تێپەڕاندنی بودجە دوور لەدەنگی کورد

Wednesday, 13/03/2013, 12:00

1224 بینراوە


بنکەی فێربوون لەلای منداڵان دایك و باوکە، منیش لە دانیشتنێکمدا لەگەڵ
باوکم ئەم پەندەی بۆ گێڕامەوە؛
ڕۆژێك لە ڕۆژان میرێك دەبێت، دەسەڵاتدارێکی زۆر پێ بەزەیی دەبێت بەرامبەر
بە میللەتەکەی، ئەم میرە بەبەردەوامی خەڵکەکەی ئەچەوسێنێتەوە بۆ
مەرامەکانی خۆی، دەگاتە ئەوەی خەلکەکەی لێی بێزار دەبن و کەسێکیان تیا
هەڵدەکەوێت کە بڵێت ئیتر بەسە،
بەڵێ ئەم کەسە بەبۆنەی بۆچونەکەیەوە کە دەڵێت بەسە تووشی جەندەها تانەو
ئەشکەنجەدەبێتەوە لەلایەن میر و دار و دەستەکەیەوە، ناچار دەبێت ئەچێتە
شاخ، کەسانی تر زۆر ئەبن کە وەک ئەو دەیانەوێت بڵێن نەو، ئیتر بەسە،
ئەوانیش لە کۆمەڵگای میر دا جێیان نابێتەوە ناچار ئەوانیش دەچنە شاخ و
دوای سەرکردەی شۆڕشگێران دەکەون.
بەڵێ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ شۆڕشگێڕەکان بەتواناتر دەبن و تەنگ بە میر
هەڵئەچنن، میر زۆر پەست ئەبێت و داوای ڕاوێژکاری دەکات، ڕاوێشکارێکی
ئامادە دەبێت کە تەگبیرێکی بۆ بکات، بەشەرتێك سەری سەلامەت بێت، میر گفتی
پێ دەدات.
ڕاوێژکارەکە دەڵێت:
(لێرەوە مەبەست لەم نوسینەم باسی کوردە هیوادارم بە دەردی ئەم شۆڕشگێڕانە نەبێت)
قوربان شۆڕشگێڕەکان چییان دە وێت بیاندەنێ.!.....میر زۆر توڕەدەبێت
و دە ڵێت: ئەوە تۆشێت بوویت؟ تۆ ئەزانیت چی ئەڵێیت؟ ڕاوێژکارەکە دەڵێت
قوربان جەنابتان بەڵێنتان داوە بەسەلامەتیم، میر دە ڵێت بەردەوامبە،
ڕاوێژکارەکە دەڵێت، دوای ئەوەی هەموو داواکارییەکانیت جێبەجێ کرد ئیتر چی
ئەکات، بێگومان دێتەوە ناو شار و دائەنیشێت، دوای ماوەیەك بیر لە
جێگیربوون دەکاتەوە بە هاوسەرگیری کردن، دوای هاوسەگیرییەکەی هەندێک
لەدەسەڵاتەکانی لێ بسەنەرەوە، کەمێک توڕە دەبێت بەڵام لە کۆتاییدا بێدەنگ
دەبێت، جونکە پیاو ئەگەر خێزانی بوو ٥٠% غیرەت لەدەست دەدات، ئەگەر
منداڵێکی بوو ٥٠% ئەو غیرەتەی ماویەتی لەدەستی ئەدات، ئەگەر منداڵی
دووەمی بوو .......هتد،
قوربان لەگەڵ هەموو هەنگاوێکی جێگیربوون هەندێك لەدەسەڵاتەکانی لێ
سەنەرەوە هەتا ئەوکاتەی تەنها جێ ی دانیشتنی خۆی بەدەستەوە دەمێنێ.
بەڕێزان ئەوەی دوژمنانی کورد بە درێژایی مێژوو کردویانە هیچی کەم نییە
لەگەڵ ئەو پیلانەی ڕاوێژکارەکە. ڕژێمی عێراقی قەد نیویستووە کورد بوونی
هەبێت، بەڵام لەبەر ئەوەی لاواز بوو بەڵێنی دا هەموو داواکارییەکانی کورد
جێبەجێ بکات، ئیستا پاشقولی خۆی لە کورد گرت دەبێت کورد بەو سوکایەتییە
ڕازی نەبێت، وەک جارانی خۆمان کاتێک منداڵێك هەڵەیەکی دەکرد داخ دەکرا،
هیوادارم ئێستا شتی وا نەبێت و نەکرێت، پێویستە مالیکی و هەموو دوژمنانی
کورد داخ بکرێن، ئەگەر نا،... پاشقولی داهاتوو بەڕێوەیە و هەتا دوایی هەر
پاشقول دەبێت و تەنها خوانەکات کەوتن دەمێنێتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە