەر سەدان ڕێگە دەگرێتەبەر تا داهێنانێک دەکات، ئیتر شایستەی ڕێزە و خەڵکی بە تامزرۆوە لێی دەڕوانن. لای منیش ئەم دوعا بێدەسنوێژەی " دادە هێرۆ" ش ئەفرێنەرێکە کە دەکرێ بنووسرێتەوە.
مێینە دەنگێکیان پێوەیە پڕێتی لە مۆسقا و سۆز و خۆشەویستی، مرۆڤەکان لەو جێگەیەی ئافرەتانی لێیە بۆ ڕاگرتنی ڕێز، ئافرەتێک لەناو کۆڕەکانیانا جێدەگرێت، بەڵانسێکی ئەخلاقی تێدا دروست دەکرێت. لەوە کارەساتتر نییە ئافرەتەکە گەلێک بکاتە قوربانی کەسێکی پیر کە مێژوویەکی هێندە قێزەونی هەیە مرۆڤ ئیرەیشی پێنابات.
هێرۆ لەم داهێنانەیدا زۆر شتی پێووتین، ئایا ئەوەی پێوتیین، کە چەندە ئاقڵە و چەندە خوێندەوارە؟
برایا تاڵەبانییش هەر وەک مەسعود بارزانی چۆن ژنەکەی خۆی شاردۆتەوە، ئەمیش ئاوا پیشانی نەداینایە و نەیکردایە بە خانمی یەکەمی دووای دواوەی هەموو عێراق! کەسمان هەیە بتوانێت تاکە ووشەیەک چییە لەسەر ژنی مەسعود بارزانی بڵێت؟ تەنها ئەوە نەبێت، کە دەڵێین و دەپرسن، کە نازانین ژنەکەی مەسعود دەموچاوی چۆنە و چۆن بیر دەکاتەوە؟ چی لەبەر دەکات؟ تەمەنی چەندە؟ چۆن نان دەخوات؟ چۆن دەپەیڤێ؟ داخۆ ئارەزۆکانی چین؟ چەند لەدایک دەچێت؟ داخۆ بیری سیاسی چۆنە ؟ دەشێ چەند زمان بزانێت ؟ .... هتد
ئیستا هێرۆ کارێک و دوعایەکی کرد، کە من گوێم لێبوو هەستم کرد ڕشانەوەم دێت. سیاسەتمەدارەکانی ئێمە دەرچووی قوتابخانەیەکن، هیچ بەهایەکی کۆمەڵایەتی و ئاینی و ئەخلاقی لەلایان میوان نییە. کاتێک دەڵێم دادە هێرۆ دوعا بۆ مێردە مردۆکەی دەکات، من بەراستمە، چونکە دادە هێرۆ هەموو شەوێک ویسکی دەمپڵ نۆش دەکات و دەمەو بەیانیانیش بەر لەوەی سەرخەو بشکێنێ دەچێت بۆ ژێر پردەکە بۆ سەروپێ خواردن، رەنگە ئەمەتان بەلاوە سەیر بێت، ئەمە درۆ نییە بۆی هەڵدەبەستم، من خۆم دیومە کاتژمێر سێی شەوبوو لە ناو مۆنیکایەکی سپی دابوو، حیمایە و خزمەتکارەکانی سەرو پێیان بۆ برد، چاکم بیرە  شیلاوگیان بۆ بردە ناو ئۆتۆمۆبێلەکە و خۆی نەهاتە خوارێ. ئاخر جارێک گوێم لە مەلایەک بوو ووتی ئەوەی بخواتەوە ٤٠ ڕۆژان دەنگی بەخوا ناگات. من نازانم ئەو مەلایە لەکوێوە ئەو زانیارییەی هێنابوو؟ بەڵام هێرۆ شەو بوێری لێناکات مانای وایە بە قسەی ئەو مەلایە بێت لەژیانیدا دەنگی بەخوا ناگات. بێینەوە سەر باسەکەمان بۆ لای قسە بێتامەکانی هێرۆ. لە سەرەتاوە دەڵێ: "ئەو گەڕەکانەی بەم یادە خۆشە ناڕەحەت بوون" ئەرێ خەڵکینە کەس هەیە بەیادی خۆش ناڕەحەت بێت؟ ئایا ئەمە لەقسەی کەسێکی شێت ناچێت، کە مێشکی بەتاڵ و تێکەڵ کردبێت؟ بەبیرم هاتەوە "ڕەسوڵی حەمزەتۆف" لە داغستانەکەیدا دەڵێت: کەسێک خەوتبێت کەس نازانێ کوێرە یان چاو ساغ؟ بەڕاستی تا ئەم قسە بێتامانەی هێرۆم گوێ لێنەبوو وام دەزانی کەسێکە تژیە لە مەعریفە و زانستی سەردەم، بەڵام دەڵێم ئەسەف بۆ ئەو هەموو شەهید و قوربانی و کەسە جوانانەی، کە ئەمڕۆ هێرۆ و نمونەکانی بوونەتە میراتگری.
ئەوەی لەم ڤیدیۆیەدا دیاردەکەوێ کارەساتێکی ترە بەسەر ئەو میللەتە داماوە دێت، ئەم دوو حیزبەی کە دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست و بۆنەتە بریاردەری چارەنووسی خەڵکیی و نیوەی دەسەلات لە باشوری کوردستان وا ئەمڕۆ لای ئەم خانمەیە، کە ناوی "هێرۆی برایم ئەحمەد"ە، لە گوتارە سیاسییەکەیدا بە رونی هەست بە ئاستی هوشیاریی و رادەی فیکری و دواکەوتویی دەکرێ، دەلێی ژنەکانی سەدەی ناوەراستە قسە بۆ خەلک دەکات، لەوەش کارەساتتر ئەو یەکیتیەی جەماوەریكی شۆرشگیر و خوێنەواری هەبوو بببینن چۆن هاوشیوەی جەماوەری بەعس چەپلە بۆ قسەی پوچی ئاوا ئاست لاواز لێ دەدەن!
وەرە سەیری ئەو کارەساتە بکە ئەو سوپایە لە کادیری کۆنی کۆمەڵە لەپێناو کورسی و پارەدا چۆن ویژدانیان مراندوە، گوێکانیان کەڕکردوە، چاوی خۆیان بەرامبەر سەدان تاوانی ئاوا نابینا کردووە تەنیا و تەنیا هەلپەرستانە، خۆیان مەست و خومار کردووە .
بەرادەیەک کادیڕیکی دوێنی کۆمەلەی رەنجدەران و دەرچوی زانکۆ (رەفعەت عەبدوڵڵا) کاتێک ئەو هیرۆیە پیلاو لە جیگری سەرۆکەکەی دەگرێ، ئەم رەفعەتە کاری بۆتە پێلاو هینانەوەی هیرۆ لەکاتی هاویشتنیدا.
ئەرێ کەسیان بیرلەوە ناکەنەوە چۆن کادیرێکی یەکیتین، کە منالێکی وەک قوباد لە پڕێکدا لێیان پەیدابووە، کە ئاگاداری داهاتی نەوتە و هەڵبژردراوی جیگری سەرۆک وەزیرانە لەکاتێکدا لەژیانیدا ئارەقەیەکی بۆ یەکیتی هەڵنەرشتوە بەئاستی دەیان هەزار ئەندام و هەواداری، بەلام چونکە کوری تالەبانی و هیرۆیە دەبێ وەک عودەی و قوسەی گەر پلەی ئیداریشی نەبێ خاوەنی هیزی بریار بێت!؟
من هەر ئەوەندە دەلێم سەیر بکەن کۆنە کۆمەلە و هەلگرانی مەشخەلی ئەم جارە چ سەرۆکێکی نوێێ نەخوێنەوارتان هەیە و تەماشای سەروفەساڵی بکەن، چۆن لە خۆشیدا پێدەکەنێت و گوتار دەدات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە