دەنگدانی کوردستانیانی فینلاند لەسوید بۆ پەرلەمانی عێراق

Sunday, 07/03/2010, 12:00

1524 بینراوە


شەممە ٢٠١٠.٣.٦

سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٠١٠.٣.٥ لەبنکەی دەنگدانی ژمارە سێی ناوچەی Kista وڵاتی سوید، گرووپێک لەکوردستانیانی فینلاند پێکهاتوو لەلیستی گۆڕان و هاوپەیمانی کوردستانی گەیشتن، و وەک یەکەم گرووپ قەڵەباڵغیان خستە بنکەکەوە.

دەنگدەران ڕووبەڕیی چەند کێشە بوونەوە، ئەوانەی پێناس و ڕەگەزنامەی عێراقی پێبوایە، بەئاسانی دەنگی دەدا، بەڵام ژمارەیەکی زۆری تر تەنها پەساپۆرتی فینلاندییان پێبوو، کە شار و وڵاتی لێنووسراوە، سەرەتا پەسەند نەبوو دواتر بەهەوڵی و فشاری چاودێران و کارمەندانی کۆمیسیۆن کەوتنە ژێر فشارەوە، دوای پەیوەندی کردن، توانرا بەربەستەکان چارەسەر بکرێت.

لەسەر ئەو کێشانە لەبەردەرگای بنکەکەدا لایەنگرانی یەکێتی ناڕەزایەتییان پیشاندا، بەرپرسانی یەکێتیان بەکەمتەرخەمی تۆمەتبار و سەرەکۆنە کرد. یەکێتی لەبەر ئەوەی مەسرەفی کردبوو، ژمارەیەکی زۆرتر لەگەڵدا بوو، پارتییەکان کەمتر ئامادەییان هەبوو.
دواتر هەواڵزانرا کە ژمارەیەک لەوانەی لەگەڵ هاوپەیمانی کوردستانیدا بەتایبەتی یەکێتی هاتبوون، دەنگیان بەگۆڕانداوە!

لایەنگرانی لیستی گۆڕان هەرچەندە لەم وەجبەیەدا بەژمارە کەم دیار بوون بەڵام لەبەردەم بنکەی دەنگدانەکەدا، ئاڵای گۆڕان لەگەڵ ئاڵای یەکێتی و پارتی و عێراقیدا دەشەکایەوە، ببووە مایەی سەرنجی خەڵکی بەتایبەتی عەرەبەکان و پرسیار ئەوەیان دەکرد ئەوە ئاڵای چ قەوارەیەکی سیاسییە.

کارمەندانی کۆمیسیۆن لەبنکەی دەنگدان نەتەلەفوون و نە کامێرا نەئاڵا و شتێکی تری لەو جۆرەیان نەدەهێشت بچێتە ناو بنکەی دەنگدانەوە. بەڵام لەدەرەوە دەبینران.



ڕاگەیاندنی عەرەبە عێراقی و کوردیەکانی وەک کەی ئێن ئێن و کوردسات خەریکی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکە بوون.

لەسەر نەنووسینی زمانی کوردی بەردەم کارمەندانی ژووی دەنگداندا، ڕەخنە گرا.. لەگەڵ زەرفەکەم کردە ناو سندوقی دەنگدانەکەوە وتم :بژی گۆڕان .. بەچاودێرێکم وت: چاو بکەن بە دەچاو.. تا ئەو چەند کاتژمێرەی لەنێو بکە و دەرەوەی بنکەکە بووین، هاوڵاتیانی کورد و عەرەب و تورکمانی دانیشتووی سوید، زۆر بەکەمی دەبینران و دیار نەبوون.

ئەوانەی چوونە دەنگدان بۆ لیستی گۆڕان وێرای ئەوەی لەسەر حسابی خۆیان بووە، هەروەها سێ ڕۆژیشیان لەکاتی خۆ بۆ ئەو کارە تەرخان کردووە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە